ئازادی و ماڤ ،به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا به شی پێنجه م ... خدرزوحاك

خدر زوحاکپه روه رده ی خێزانی بنچینه ی گه شه سه ندنی هزری تاك و له خێزانیشه وه بۆ کۆمه ڵگا ،به پێچه وانه وه ش دواکه وتووی و ناشارستانی بوونی هزری تاك دواکه وتووی کۆمه ڵگایه ،به م شێوه یه هزری تاك ڕه نگدانه وه ی راسته وخۆی هه یه له سه ر کۆمه ڵگاو گۆرانکاری کردنی تێیدا ،که ئه مه ش به رهه می ئه وپه روه رده خێزانیه یه که هه ریه ك له ئێمه پێی گۆش کراوین .

توندووتیژی له کۆمه ڵگای ڕؤژهه ڵاتی و کۆمه ڵگا ئیسلامیه کاندا یه کێکه له بنچینه ی کێشه کان و سه ره تایه کیش بۆ کۆی گشتی کێشه کان له و تووندوتیژیه په روه رده یه وه سه رچاوه ئه گرێت که دیاره هه ریه کێك له ئێمه له ڕووی سایکۆلۆژیه وه ئه و توندوتیژیه به سه رمانه وه دیاره و به دی ئه کرێت ،که ئه وه یه کێکه له نه خۆشیه به ربڵاوه کان له کۆمه ڵگا ئیسلامیه کان و ڕۆژهه ڵاتی وکۆمه ڵگاته قلیدیه کانی وه ك کۆمه ڵگای کوردی ،به تایبه ت له و کاته ی ئه وتووندوتیژیه ی نێوخێزان هۆکارێکه بۆ سه رهه ڵدانی توندوتیژی کۆمه ڵایه تی و مه زهه بی و تایفی و سیاسی هتد ،وه هۆکارێکیشه بۆ به رزبوونه وه ی راده ی تاوان وتاوان باران له وکۆمه ڵگا یانه دا ،به داخه وه زۆرێك له و تاوانانه وه ك که لتورێکی پیرۆز ڕه چاوکراوه و هه تائێستاش له گه ڵدابێت له زۆرینه ی ناوچه کان ئه و تاوانانه ئه نجام ئه درێن به ناوی شه ره ف و تۆڵه سه ندنه وه و سه ربه رزی و شکۆمه ندی پیاوانه ،که ئه مه ش به شێکه له هزری پیاوسالاری کۆمه ڵگا،دیاره ئه مه به به رده وام بوونی ئه و داب ونه ریته کۆمه ڵایه تی و ئاینیانه ی کۆمه ڵگاکان و به به رده وام بوونی باری دواکه وتووی له باری ئابوری و سیاسی ،وای کردووه هه تابه ئه مڕۆش ده گات به هه مان شێوازه کلاسیکه که ی به ر له چه ندان سه ده به رده وام بێت ،

به جۆرێك ئه گه رچی تاکی کورد شه رم ئه کات به ژیانی نێوماڵێکی کۆنینه وله به رکردنی جل وبه رگی چه ندان ساڵ به رله ئێستا ،له هه مان کاتدا تاکی کورد به هزری چه ندان سه ده به رله ئێستا ئه ژیت و ره فتارئه کات و ژیانی ڕۆژانه ی خۆی به سه رئه بات به بێ ئه وه ی شه رم بکات ،به و جۆره که کۆمه ڵگای کوردی له سه ده کانی رابردوو دا زۆر له ئێستاکه ی پێشکه وتووتربووه ئه گه رچی له ئێستادا کوردستان و ئه وهه رێمه ی کوردستان جگه له ئازادی وسه ربه خۆی بوونی ،به شێوه یه کی راسته وخۆ کراوه ته وه به ڕووی جیهانی ده ره وه دا وبووه به شێك له وئاڵ وگۆڕیه ی ناوچه که وتاراده یه ك شوێنێکی جیاوازتر له به شه کانی تری ووڵاتانی ده رودراوسێ ،له هه مان کاتیشدا تاکی کورد له ئێستادا هه مان ئه وتاکه نیه که له ساڵانی هه شتاکانی سه ده ی رابردوودا هه بوون له زۆر رو وه وه ،به تایبه ت له ڕووی هزری کۆمه ڵایه تی گشتی و که لتووره زاڵه کان و هزری گۆرانکاری و هه وڵ دان بۆ خۆپێگه یاندن و به رهه م هێنان و داهێنان له هه موو ڕووه کانه وه .

