یەکی نیسان و ڕۆژی هەڵبژاردن دوڕۆژی درۆکردن .. خدر زوحاك

کەسێك نیەلەژیانیان درۆیەك یان چەند درۆیەکی نەکردبێت، درۆ بەشێکەلەسروشتی خۆپەرستانەو فێڵ بازانەی مرۆڤ کەلەڕێگایەوەیان بەرامبەرەکەی هەڵئەخەڵەتێنێت یان بەهەڵەی دائەبات کەدیارەئامانجەکەشی سەرکەوتن و بەرەندەبوونی مرۆڤ خۆیەتی، ئەوکردارەش لەگەڵ پەروەردەکردنماندا دێتەنێوژیانمانەوەبەتایبەت لەو کاتەی وەك بەشێك لەپەروەردەلەلایەن کەسانی بەرپرس لەپەروەردەکردنمان کەدایك وباوك و ئەندامانی خێزانەکەمانن و لەقوتابخانەو هاوڕێ و هاوسێ و کەسەنزیکەکانمان تادەگاتەهەموو ئەو کەسانەی لەیەك ئاوهەواو کۆمەڵگادا ئەژیەین و پەیوەندی یەکۆمەڵایەتیەکان کۆمان ئەکاتەوه، بەبێ گومان ئەو پەیوەندیانەش لەسەر ئاستی هوشیاری تاکەکانی کۆمەڵگا دائەمەزرێت، ولەکۆمەڵگایەکەوەبۆ کۆمەڵگایەك ئەو پەیوەندیانەئەگۆڕێن، هەموو ئەو پەیوەندیانەش ئەبنەبنچینەیاسایەکی کۆمەڵایەتی کەوائەبنەفەرهەنگ و کلتوور و بەپێ ی ئاڵ وگۆرەجیاجیاکانیش کەبەسەرکۆمەڵگادا دێت ئەو پەیوەندیانەو فەرهەنگ و کەلتوو ئەگۆڕێن، کەدیارەئەمانەش هۆکاری تایبەتی خۆی هەیەچ هۆکارەسیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و هتد .

درۆ بەجۆرێك ناسراوەکەبریتی یەلەشاردنەوەی ئەو راستی یەی کەلەپێناو بەرژەوەندی و خواستێکدا ئەکرێت، بەهەرشێوەیەك بێت وەك چۆ ن ڕۆژێك هەیەبۆ ژن و رۆژێك بۆ کرێکار و رۆأێك بۆ دایك هتد، هەرئاواش هەموو ساڵێك لەیەکی مانگی نیساندا هەموو کەسێك ئەتوانێت درۆیەك بکات بەتایبەت کەئەم ڕۆژەبەڕۆژی درۆ ناسراوەلەلای هەموو کۆمەڵگا جیاوازەکاندا لەم گەردوونەی ئێمەتێیدا ئەژین، کەواتەلەڕۆژی یەکی نیساندا درۆکردن بۆ خۆشی و کات بەسەربردن و پێکەنین ئەکرێت و زۆر بەئاشکراش ئەم درۆیانەئەکرێن کەهیچ پەردەیەك نیەبۆ شاردنەوەیان و زۆر جارانیش ئەبێتەبابەتەخۆشەکانی کۆڕو دانیشتنەشەوچەرەیەکانی ئەم کۆمەڵگایەکەدیارەدرۆکردنی یەکی نیسان بەشێکەلەکەلتوری کۆمەڵگای کوردی و وەك هەریەك لەبۆنەکانی تر کەسانێکی زۆر خۆیانی بۆ ئامادەئەکەن بۆ ئەو ڕۆژی درۆکردنە.

لەپاڵ ئەو ڕۆژەدا ولەپاڵ ئەو خۆئامادەکردنانەی بەشێك لەخەڵکەزۆرزان و زیرەکەکەکەتوانای دروست کردنی درۆی شاخدار وسەرسوڕێنەڕی هەیەسەبارەت بەئەوڕۆژەو بۆ بەسەربردنی بەزمەساتێك درۆکەلەشاخ زۆر وەستایانەدائەتاشن تابتوانن هاوڕیکانیان ناچاربکەن باوەڕیان پێ بێنن، بەهەمان شێوەش هەموو چوارساڵ جارێك کۆمەڵێك درۆزان و فێڵ باز بەناوی جیاوازو لەژێر پەردەی جیاواز هەمان کار ئەکەن وبەهەمان شێوەوەستایانەهەڵئەستن بەداتاشینی درۆی شاخدار وبەشێوەیەکی زۆر وەستایانه، ئەوەی جیاوازی دەکات لەنێوانی ئەم دوو رۆژەدا کۆمەڵێك سیفات و هێمایەکەدیارەئەکرێت هەندێك لەو هێمایانەوەك نمونەبهێنینەوەو هەندێکیشیان دەست لێنەدەین لەبەر بفەبوون بێت یان هەرهۆکارێکی تر بێت .

درۆی نیسان هەموو یەکی نیسانێك ئەکرێت و هۆکارەکەی تەنها گاڵتەو گەپەو کات بەسەربردنێکی خۆشی یە.

بەڵام درۆی هەڵبژاردن هەموو چوارساڵ جارێك ئەکرێت و ئامانجەکەی بەدەست کەوتنی کلیلی گەنجینەداخراوەکانی بژێوی ژیانی خەڵکەو بەدەستەوەگرتنی قامچی تێهەڵدان و چاوزەق کردنەوەیەو بڕین و بەکارهێنانی بژێوی خەڵك و بەکاربردنی خوێن خەباتیانەبۆ دروست کردنی کۆشك و ژمارەبانکی جیاوازو خۆپڕچەك کردن و گەورەبوون و زۆرکردنی دەسەڵات و زیادکردنی ژمارەی جەلادەدیموکرات خوازومرۆڤ دۆستەکانەوهەڵپەڕاندن و هەڵخەڵەتاندنی میللەتەو هیچی تر .

سوڵتانی دوێنی سوڵتانی ئەمرۆ ئەکابەشەیتان و خۆشی بەخواوەند بەهەمان شێوەش بەپێچەوانەوه، کۆمەڵێك درۆزان پەیکەری خواوەندی جوانی و دیمەنەکانی بەهەشت و خۆشترین کاتەکانی ژیان بەئاسودەی و بێ خەمی لەتابلۆیەکدا ئەکێشن و پێشکەشی ئەکەن بەڕێبواران کەمیللەته، میللەتیش بەهەمان شێوەوجارێکی تریش خۆش باوەڕانەدەنگیان پێئەدەن بەو هیوایەی لەبەهەشتی دوای هەڵبژاردن نۆشی ئاوی کەسەرو شەرابی تەهورابکەن، بەڵام کەڕۆژی دوای هات ئەو کات ئەزانن هەمان ئەو درۆزانانەی دوێنێ لەنیساندا کڵاویان کردەسەریان ئەوا ئەمڕۆش جارێکی تر گاڵتەیان بەخەو هیواکانیان کرد، تەنها جیاوازی نێوان نیسان و هەڵبژاردن بەروارەکانیەتی، ئەگەرنا هەردووك ڕۆژ ژمێر ڕۆژی درۆکردنە.

Related Articles