٨ی مارس ڕۆژی دیل بوونی ژن .. خدرزوحاك

منێکی پیاو به هه موو هه ست و هزرو بیرکردنه وه ی پیاوانه مه وه وهه موو پیاوانی جیهانیش وه ك من له دامێنی ژنێك هاتووینه ته جیهان، ئه و دامێنه ی که زۆر جار و له زۆر شوێندا له سه ر ئه م گۆی زه مینه شه رمی لێ ئه که ین، وبه که می پیاوبوونی خۆمانی دائه نێین، هه رئه و تێڕوانینه پیاوانه یه یه که وای کردووه له و کاته ی ژن وه ك به شێك له خۆش به ختی پیاو وخۆش گوزه رانی ئه زانین و وه ك هه ریه ك له کاڵاکان سه وداومامه له ی پێوه بکه ین، هه رکات پێویستی کرد بیکه ینه تاجی سه رمان و هه رکاتێکیش پێویستی کرد زینده به چاڵ یان ڕه شه کوژی یان بکه ین، دیاره ئه مه به شێکه له جوامێری و ئازایه تی و قاره مانێتی وشه ره ف و که رامه تی پیاو، و هزر خێڵه کیانه ی کورد.

کاتێك ژن کۆیله ی داب و نه ریتی ئاینی و سیستمی کۆمه ڵایه تیه وهزری شوانکاره یانه یان به ده ویانه ی کۆمه ڵایه تی فه رمان ڕه وای ئه کات و له به رامبه ریدا یاسا کان وه ك به شێك له پیرۆزیه کانی کۆمه ڵایه تی یان ئاینی جێ به جێ ئه کات، ژن ئه بێته ئه و کاڵابازرگانیه ی که ده ستاوده ستی پێ ئه کرێت وله زۆر شوێن و کاتدا وه ك به شێك له ئاڵ و گۆڕی بازرگانی نرخی دیاری ئه کرێت، ژن بۆ ڕێك که وتنی خێڵه کیانه ی نێوان خێڵه کان به تایبه ت له کاتی کوژاندنه وه ی کێشه کۆمه ڵایه تیه کانی نێوان خێڵه کان، ژن بۆ کوژاندنه وه ی ئاگروئاشوبی ڕووداوه کانی ڕۆژ چ ئه و ڕووداوانه ده ست کرد بن یان هه رشتێکی تر، که ئه مه ش له و کاته دایه که هیچ جۆرێك له یاسا ناتوانێت کۆنترۆڵی ته واوه تی کۆمه ڵگابکات و به شێوه یه کی مه ده نیانه و مۆدێرنانه کۆمه ڵگا ڕێك بخات .

له هه مان کاتدا ئاین و یاساکانی ئاین وای کردووه ژن به شێك بێت له گیانی شه رانگێزی و شه یتانی و ئاشوب چه ندان ناوناتۆری تر که له بنچینه دا دژه به هه موو یاساکانی مرۆڤ بوونمان له و جیهان

له و کاته ی کێشه ی ژن چ له کۆمه ڵگای کوردی بێت یان هه رکۆمه ڵگایه کی تر کێشه یه کی ئینسانیه و ئه بێت وه ك کێشه ی ئینسان بوون چاوی لێبکرێت، ئه گه رچی دیاری کردنی ڕۆژێك له ساڵدا بۆ ژنان و ڕۆژێك بۆ کرێکاران و رۆژێك بۆ منداڵ و رۆژێك بۆ دایك هتد ئه وڕۆژدیاری کردنانه و یادکردنه وانه ئه وه ناگه یه نێت کێشه ی ژن گه یشتۆته دواقۆناغی چاره سه رکردن، به پێچه وانه وه ژنان له هه موو جیهاندا به شێوه یه ك له شێوه کان توشی چه وساندنه وه و توندوتیژی ئه بنه وه، که دیاره به پێ ی تێڕوانین و داب و نه ریت و ئاین وکۆمه ڵگاکان و باری سیاسی و ئابوری ووڵاته کان ئه گۆڕێن، گومانی تێدانیه کێشه ی ژن له ئه فغانستان و پاکستان زۆر له کێشه ی ژن له کوردستان و ئێراق سه ختره و ژنان له ئه فغانستان و پاکستان وسعودیه و هه ندێك ووڵاتی تری ئه فریکای توشی توندوتیژی زیاتر ئه بنه وه وه ك له کوردستان و ئێراق وتورکیا، له هه مان کاتدا کێشه ی ژن له کوردستان و ئێراق زۆر سه ختره وه ك له ووڵاتانی ئه وروپاو ووڵاته پێشکه وتووه کانی جیهان، ئه مه ش به پێ ی هزری تاك و داب ونه ریت و که لتورو ئاینه کان ئه گۆڕێن، هه ربۆیه به گشتی ژنان له هه رشوێنێکی ئه م جیهانه بن دووچاری توندوتیژی ئه بنه وه به جۆرێك له جۆره کان، به ڵام له ووڵاتێکدا که هه موو سه ری هه فته یه ك له میمبه ری مزگه وته کانه وه و له سه رزاری ووتاربێژه کان به شێکیان یان هه ندێك له و ووتاربێژانه ی که ژن به شه یتان و مایه ی ئاشوب و بێ ئابڕووی و شه ره ف و که رامه ت دائه نێن و ژن ئه که ن به و ئابڕووچوونه ی پیاو که واده کات به ده یانی وه ك دوعاو سه دانی وه ك ئه ودوخوشکه ی دوای کوشتنیان فڕێدرابوونه گۆمێك ئاوه وه و دواتریش هه موو مان و جیهانیش بینیان چه نده به ناڕێزیه وه ده زگاکانی حکومه ت ئه و دووته رمه یه یان ده رهێنا، که دیاره ئه م وێنانه شه رمه زاریه بۆ مرۆڤایه تی، نه ك ته نها بۆکورد.

