ئازادی و ماڤ، به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا - به شی شه شه م ..خدر زوحاك

کۆمه ڵگای مه ده نی به و مانایه نایه ت که خوێنده واری کوردو سیاسه ت وانی کوردی لێی تێگه یشتوون، کۆمه ڵگای مه ده نی ئه و دیمه نه جه نگه ڵستانه نیه که له ده رهێنانه وه ی دووخوشکه که دیتمان له سه ید سادق، نه ئه و دیمه نانه شه که له ژیانی ڕۆژانه ی خه ڵکدا ئه بینرێت له و هه رێم و ئیراقه به ناو نوێ یه و دیموکراته .

به داخه وه هه ندێك خه ڵك وا لێێ تێگه یشتووه، بوونی ڕۆژنامه ی زۆرو ته له فزیۆن و گۆڤارو ڕێکخراوی داتاشراوی به ناو مه ده نی زۆر وزه وه نده و بوونی زانکۆی زۆر و دکتۆراو ماجستێری زۆر، بوونی ئینته رنێت و مۆبایل و کۆمپیوته رو ئۆتۆمۆبێلی دوامۆدێل و هه موو ئه و ته کنه لۆژیایه ی که هه یه، مانای کۆمه ڵگای پێشکه وتوو و دیموکرات ئه کات، که به داخه وه ئه و لێك دانه وانه به شێکه له لێکدانه وه یه کی ناته واو وناته ندروست، که ئه مه ش ئه وژه هره یه که ده رخواردی تاکی کوردو کۆمه ڵگای کوردی ئه درێت به ناوی مۆدێرن و پێشکه وتن و دیموکراتی و مه ده نی بوونه وه .

چه نده گه راسازی ئیسلامی سیاسی پڕمه ترسی یه ئه وه نده ش ئه و مۆدێرنیزمیه پڕ مه ترسی یه، به تایبه ت له و کاته ی که سانێك بازرگانی به که سایه تی و سایکۆلۆژی کوردی یه وه ئه که ن وهه وڵ ئه ده ن به ناوی مۆدێرنیزم و مه ده نی بوونه وه جینۆسایدی فکری و کۆمه ڵایه تی و که لتوری و فه رهه نگی کوردی بکه ن و له بنچینه وه بیگۆڕن، به شێوازێك دوای سه ده یه کی تر هه موو ئه وشتانه ی که کوردی پێ ناسراوه ته وه وه ك نه ته وه، له ناوبچن و نه مێنن، که دیاره ئه مه ش به شێکه له و سیاسه ته دژ به مرۆیانه ی که له ئه مرۆدا دژ به هه ریه کێکمان ئه نجام ئه درێت له ناو کۆمه ڵگاکه ماندا .

ئه گه ر سه رژمێری ئه و ده زگایانه بکرێت که مانگانه و ساڵانه پاره ی مفته له حکومه ت و حیزب وه رده گرن، له ژێر ناوناوبانگی جۆراوجۆردا ئه وا سه رمان سوڕئه خوات و تف له مه ده نی بوونی کۆمه ڵگاو تاك ئه که ین ئه گه رئه مانه بتوانن کاری ئاواسه خت بکه ن، جگه له وه ی له کوردستاندا چه ندان ڕێکخراو هه ن بۆ یه ك کار وه ك ژنان، ئافره تان، خوێندکاران، قوتابیان، هتد، هه رحیزب و گروپ و ده سته و تاقمێك ڕێکخراوێکی دروست کردووه و ناوێکی لێناوه و هه وڵ ئه دات پاره ی مفته له و حیزب و له و لایه ن بکێشێته وه، ئه وه وه نه بێت ته نها له کوردستان ڕووبدات به ڵکو له و ئه وروپایه ش به هه مان شێوه، بووه ته شه ڕه گه ڕه ك و هه ر که س وده ست وتاقمێك رێکخراوێکی دروست کردووه و ناوێکی لێناوه، به ڵام به رنامه و کاری ئه و ڕێکخراوانه زۆرینه یان له به ریه کتری کۆپی کراون، ئه وه نده جیاوازیان نیه له یه کتری، زۆرجاریش ئه وشوێنانه ی که مۆڵه تیان پێدراوه وه ك باره گای که لتوری کوردی، کراونه ته چایخانه و دۆمینه و یاری وه ره قه یان تێدائه کرێت، ڕۆژانه چه ندان جار دووشه شی تیادا ئه تۆپێت، هه زار ڕه حمه ت له گۆڕی دووشه ش .