سه باره ت به وتووندوتیژیه ی که له هزری تاکی کورددا هه یه جائه و توندڕه ویه چ په یوه ندی هه بێت به خێزان یان توندره وی کۆمه ڵایه تی یان تائیفی وه یان ئاینی و مه زهه بی و سیاسی وته نانه ت هه ندێك جار ناوچه یش ،کۆمه ڵێك هۆکاری تایبه تی خۆی هه یه ،که به بێ دوودڵیه وه ئه بێت لێره دا به شێوه یه کی گشتی یه که باس له هۆکاره کان بکه م وبه شێك له و هۆکارانه ش شی بکه مه وه .

هیچ سه رهه ڵدانێك یان داهێنانیك له کۆمه ڵگادا به بی هۆکار نابێت هه ربۆ یه تووندوتیژی له ژیانی تاکی کورددا کۆمه ڵێك هۆکاری تایبه تی خۆی هه یه ،لێره دا ئه توانین له تووندوتیژی خێزانی یه وه ده ست پێبکه ین ،

کاتێك باس له توندوتیژی خێزانی ئه کرێت هه ریه ك له ئێمه بیرمان بۆ ئه و تووندوتیژیه ئه چێت که له به رامبه ر مێ ینه دا ئه نجام ئه درێت له خێزاندا ،که به بێ گومان ئه و تووندوتیژیه به شێکی گرنگی باسه که ی منه و یه کێکه له کێشه بنچینه کانی کۆمه ڵگای کوردی ،به ڵام ئه وه ته نها تووندوتیژی نیه یان بڵێن ته نها تووندوتیژی به رامبه ر به مێ ینه ئه نجام نادرێت به ڵکو له گه ڵ ئه وه ی مێ ینه به که متر له ئینسان بوونی خۆی سه یرئه کرێت و ئه م تێڕوانینه کۆمه ڵایه تیه له مێ وای کردووه ببێته یه کێك له کلتووره زاڵ و هاوبه شه کان له نێو نه ته وه جیاوازه کانی ئه م ناوچه یه دا هه رئه مه شه وای کردووه که به شێکی له شێوازی که لتووری هاوبه ش له نێوان ئه م نه ته وانه دا پێك بێت هه رچه نده له ڕووی زماقن و نه ته وه و مێژوو پێك هاته کۆمه ڵایه تیه کاندا هاوبه ش نین وته نها ئاین به شێکی گرنگی ئه و هاوبه شیه یه له نێوانیاندا ،ئه مه وێت ئه وه تان پێبڵێم که له داهاتوودا باس له ره نگ دانه وه ی ئاین ئه که م له سه ر ئه و داب ونه ریتانه و به تایبه ت که لتووری هاوبه ش له نێو نه ته وه جیاوازه موسڵمانه کاندا سه باره ت به ئاین ،له هه مان کاتدا ئاین تا چه ند هۆکاری ئه م دواکه وتوویه کۆمه ڵایه تیه یه .

