٤/٣/خه باتی خه باتان ڕاپه ڕی خدرزوحاك

ئه مه مێژوویه ئه بێت وه ك خۆی بوترێت و له به رخاتری هیچ که س و لایه ن و ده ست وتاقمێك نه گۆڕدرێت، به ڵام به داخه وه نه ته وه ی ئێمه نه ك مێژوو نانوسێت، به ڵکو به رده وام هه وڵی شێواندن و گۆڕینیشی ئه درێت، به پێ ی ویست و ئاره زووی خێڵێك یان ناوچه یه ك یان سه رۆك خێڵێك یان هتد ئه نوسرێت و وه ك ئه وان ئه یانه وێت ئاوا نه خشی بۆ ئه کێشرێت .

مێژوو بریتی یه له هه موو ئه و ڕووداو ئاڵوگۆڕانه ی له له ژیانی ڕۆژانه ی مرۆڤ دا ڕووئه دات و دوای هه موو ئه وڕووداوانه ئه بنه ڕابردوو و له دووتوێی تێکستێك یان چه ند تێکستێکی مێژووی ئه نوسرێت و جارێکی تر یادو یاده وه ریه کان باس ئه کرێت یان یادیان ئه کرێته وه و نه وه کانی داهاتوو له و ڕووداوانه ئاگادار ئه کرێنه وه، دیاره هه موو ئه و ڕووداوانه ناکرێن به مێژوو که گرنگیه تێکی ئه وتۆیان نیه له لای تاکه کانی کۆمه ڵگا، هه ربۆیه مێژوو به شێکه له دانسته ی ڕووداوه گرنگه کان له ژیانی کۆمه ڵگایه ك یان نه ته وه یه ك یان گه لێك .

٤/٣/ ئه و ڕۆژه مێژوویه بوو که فه رهاد سه نگاوی له ده نگی گه لی کوردستانه وه پڕبه گه رووی هاواری کرد مژده . . . مژده  خه باتی خه باتان ڕاپه ڕی، به ڵێ له و ڕۆژه دا پشده ریه کانی نێو ئۆردوگا زۆره ملی یه که ی خه بات که ئه که وێته نێوان موسڵ و هه ولێر راپه ڕین دژ به ڕژێمه به عس و داروده سته زۆردارودڕنده که ی، که دیاره شاباشی ئه و ڕاپه ڕینه ش خوێنی شه هیدێکی لاو خوێن گه رم بوو که ئه ویش شه هید به ختیار هورێوه ی بوو .