له و ماوه یه ی پێشودا به شداریم کرد له کۆبوونه وه ی ڕێکخراوه دیموکراتیه کانی یه کێتی له ئه ڵمانیا، هه رچه نده هه ندێك له کادیره کان حه زیان به چاره ی من و کاك شه هاب که ریمی هاوڕێم نه ئه کرد له به شداری کردنماندا، به ڵام کورد گووته نی ناچاربوون رێگه مان لێنه گرن، له وکاته ی زۆرینه ی ئه و هاوڕێیانه ی به شداری ئه و خربوونه وه یان کردبوو، نه ك هیچ په یوه ندیه کیان نه بوو به ڕێکخراوی مه ده نی یه وه یان یان یه کێتی گووته نی ڕێکخراوی دیموکراتیه وه، به ڵکو ئه گه رلێت بپرسیبانایه ئه رێ پێناسی ڕێکخراوی مه ده نی چیه ؟ئه وا من که فیل نه یئه زانی، به هه رحاڵ خواهه ڵناگرێت ئه وه ی له بنچینه دا ڕێکخراوبوو ته نها یه ك دوانێك بوون، که به راستی هه قی خۆی بوو هاوکاری بکرێن و هانیان بده ن، من لێره دا ناوی هیچ یه کێك له وانه ناهێنم چونکه ئه وه کێشه ی من نیه، به ڵام ئه وه ی ئه مه وێت بیڵێم باری ناشارستانی و تێنه گه یشتووی ئه و کادیرانه یه که له ناو حیزب و لایه نه سیاسیه کان به ناوی جۆراوجۆره وه کار ئه که ن و وائه زانن که له ڕاستی دا ئه توانن کلاو بخه نه سه ری ته واوی خه ڵکه وه، ئه وه ی من سه رنجم دا هه رئه م ده موو چاوانه له کۆبوونه وه کانی تریش دا به شدارن به ڵام به ناو باوبانگی تر که واته هه رکادیره و چه ندان جۆر ده موچاوی هه یه و له هه ریه ك له وگرت بونه وانه دا ناوی جیاواز به کاردێنن و خۆیانی بۆ دائه تاشن، ئه مجاره یان به ناوی ڕێکخراوه دیموکراتیه کان، وجارێکی تر وه ك ئه هلی سونه وجه ماعه ت و جارێکی تریش وه ك خه م خۆران و دواتریش وه ك پێشمه رگه دێرینه کان و رێكخستنه کان و هتد .

له کاتی خۆیدا کیشه یه ك که وتن نێوان ئێمه و یه کێتی هونه رمه ندان، که ده ڵێم ئێمه مانای کۆمیته ی قه ڵادزێ ی یه کێتی هونه رمه ندانی کوردستان، له یه کێك له گردبوونه وه کانی مه ڵبه نددا به شداربووین که به سه رپه رشتی هه ڤاڵ مام جه لال به ڕێوه ئه چوو، ئه و کات من سکرتێری کۆمیته که بووم، کۆمیته ی رانیه و دوکانیش هه مان شێواز به شداربوون و گله ی یه کان یه کجارزۆربوون له سه ر کۆمیته ی باڵای یه کێتی هونه رمه ندان، هه ربۆیه مام جه لال بڕیاری دا وه ك وه فدی مفاوز بکه وێته نێوانمانه وه، هه رچه نده من دوای ئه وه کوردستانم جێهێشت و نازانم چی ڕوویدا، ئه وه ی لێره دا ئه مه وێت بیڵێم وسه رنجی ئێوه ی بۆ ڕابکێشم ئه وه بوو که به رپرسی رێکخراوه دیموکراتیه کانی مه ڵبه ند له و کاتدا ژماره یه کی هونه رمه ندی درکاند، که ئه و ژماره یه له هه مو کوردستاندا نه بوو نه ك پشده رو بیتوێن، ئه و به رپرسه له کاری ڕێکخراوه دیموکراتیه کاندا ووتی دووسه د و هه شتاوپێنج هونه رمه ندمان هه یه له سنوری پشده روبیتوێندا، که دیاره ئێستاشی له گه ڵ دابێت له هه موو سنوری پارێزگای سلێمانی دا ئه وژماره هونه رمه نده نیه، نه ك ئه و کات .

