عارف ڕشدیش نه بێت گورگ نامان خوات ... خدر زوحاک

سه نگه ر گواستنه وه که ی عارف ڕشدی کۆنه خه تمایلی پارتی بۆ ناو پارتی، ته نها ئاشکراکردن و هه ڵوێست وه رگرتن و ناو گۆڕینه، به تایبه ت له و کاته ی که پیاوێکی ئاوه ها به بێ هیچ جۆرێك له بیانووی سیاسی و فکری سه نگه ره که ی بگوازێته وه، وبه و شێوه یه هه ڵوێستی سیاسیانه ی خۆی دیاری بکات له به رامبه ر مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی حیزبه که ی، جێگه ی خۆیه تی به زه یمان به و جۆره هه ڵوێست وه رگرتنه دابێت، دیاره مرۆڤ جێگه ی ڕێزه نه ك به زه ی به ڵام هۆش کورتی مرۆڤ ده بێت نیشانه ی به زه ی هاتنه وه بێت له و کاته ی ئه وه نده سانا نیه چاره سه رکردنی هۆش کورتی که هه بوو یان ڕووی دا وه ك نه خۆشی یه ك له مرۆڤ دا به تایبه ت له و کاته ی که ته مه ن به ره و سه روو هه ڵ ئه کشێت .

عارف ڕشدی وه ك یه کێك له به ناو سه رکرده کانی نێو سه رکردایه تی یه کێتی نیشتمانی کوردستان وپیاوێکی سیاسی و بیرتیژ کورد له گه ڵ ئه م بڕیاره سیاسی یه دا له گواستنه وه ی سه نگه ری خه باتی بۆ نێو پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه وه مان بۆ ده رده خات که ڕه خنه کانی ئێمه هه رله سه ره تاوه له جێگه ی خۆیدابووه به تایبه ت له و کاته ی ووتوومانه ئه بێت چاك سازی و پاك سازی بکرێت له نێو هه موو ئۆرگانه کانی یه کێتی دا به تایبه ت مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی، که دیاره به شێك له و ئه ندام و جێگه گرانه، له ڕاستی دا ته نها جێگه یان گرتووه و ناوی گه وره و دێ ی وێرانن، وه ك کاك عارف ڕشدی که له ئێستادا ئه کرێت باشترین نمونه بێت بۆ ئه و ڕه خنه گرتنانه ی ئێمه، که دیاره ئه و زاته ته نها که س نیه که شایسته ی ئه و ناو ناسناوه نه بێت، به ڵکو که سانی تریش به و شێوه یه هه ن که له ئێستادا له نێو جه رگه ی ده سه ڵاتی بڕیارداندان و خۆیان ته سلیم به پارتی کردووه و له ژێره وه خه تمایل و له سه ره وه ش ناوی قه به قه به یان له خۆیان ناوه، که سانی تری له و شێوه یه ش هه ن که ئه یانه وێت یه کێتی بکه نه قوربانی گیرفانیان و له پێناو به رژه وه ندیه کانی خۆیاندا به کاری بێنن .

هه ڵوێست وه رگرتنه که ی عارف ڕشدی له و کات وساته دا به بێ پێشینه نه بوو، به تایبه ت له کاتێکدا که عارف ڕشدی یه کێك بووه له کۆنه جه لال یه کان وله ئیستاش دا بۆته مه لای، تۆبڵێت ئه و براده ره له یه کێتی نیشتمانی کوردستان تێگه یشتبێت ؟یان تۆبڵێت ئه و پیاوه که سێکی سیاسی بوبێت و هیچ کات زانیبێتی سیاسه ت چی یه ؟ئه م پرسیاره و هه زاران پرسیاری تر له و کاته دا دێنه پێش، که دیاره ته نها کاك عارف ئه توانێت وه ڵامی ئه و پرسیارانه مان بداته وه، له هه مان کاتدا ماڤی خۆمانه هه ریه ك له ئێمه جۆرێك له هه ڵسه نگاندنی بۆ بکه ین وبه پێ ی باری سیاسی کوردستان ئه م هه ڵوێسته لێك بده ینه وه

