ئازادی و ماڤ ،به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا .. به شی سێ هه م .. خدر زوحاك

ئه وه نده به سه هه ریه کێك له ئێمه بزانێت که ئازادی وه ك سه ره تاترین ماڤه سه باره ت به مرۆڤ بوونی ئێمه ،که واته ئێمه ی مرۆڤ ئه بێت ماڤه کانی خۆمان به ده ست بێنین به تایبه ت ئازادی له بیرکردنه وه و ئازادی له بڕیاردان و ئازادی هه ڵبژاردن و ئازادی ئاینی ومه زهه بی و عه قیده ی و نه ژادی و ره گه زی ویه کسانی ئه و ماڤه ئازادیانه له نێوان تاکه کانی کۆمه ڵگای کوردی دا به تایبه ت یه کسانی له نێوان نێرومێ دا وبه دیهێنانی دادپه روه ری کۆمه ڵایه تی و په یره وکردنی ئه و ماڤانه وه ك که لتوور وبه پێ ی یاسا .

لێره دا ئه بێت هه ریه ك له ئێمه بپرسین چۆن ئه و ناساندن و ناسینه ی ئازادی و ماڤه ئازادی یه کان ئه بێت به که لتوور ،ره نگه زۆر له ئێوه ش لاتان سه یربێت که بۆ چی ئه بێت ئه و بنچینه بوونی مرۆڤ بوونه ی ئێمه له ده ربڕینی ماڤه کانمان دا ئه بێت ببێته به شێك له که لتووری کۆمه ڵایه تی و به شێك بێت له بنچینه یاسایه کانی کۆمه ڵایه تی کۆمه ڵگای کوردی وفه رهه نگی هاوبه ش بوون وه ك زمان و مێژوو هتد ،به یه که وه مان ببه ستێ وتاببێته به شێك له په روه رده ی خێزان .

په روه رده ی خێزانی کوردی و کێشه کانی ئازادی و ماڤ .

یه کێك له بنه ماکانی ئاڵ وگۆڕی کۆمه ڵایه تی له کۆمه ڵگایه ك دا ،له په روه رده ی خێزانیه وه ده ست پێده کات ،به تایبه ت ماڤه ئازادیه کان ،وه ك چۆن باری پێكهاته کانی لاشه ی مرۆڤ و گه رانه وه ی ڕه چه ڵه ك و دی ئێن ئای هه ریه کێکمان له خێزانه وه به تایبه ت دایك و باوکه وه ده ست پێده کات به هه مان شێوه ش به شێك له سایکۆلۆژیای ئێمه له باری ئینسانیمانه وه به هه مان شێوه له و شێوازه په روه رده ی یه خێزانیه وه ده ست پێده کات و زمان وپه یوه ندیه کۆمه ڵایه تی و ئاین و مه زهه ب و عه قیده و هه ندێك جار ئایدۆلۆژیاوبه شێك له تێڕوانینه کانمان بۆمان ئه گوازرێته وه به تایبه ت له وکاته ی مرۆڤ لاسای ئه و سروشته ئه کاته وه که تێیدا له دایك ئه بێت و زمانی ئه پژێت و فێرئه بێت و له گه ڵیدا گه شه ئه کات ،تا ئه و کاته ی به پێی گۆران و هۆکاره کانی ئه و گۆرانکاریانه سه ره تایه کی تر ده ست پێده کات ،ئه مه ش واده کات به رده وام به ره و پێش چوون بوونی هه بێت .