له ئێستادا رێکخراوه به ناومه ده نیه کان به شێکن له توتیه کانی حیزب و لایه نه سیاسیه کان و به هه مان شێوازبیروبۆچوونی ئه و حیزب و لایه نانه بڵاو ئه که نه وه، به شێوه یه ك هیچ په یوه ندیان نیه به مه ده نی بوون یان مۆدێرنیزمی یه وه، به پێچه وانه وه ده کرێت بڵێن ئه و ڕێکخراوه به ناو دیموکراسی و مه ده نی یانه به شێکن له خێڵه کینیزمی کۆمه ڵگای کوردی و شونکاره نیزمی هزری تاکن، باشترین به ڵگه ش ئه و وێنه قێزه ونانه ن که ئه مڕۆکه بوونه ته مۆرێکی ڕه ش و تاوان باری به ناوچه وانی ئه و مۆدێرنیزمی و دیموکراتیه ساخته کاریه ی ئه و ده سه ڵاته .

ئه مه وێت ئه وه ش بڵێم له دوای هه ندێك ره خنه ی من و کاکێك له سه ر کاروئه دای ڕێکخراوه دیموکراتیه کانی ده ره وه له و خڕبوونه وه یه دا، گله یه کی زۆر ڕووبه ڕووی به رپرسی یه کێك له که رته کان کرابۆوه که گوایه ئه و ئێمه ی بانگێشت کردووه، من لێره دا ئه پرسم ئه بێت چه ند هه زار به ناو ئه و ڕێکخراوه دیموکراتی و مه ده نیانه وه وه ربگیرێت، له و کاته ی ئه وشوێنه ی که خڕبوونه وه که ی تێداکرا به پێ ی یاسای ئه وروپی و ئه ڵمانی نایاسای یه، به تایبه ت له و کاته ی چ ئه ندامانی ئه و مه ڵبه نده ڕۆشنبیری یه کوردیه دیارنین و ته نها سێ ئه ندامی ئه ناسرێن، له هه مان کاتدا کاتێکی زۆره هیچ جۆرێك له هه ڵبژاردن و کۆبوونه وه ی ئه و مه ڵبه نده نه کراوه، دواتریش ئه و شوێنه وه ك دیوه خان دێته پێش چاو وکلیله که ی لای چه ندبراده رێکه وهه زاران کتێب وشتی نایاب و دانسته کراوه ته مڵکی کۆمیته ی یه کێتی و ئه و کۆمیته یه کارو چالاکیه کانی خۆی له و سه نته ره دا قه تیس کردووه،

هه رچه نده من نامه یه کم بۆ مه لابه ختیار ناردبوو که تێیدا کێشه ی ئه و مه ڵبه نده ڕۆشنبیریه م باس کردبوو به بێ ئه وه ی کاربگاته بڵاوکردنه وه و قسه له سه رکردن له سایت و ماڵپه ڕو فه یس بووکدا به ڵام دیاره ئه و نامه یه ی من له و ئاسته دانه بووه که مه لا ڕازی بکات، یان ئه وه تا ئه وبراده رانه ی سه رپه رشتی په یچه که ی ئه که ن دیزه به ده رخۆنه یان پێ کردووه، به هه رحاڵ به لای منه وه گرنگ بوو بیروبۆچونی مه لا به ختیار بزانم، به تایبه ت ئه و وه ك که سێك که ده زانێت کتێب چ سودوبه هایه کی هه یه، پشتیوانی کتێبخانه و مه ڵبه نده ڕۆشنبیریه که ی کرد و هاوکاری ماددی کردن له شوێن گرتن و کاربۆکردن و دانی کرێی شوێنه که که دیاره ئه وکاره جێگه ی ڕێزو پێزانینه، به ڵام دواتر وهه ردوای ماوه یه کی که م ئه و مه ڵبه نده ڕۆشنبیریه کرایه دیوه خانی کۆمیته و شوێنی خواردنه وه ی قاوه و چای دیشله مه، زۆر له وه ئه ترسم دوای ماوه یه ك وه ك شوێنه که لتوریه که ی لێبێت و دووشه ش تێیدا بتۆپێت .

Related Articles