هه رئه و ڕاپه ڕینه ی جه ماوه ری خه بات بوو وای کرد که ڕۆژمێری ڕاپه ڕین پێش بخرێت که له بنچینه دا سه ره تای سه رهه ڵدانی ڕاپه ڕین به پێ ی به رنامه ی ئه و کاته ی سه رکردایه تی یه کێتی نیشتمانی کوردستان ئه بوو له به رواور ٧/٣ ڕاپه ڕین ده ست پێبکات، که دیاره پێش خستنی ڕاپه ڕین به هۆی ئه وترسه وه هات که له و کاته دا، به پێ ی بڕیارێکی فه یله قی پێنج که باره گاکه ی له هه ولێر بوو ئه بوو ئه م ئۆردوگا زۆره ملی یه وه ك شاڵاوه کانی ئه نفال، ئه نفال بکرێت و هیچ که سێك ده رنه چێت، له و کاته ی له ڕووی جوگرافیه وه ئۆردوگای خه بات هیچ جۆرێك له په یوه ندی نیه به سنووره نزیکه کان یان هیچ جۆره چیایه ك له و شوێنه وه نزیك نیه و ده که وێته ده شتی هه ولێر وهه ردوای ئه وه ی ده زگاکانی پۆلیس و ئه من له لایه ن دانیشتوانی ئه و ئۆردوگازۆره ملی یه وه ده ستیان به سه ردا ئه گیرێت، له لایه ن فه یله قی پێنجه وه چوارده وری ئه و ئۆردوگازۆره ملی یه ئه گیرێت به زرێپۆش وسه ربازێکی زۆر، که دیاره له چاوه ڕوانی بێ ده نگی خه ڵکی کوردستاندا بوون هه ربۆ یه له ڕۆژی پێنجی مانگدا له شاڕی ڕانیه ڕاپه ڕین به شێوه یه کی به رنامه بۆداڕێژراو ده ستی پێکرد و ئه وشاره له مۆڵگه کانی ده زگاداپڵۆسێنه ره کانی به عس پاك کرانه وه، ودواتریش له ساڵی ١٩٩٢ دا ٤/٣ بووه مانشێتی ڕۆژنامه کان و کوردستانی نوێ وه ك ڕۆژنامه یه کی کوردی و وه ك ئۆرگانێکی یه کێتی نیشتمانی کوردستان به مانشێتێکی گه وره یادی چواری سێ ی کردبۆوه، به ڵام هه رئه و ڕۆژه به هۆی ڕوودانی چه ند ڕووداوێکی نه ویستراو له شاری ڕانیه وبه پێی بڕیارێکی قه ره قوشیانه ی سه رکردایه تی یه کێتی نیشتمانی کوردستان وبۆ ڕازی کردنی دڵی چه ندکه سایه تیه ك له ڕانیه و ده وروپشتی به رواره که گۆڕدراو چواری سێ زینده به چاڵ کرا له گه ڵ خوێنی گه شی شه هید به ختیاردا، دیاره ئه وه یه که مین به روارنیه له لایه ن سه رکردایه تی کورده وه ئه گۆڕدرێت، به پێچه وانه وه به ده یان به روارو ڕۆژی مێژووی به خوێنی شه هیده کانیه وه زینده به چاڵ ده کرێت، وه یان جێگۆڕکه یان پێده کرێت که دیاره ئه وه ش به شێکه له و عه قڵیه ته خێڵه کیانه ی که سه رکردایه تی کورد هه یه تی ، به داخه وه ئه و ڕه فتاره ی سه رکردایه تی یه کێتی نیشتمانی کوردستان له کاتێکدا زینده به چاڵ کردنی ڕۆژێکی مێژووی کورد وکوردستانه و له هه مان کاتیشدا خیانه تێکی نیشتمانی و مێژووی یه له به رامبه ر شه هیدیك و خه بات وخوێنی ناوچه یه کی وه ك پشده رئه کرێت، له کاتێکدا هیچ که س باس له سڕینه وه ی سه روه ری مێژووی پێنجی ئادار ناکات، به تایبه ت له و کاته ی که بیتوێن به شێکی گرنگه بۆ پشده ریه کان و له دوای به سه ریه ك داڕمانی پشده ر وڕاگواستنی دانیشتوانه که ی بیتوێن به تایبه ت شاری ڕانیه باوه شێکی پڕمیهرو وه فابوو بۆ پشده ریه کان و داڵده دانیان له وشاره که دیاره بیتوێنیش بوونی پشده ری لێده هات بۆ ئێمه ی پشده ریه کان، به پێچه ٥ی ئادار ڕۆژی به ده نگه وه هاتنی خه باتی خه باتان بوو ئه گه ر هاتباو له ٥ی ئاداردا ڕاپه ڕین ده ستی پێنه کردبا ئه وا به بێ دوودڵیه وه زۆرینه ی دانیشتوانی خه بات له و کاته دا ئه نفال ئه کرا، که ئه مه ش له کاتێکدادێت که ده ڤه ری بیتوێن و ڕانیه به شێکی شۆڕش گێڕی ئه و کوردستانه یه و خه ڵکه که شی خاوه نی خه بات و تێکۆشانێکی بێ ووچانن، من پێم وایه ته نانه ت خه ڵکی شۆڕش گێڕی بیتوێن و رانیه ش به وه ڕازی نین که ڕۆژێکی مێژووی له ڕۆژ ژمێری خه بات وتێکۆشانی نه ته وه که ماندا لاببرێت و به ئاره زووی که سایه تیه ك یان چه ند که سایه تیه ك نه مێنێت و زینده به چاڵ بکرێت، هه ربۆیه ئه بێت سه رکردایه تی کورد جارێکی تر ئه و ڕۆژه بۆ خاوه نه کانی بگه ڕێنه وه و چی تر ئه و گاڵته جاڕیه به مێژووی گه له که مان نه نوێنن و وه ك چۆحن خۆیان به پێشه ڕه وی مۆدێرنیزمی ئه زانن، که دیاره ناکرێت مۆدێرنیزم کرداری ئاوابکات له به رامبه ر مێژوو ڕۆژمێره مێژوویه کان چونکه ئه وڕۆژه نه یه کێتی نیشتمانی کوردستان و سه رکردایه تیه که ی ونه هیچ لایه نێکی تر پێ به خشیوین یان خێریان پێکردوین به پێچه وانه وه ئه واخوێنی ئێمه یه ئه و ڕۆژگاره مان بۆدروست کردن و له پێڵاو لاستیكه وه گه یاندمانن به ڤێلاو باغ و بلۆکی دۆلار .

له هه مان کاتدا ئه بێت لاوانی پشده ر ئه و لایه ن وکه سایه تیانه ڕیسوابکه ن که به پێ ی مه زاجی خۆیان ڕۆژه مێژوویه کان زینده به چاڵ ئه که ن .

 

Related Articles