به ره و پێش چوونی مرۆڤ و هه موو ئه و ئاڵ وگۆڕیانه ی به سه ر مرۆڤ و شیوازی ژیانی دا دێت ،به شی زۆری به رهه می هزری مرۆڤه ،به و واتایه ی مرۆڤ هه موو ئه وبه ره و پێش چوون و داهێنانه به رهه م دێنێت ،دیاره په روه رده ی خێزانیش به شێکه له و داهێنانه ی هزری مرۆڤ ،به ڵام ئه و په روه رده خێزانیه به پێ ی باری ئابوری و په یوه ندیه کانی به رهه م هێنان له قۆناغێکه وه بۆ قۆناغێکی تر ئه گۆڕێن و له کۆمه ڵگایه که وه بۆ کۆمه ڵگایه کی تر جیاوازی هه یه له نێوان ئه و په روه رده خێزانیه و په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کان ،هه رله به رئه مه یه ئه بێت ئه و په روه رده خێزانیه به شێك بێت له و ئاڵ وگۆرانه و به ره وپێش چوونانه ی که بڕوابوونی تاکه کانی خێزانێك به ماڤه ئازادیه کانی تاك وه ك که لتوورێکی کۆمه ڵایه تی بچه سپێ ،به پێچه وانه وه وبڕوانه بوونی ئه ندامانی خێزانێك به ماڤه ئازادیه کانی تاك له خێزانه دا ،ئازادی و ماڤه کانی تاك و یه کسانی له نێوان تاکه کاندا له کۆمه ڵگای کوردی دا ئه که وێته مه ترسی یه وه ،وه ك ئه وه ی له ئێستادا له خێزان دا بوونی هه یه به تایبه ت گرنگی نه دان به ماڤه ئازادیه کانی تاك و بوونی جیاوازیه کی گه وره له نێوان نێرومێ دا وبوونی تووندوتیژی کۆمه ڵایه تی .

نه بوونی ئه وپه روه رده یه له خێزانی کوردی دا به شێکه له کێشه کۆمه ڵایه تیه کانی ئه و کۆمه ڵگایه وبه شێکه له ودواکه وتوویه کۆمه ڵایه تیه ی که تووشی هه ریه کێكمان ئه بێته وه و هه رئه م دواکه وتوویه شه وای کردووه ئاڵوگۆڕی کۆمه ڵایه تی و ئابوری و سیاسی وفه رهه نگی وکه لتووری هتد به وشێوه به رچاوه ڕوونه دات وله هه موو ساته کاندا ته نها دووباره بوونه وه ی مێژووی پێش خۆی بێت به بارێکی تردا .

له ئێستادا کۆمه ڵگای کورد ی له هه رێمی کوردستان وه ك کۆمه ڵگایه کی نیمچه سه ربه خۆ به رچاو ئه که وێت ، که له ڕووی زانستی یه وه کۆمه ڵگایه کی ڕێك نه خراوه چ له ڕووی ئیداری یان ئابوری یان کۆمه ڵایه تیه وه ،راسته کورد خاوه نی ئیداره یه کی سیاسی سه ربه خۆی خۆیه تی به ڵام ئه وه ئه وه ناگه یه نێت که کۆمه ڵگای کوردی کۆمه ڵگایه کی ڕێك خراوبێت به مانا زانستیه که ی ،به م شێوه یه ئه و کۆمه ڵگا کوردی یه له ئێستادا بازاڕی ساغ کردنه وه ی هه موو کاڵا به سه رچووه کانه ،له کاڵا به رهه م هاتووه کانی بازاری ده رودراوسێ تا داب ونه ریت ومۆدێله کانی جیهانی و ساغ کردنه وه ی له ناو ئه و بازاڕه ی که پێ ی ئه وترێت کوردستان وکۆمه ڵگای کوردی ،

هه ر ئه م ساغ کردنه وه ی ئه و جۆره کاڵا ماوه به سه رچوانه وه یه که وای کردووه کێشه کۆمه ڵایه تی و ئابوری و سیاسیه کان توشی قه یرانی جۆراوجۆر ببنه وه ،به وشێوه یه ی کوردستان له په نیرو ئه سپرینی ماوه به سه رچووه وه تا سیاسه ت مه داری گه نده ڵ وناوگه ڵ برسی و له ش فرۆشی و ژن کوژ و شه ڕه ناوچه و تایفه و خێڵ و هتد ،به م شێوه یه ی که له ئێستادا مه لا عه لی که ڵه ك یه کێکه له باشترین دکتۆره کان و مه لا به شیرو مه لا عه لی باپیر و مه لاکانی تر باشترین زانایانی کۆمه ڵناسی کوردین ، به جۆرێك که له مانگێك دا به پێی به رنامه یه کی تۆکمه کۆمه ڵگای کوردی چوار جاربه لانی که مه وه جینۆسایدی فکری و هزری تاکه کانی ئه م کۆمه ڵگایه ئه کرێت ، هه رئه مه شه وای کردووه کۆمه ڵگای ئێمه له ئێستادا بریتی بێت له چه ند سه ربازگه یه کی حیزبه سیاسیه کان و جه نگه ڵستانێکی یاسای .

 

Related Articles