تووندوتیژی خێزانی زۆر له وه به رفراوانتره که به ته نها باسی ئه وتووندووتیژه ی تێدا بکرێت که به رامبه ر به مێ ینه ئه کرێت ،راسته مێ ینه وه ك مرۆڤ له پله ی دووه م دا دێت و به شێکه له و سوکایه تیه ی که پیاو پێوایه پێی کراوه یان پێ ی ئه کرێت ،له گه ڵ ئه و تووندوتیژه یه ش دا تووندوتیژی دژ به منداڵان به شێکی تری باسه که مانه ،لێره دا ئه بێت ئه وه بڵێین زۆر جار تووندوتیژی به رامبه ر به نێرینه کانیش به شێوه یه که ،دژه به هه موو یاساو رێسایه کی ئاسمانی و مرۆڤی ،ئه م تووندوتیژیه ش هۆکارێکه بۆ جارێکی تر دووباره بوونه وه ی تووندوتیژی ،به تایبه ت له و کاته ی زۆرینه ی تاکه کانی کۆمه ڵگا له کاتی خۆیدا توندتیژیان به رامبه ر کراوه و دواتریش ئه وان له و کاته ی خێزان پێك ئه هێنن هه مان ئه و توندوتیژیه ئه گوازنه وه بۆ ئه ندامه کانی خێزانه که یان یان بۆ کوڕوکچه کانیان به و هیوایه ی که ئه م تووندوتیژیه کارێکی باشی په روه رده ی خێزانیه و به شێکه له و کرداره چاکه ی که له باوك و باپیرانیه وه بۆ ی به جێ ماوه به دیاری و بووه ته به شێك له و که لتوره پیرۆزه ی نه ته وه که ی و وئه بێت شانازی پێوه بکات ،هه رچه ند هیچ یه ك له هۆکاری سه رهه ڵدانی ئه م جۆره که لتووره نازانێت و هیچ جۆرێك له تێڕوانینی بۆ نیه ،له و کاته ی له کۆمه ڵگاڕۆژهه ڵاتیه کان هیچ جۆرێك له توێژه ره وه ی کۆمه ڵایه تی نیه و به هیچ شێوازێکیش هه وڵ نادرێ بۆ سه ره تایه ك له سه رهه ڵدان و به دیهاتنی ئه م به شه پێویسته به تایبه ت له و کاته ی که ئیمامه کانی مزگه وته کان له هه فته یه کدا چه ند کاتژمێرێك و له کاته کانی تریش دا چه ندان کات ژمێر ته رخان ئه که ن له ئه نجام دانی ئه و باره و ئه وتوێژینه وه کۆمه ڵایه تییانه له کۆمه ڵگادا و خۆئه گه ر تویژه ره کۆمه ڵایه تیه کانیش بوونیان هه بێت ؟ئه واناتوانن دژ به و توێژینه وه ئاینیانه بوه ستنه وه که سه باره ت به په روه رده و خێزان و په یوه ندیه کانی تاکه کانی خێزانێك دا بوونیان هه یه .

له هه مان کاتدا به شێك له و په روه رده خێزانیه ئه گه رێته وه بۆ ئه و په یوه ندیه خێڵه کیه ی که خێزانێك به خێڵ و عه شره ته که ی خۆیه وه هه یه تی ،هه ر له که س وکاری پیاوه که وه تاده گاته که وکاری ژنه که و دواتریش هه موو ئه وکه س وتاکانه ی له ده وروبه ری ئه و خێزانه دا ئه ژین ،به شێوه یه ك ئه و تێکه ڵاوبوونه ئاڵۆزه که زۆرینه ی ئه و که سانه ی له ده وروپشتمان ئه ژین به شداری ئه که ن له ژیانی ڕۆژانه ماندا هه ر له په روه رده کردنه وه تا ژن و ژن خواستن و تاده گاته مردن و خۆشی و ناخۆشیه کان ،ژیانێك به شیوازێکی ته قلیدیانه که به هیچ کلۆجێك تاك ئازاد نیه له بوونی خۆی و بیرو هه ڵسوکه وت وتێڕوانین و په رستن و بڕیاردان و هه ڵبژاردن هتد به پێچه وانه وه ژیان له شێوازێکی تاکانه وه گۆڕدراوه بۆ شێوازیه گشتی یه که ی هیچ کام له ئێمه ناتوانێت یاخی بێت له و ژیان بوونه ی که هه مانه ،به تایبه ت یاخی بوون له هه موو ئه و جۆره کارانه و کاردانه وه کۆمه ڵایه تی وکلتوری و فه رهه نگیانه ی کۆمه ڵگایه ك زۆرجار ئه نجامه که ی به مه رگ کۆتای دێت ،ئه م به یه که وه ژیانه ی تاکه کان و به شداری پێکردنی زۆرێك له ژیانی تاکێك دا به ئاینیشه وه به شێکه له کێشه گه وره که که ئه ویش تووندوتیژی خێزانی و کۆمه ڵایه تی و سیاسی و ته نانه ت هه ندی له وتووندوتیژیانه که به شێوازێکی زۆر دزێووناشیرینانه ئه کرێت به رامبه ر به سروشت و گیان له به ریش له و سروشته دا ،که دیاره ئه مه نیشانه ی بوونی ئه و سایکۆلۆژیه نه خۆشه یه که بۆمان دروست کراوه له ڕێگه ی تووندوتیژیه وه ،هه ربۆیه بۆ خاڵی بوونه وه ی ئه وتوندوتیژیه ی له به رامبه رماندا کراوه زۆرجار خۆمان له به رامبه ر سروشت و گیانله به راندا خاڵی ئه که ینه وه و ئه وتووندوتیژی و رقه ده رئه بڕین که له ناخماندا بوونی هه یه و ئه بێت به شێوازێك له شیوازه کان ئه وتوندوتیژیه خاڵی بکه ینه وه .

Related Articles