ئه وه ی پێویسته لێره دا بوترێت ئه وه یه ژنان به ناوی ٨ی مارس و ڕۆژی ئازادی ژن و ڕێکخراوه به ناو مه ده نیه کانی ئه و حیزبه کوردیانه که گوایه پارێزگاری له ژن و ماڤی ژنان ئه که ن، که دیارە ئه و ڕێکخراوانه هه رهه مویان له و په ڕی ڕاسته وه تائه وپه ڕی چه پ دروست کراوی پیاوسه رکردایه تی ئه و حیزب و لایه نه سیاسیانه ن و هیچ کات ئاماده نین له ده ره وه ی ئایدۆلۆژیای حیزبیانه وه هیچ گرنگی به ژنان و کێشه ی ژنان بده ن، له و کاته ی ئه وڕه شه کوژیه ی که دژ به ژنان ئه کرێت له لایه ن ئه و کادیرو ده م ڕاستانه وه ئه کرێت، که داڕێژه ری ئه و به رنامه و ڕێکخراوه به ناو مه ده نیانه ی ژنانن .

دواتر ناونانی ڕۆژی ٨ی مارس بۆ شاردنه وه ی ئه وذڕندایه تیه یه که له به رامبه ر ژناندا ئه نجام ئه درێت، له پێناو باشتر کۆنتڕۆڵکردن و کۆیله کردنی ژنان، ئه گه رنا وه ك چۆن پیاوان مرۆڤن و هیچ ڕۆژێك نیه به ناوی ڕۆژی پیاوان به هه مان شێوه ش ژنان مرۆڤن و هیچ پێویست ناکات به بوونی ڕۆژێك بۆ ژنان، که دیاره بوونی ئه و ڕۆژه ئه رکی ژنانی گرانترکردووه، به تایبه ت له ئێستادا ژنان، له یه ك کاتدا کارگه رو که یبان و دایکن و ڕۆڵی سی مرۆڤ ئه بینن، له و کاته ی که پیاوان ته نها کارگه رن، که واته ناکرێت ژن کاربکات و مرۆڤ به رهه م بهێنێت و که یبانوی ماڵیش بێت، له هه موشی دڕنده تر به شێك بێت له ئاشوبو به ناوی شه یتان و که م هزر وسه رشۆڕی بوون بۆ پیاو به شێك بێت له که رامه ت و جوامێری مان، له هه مان کاتدا ئێمه ی پیاو له دامێنی ئه وان هاتبینه جیهان و هه موو جوانیه کان له ئه واندا ببینینه وه .

بۆ منێکی پیاو شانازیمه که به شانازیه وه باس له و مرۆڤه بکه م که ژیانی پێ به خشیم و له پێناومندا نۆمانگ و چه ندان ساڵی تر ئازاری چه شت، ئه وژنه ی که دایکمه، له خۆشه ویستی دایکمه وه ژنانی ترم خۆش ئه وێت و ڕێزیان لێئه گرم، بڕواشم وایه هیچ کات مرۆڤێکی دیل ناتوانێت نه وه یه کی نوێ و کۆرپه یه کی ئازادو سه ربه ست به رهه م بێنێت، هه رئه و به هه ڵه تێگه یشتنه ی تاکه کانی ئه م کۆمه ڵگا شوانکاره ی وخێڵه کیانه ی کورده که وای کردووه کوردستان دیل و ژێرده ست بێت، هیچ کارێك کۆمه ڵگا ی کوردی ئازاد نابێت تادایك ئازاد نه بێت چونکه ژنی ئازاد کۆرپه ی ئازاد په روه رده ئه کات، هه ربۆیه ناکرێت چیتر ژنان دڵیان به ٨ی مارس خۆش بکه ن، وبڕوایان به وڕێکخراوانه بێت که گوایه نوێنه رایه تی ئه وان ئه که ن و ئه یانه وێت کێشه ی ژنان چاره سه ر بکه ن .

 

Related Articles