له دایك بوون .. خدر زوحاك

له منداڵ دانی ووڵاتێکدا

له دامێنی، دایکێکی کڵۆڵ

له به هارێکی ڕه ش پۆش

ڕۆژی ڕق

ساڵی تاعون

کاتژمێری تۆفان

له ژێرلێزمه بارانی گریان دا

له گه ڵ خه می گه وره ی بێ ناسنامه

بێ نیشتمان

له دایك بوون

له باوه شی، دایکێکی کۆیله

کۆیله ی داب و نه ریت

له نێو کۆمه ڵگایه کی بێ ماڤ

له ووڵاتی جه نگه ڵ ئاسا

ووڵاتێکی تاریکستان

له ژێر ده ستی

ده سه ڵات دارانی شمشێر

به زمانی تووڕه بوون

توندوتیژی

دژ به مرۆڤ

به بوونه وه ر

به سروشت،

به خودا

ناوی شه یتان

بابه ئاده م

دایه حه وا

دۆزه خ و به هه شت

حه رام و حه ڵاڵ

زیناو به رد باران

ئاگرو سوتان

ده ست بڕین

لووت بڕین

سه ربڕین

مێشك پژان

له مرۆڤێکی ڕاست گۆوه

بوونه درۆزان

وانه ی سه وداکاری و

گۆڕینه وه

پاداشت و چاکه و بوختان

ڕاوه دوونان، تووڕه بوون

چاوزه ق کردنه وه و

له یه کتری دابڕان

لێك ترازان

زیندانی و ئه شکه نجه

هه ڵواسین و سێداره وخاچ

لۆمه و توانج

شه ره ف و که رامه ت

به ڕه وشت و بێ ڕه وشت

ئازاو ترسنۆك

قاره مان و خۆفرۆش

له ش فرۆش و

له ش کڕ

ناوگه ڵ برسی

چاوبرسی

بازرگانانی مرۆڤ

کڕیارانی له ش و باڵاو ئیراده

خوێندکارانی خوێندنگای شه قام

زانکۆی خۆفرۆشتن

ماجستێرو دکتۆرای سیخوڕی

میلله ت فرۆشتن

ژن کوشتن

کۆیلایه تی و خێڵه کی بوون

گیرفان بڕین

یه کترکوشتن

براکوژی وخۆکوژی

خۆبه زل زانی حیزبایه تی

گه وره بوون وخۆقڕکردن

گه وره بوون و گه وره بوون

بون به و که سانه ی درۆیان کردوو

بڕوامان کرد

حه رامیان به حه ڵاڵ خوارد

به هه شتیان به دۆزه خ گۆڕی

له جێگای خوا ده سه ڵاتیان گرته ده ست و

بوون به خوا

خوایه تیان کرد

خوایان کرد به شه یتان

شه یتانیش بووه ڕابه ر

هه موشتی پێچه وانه بۆوه

چاك به خراپ، خراپ به چاك

ره ش به سپی

سپی به ڕه ش

هه موان یاخی بوون

ده ستی هه موانیان ڕاکێشا

لادێکانیان ڕاگواست

کانیاوه کانیان کوێرکرد

ڕووباره یان خنکاند

داروبه ردی چیاکان

هه راج کران

هه موو بستێ له م ووڵاته

به کرێدرا

کرانه دیاری

کرانه شاباش

شاریان کیماباران کرد،

ته رمه کانیان به کۆمه ڵ ناشت

لێره قیامه ت هه ستا

هه ربه ته نها لێره

وشه ی دایك یاساغ کرا

جه ژن نه ما

کاروانێکی مرۆڤی دیل

بۆ بیابان به ڕێخرا

ئه وه ی هه بوو

ئه وه ی مابوو

شاربه ده رکرا

له دواجاردا ئێسك و پروسکی قوربانیه کان کۆکرانه وه

کران به خشت

بوونه دیوار

بوون به کۆشکی ئه ژده هاکی مارله سه ر شان

ده رپێ ی خوێناوی کچانی کورد

ئه و کچانه ی ئه نفال کران

غه نیمه ت بوون

دابه ش کران

یان فرۆشران

جلو به رگی نوێ ی سوڵتانیان

له و ده رپێ یانه دورابوو

تاجی سه ری ئه م سوڵتانه ش

تاکه پۆستاڵێکی ڕه شی

 ی پێ په تیه کی بیابان بوو

Related Articles