من پێم وایه ئه و زاته ته نها پیاوێکی نێو دیوه خانه و هیچی تر، چونکه ئه گه ر به راستی عارف ڕشدی پیاوێکی سیاسی بووه ؟ چۆن وچ به شێوه یه ك ئه کرێت ئه ندامێکی سه رکردایه تی حیزبێکی سۆسیال دیموکرات ئه وه ئاستی تێڕوانینی سیاسیانه ی بێت و به بێ هیچ جۆرێك له ده ربڕینی سیاسی و ڕه خنه گرتن خۆی بخاته نێو حیزبێکی بنه ماڵه ی، وه ك پارتی، که چاك ئه زانێت پارتی هیچ جۆره تێڕوانین و فکرێکی سیاسی نیه و ڕێگاناده ن به هیچ که س وده ست و تاقمێك نه باس له فکرو تێڕوانینی سیاسیانه و ئایدۆلۆژیانه ی حیزبی بکه ن وه یان له هیچ یه کێك له ئۆرگانه کانی ئه و حیزبه دا باسی له و جۆره بکرێت جگه له پاراستنی بنه ماڵه ی بارزانی و ده ست ڕۆیشتووی ئه و بنه ماڵه یه و هیچی تر ئه ی که وایه بۆ چی عارف ڕشدی که که سایه تیه کی سیاسیه ؟بۆبیری له پێكهێنانی ته یارێکی تری سیاسی نه کرده وه، وه ك ئه وه ی باشتر و کاراتربێت له یه کێتی، باشتر ئامانجه کانی خه ڵك به ده ست بهێنێت، یان هه رهیچ نه بێت به دیل بێت، وجارێکی تریش ئه و فکره له دایك ببێته وه که ناوی نرابوو شۆڕشی نوێ، به شێوازێکی تر و به رنامه یه کی تری سیاسیانه بۆ هه ڵسوکه وت کردن له گه ڵ ئه م قۆناغه هه ستیاره ی ئه مرۆدا، که تیایدا ئازادی و دیموکراتی چ له عراق و چ له کوردستان له سه رده ستی کۆنه په رست و کۆنه پارێزانی عه ره ب وکورده وه زینده به چاڵ ئه کرێت و دکتاتۆریه تی فکری و تاك ره وی ده سه ڵات و قۆرغ کردنی داهاتی مرۆی و ئابوری کوردستان به کاردێت بۆ ئامانجی تاك ڕه وانه له حیزب و حکومه ت دا، له و کاته ی که کاك عارف باش ئه وه ئه زانێت بنه ماڵه ی بارزانی و نه و شیروان مسته فا له ژێربه ژێرێکی نهێنی دان و پلانێکی ترسناك له ئارادایه له پێناو له باربردنی ئه و ئارامی و ئازادیه ی که هه یه له کوردستاندا و به تایبه ت له سنورو ناوچه کانی سه وزی ژێر ده ستی یه کێتی، ئه گه رچی هه موو ئه و پلان و نه خشه سیاسی و ئه جندا، ده ره کیانه ی له ئه مرۆدا دژ به به رژه وه ندیه کانی نه ته وه که مان داڕێژراون، ناتوانن ده نگی ئازادی و باوه ڕبوون به ئازادی و دیموکراتی و به یه که وه ژیان و ماڤه ئازادیه کانی تاکی ئه و کۆمه ڵگایه قۆرغ بکه ن، جا ئه و قۆرغ کردنه چ پارتی بێت یان گۆران وه یان هه رحیزبێکی تری سیاسی عراقی یان کوردستانی بێت، ئێمه گورگ مان دیت و نه ترساین، به بێ دوودڵیه وه ئه توانین بڵێن نه ك عارف ڕشدی، به ده یانی وه ك عارف ڕشدی ناتوانن ڕێڕه وی مێژوو بگۆڕن وجارێکی تر کۆمه ڵگای کوردی بگێڕنه وه بۆ قۆناغی کۆیلایه تی و به ندایه تی کردنی بنه ماڵه یه ك یان که سایه تیه ك، ئه و بوومه له رزه سیاسیه ی که به سه رکردایه تی یه کێتی ده ستی پێکردووه و مێژوویه کی پڕشنگداری تۆمارکردووه، له بزاڤی ڕزگاری نیشتمانی کوردستاندا و بۆ یه که مین جار له کوردستان و ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا، یه کێتی و سه رکردایه تیه که ی توانیان کلاسیکی سیاسیانه و په یوه ندیه خێڵایه تیه دواکه وتووه کان له ناو ئه و بزافه دا به ده ربنێن و ئاشبه تاڵ به ئاشبه تاڵ بکات وفکری سیاسی و فه لسه فه ی سیاسی وگرێدانه وه ی جیاوازیه سیاسی و تێڕوانینه جیاجیاکاندا له ناو یه ك نیمچه به ره ی وه ك یه کێتی دا جێگه بکاته وه، له هه مان کاتدا هه مووان یه ك جۆر له ستراتیژی سیاسیانه کۆیان بکاته وه، ئه گه رچی له ڕووی فکرو تێڕوانیندا جیاوازبن .

به هه مان شێوه ش له دوای پاك کردنه وه ی یه کێتی له که سانی وه ك عارف ڕشدی که من پێموایه کاری ئه وبه ڕێزه له خه تمایلێك زیاتر به ده رنیه و سه رئه نجامه که شی له داهاتوودا ئه زانرێت، به تایبه ت له و کاته ی که به ریزیان له دوای ته واوبوونی ئه و نه خشه ڕێگایه ی که بۆیان داڕشتبوو جێ به جێ یان کردو دواتریش په شیمانی له ڕابردووی خۆیان و خه باتیان له نێو یه کێتی دا کرده سه ره تایه ك بۆ کۆیله بوونیان و گه ڕانه وه یان بۆ ژوان و هه واری جارانیان، هه ربۆیه ئه کرێت پڕ به دڵ پیرۆزبای ئه و کۆیلایه تیه ی به ڕێزیان بکه ین و هیوادارین له داهاتوویه کی نزیك دا ئه وانه ی هه مان تێڕوانینی عارف ڕشدیان هه یه ئاوه ها به ئاشکراو بێ فرتوفێڵ و خیانه ت کردن له یه کێتی نیشتمانی کوردستان به ئاشکرا بانگه وازه که یان بگه یه نن و خۆیان بخه نه وه باوه شی باوانیان نه بادا دواتر جێگه یان نه مێنێت، باخه می ئێمه شیان نه بێت عارف ڕشدی ببێت یان نه بێت ئێمه گورگ نامان خوات .

 

 

Related Articles