مه لا به ختیار, پیره که ی دیموکراتی ئاگاداری له ئه ڵمانیا چ باسه ؟؟؟؟ .. خدرزوحاك

 

 

 

نازناوی پیری دیموکراتی بۆ یه که مین جار له لای یۆنانیه کان به کارهاتووه و ئه م نازناوه درایه باپیره ی یۆرگۆ ئه ندریا پاپاندریۆ که یۆرگۆ به ناوی ئه و زاته مه زنه وه کراوه ته وه ،بێگوومان یۆرگۆی پیری دیموکراتی ئه و پیاوه بوو که هه موو یۆنانیه ك خۆیان به قه رزاری ئه زانن و بۆ هه تاهه تایه ناو ناوبانگی ئه مێنێت به تایبه ت له وکاته ی که پاپاذۆپلۆس وه ك دکتاتۆرێكی عه سکه ری فه رمان ڕه وای یۆنانی ئه کردو ئازادیخوازه کانی ئه و ووڵاته ی ئه خزاندنه زیندانه کانه وه یان له ناوی ئه بردن .

ئه کرێت ئه و نازناوه ش ببه خشینه مه لابه ختیار وبه پیری دیموکراتی کوردی بانگی بکه ین ،به تایبه ت ئه و زاته جگه له وه ی که سایه تیه کی شۆڕش گێڕه و ناوبانگێکی باشی هه یه له نێوبزووتنه وه ی ڕزگاری خوازی کوردستان و له سه رئاستی کوردستانی گه وره جێگه په نجه ی دیاره ، به بڕوای من یه کێکه له پیاوه ده گمه ن و بلیمه ته کانی نێو یه کێتی و کوردستان ،به تایبه ت له ئێستادا ئه کرێت وه ك سه رچاوه یه ك وگه نجینه یه ك له زانیاری دابنرێت و له یه کێك له گرنگترین زانکۆکاندا سودله نوسین و بۆچوونه کانی وه ربگیرێت به تایبه ت سه باره ت به دیموکراتی و سیستمی دیموکراتیانه و به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگاو ڕێکخراوی مه ده نی و شێوازی ئیش کردن له وبواره دا ،

ئه مه ش سه ره تایه کی باشه بۆ کوردستان به تایبه تی و ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست به گشتی ،بۆ هه موان جێگای شانازیه له ئه مڕۆدا کورد تاکه داهێنه ری دیموکراتی و سیستمی دیموکراتیه له و ناوچه یه ی به لای منه وه به سێ گۆشه ی شه یتان ناسراوه له به رزۆری کێشه جۆربه جۆره نه ژادی وئاینی و مه زهه بی وکه لتوری وهتد.

به ڵام ئه وه ی لێره دا جێگه ی ئه وه یه سه رنجی هه موانی بۆ ڕاکێشین ئه وه یه ،که ئایه تۆبڵێت پیری دیموکراتی کوردستان ئاگاداربێت له کۆمیته که ی ئه ڵمانیای یه کێتی چ باسه و چی ئه گوزه رێت ؟ یان تۆبڵێت بزانێت لێره ئه ندام و لایه نگره کانی نێو حیزبه که ی مه لا به ختیار ئازاد نین له وه ی چۆن ئه نوسن و چی ئه نوسن و بۆ ئه نوسن وله کوێ ئه نووسن ؟؟؟ یان چۆن قسه ئه که ن بۆ قسه ئه که ن وله کوێ قسه ئه که ن ؟ یان به چ شێوه یه ك ڕه خنه ئه گرن و بۆ ره خنه ئه گرن و ره خنه له کێ ئه گرن ؟

یان تۆ بڵێت مه لابه ختیار ئاگاداربێت که کۆمیته که ی ئه ڵمانیا ی حیزبه که ی ڕێگه نادان به کۆڕو کۆبوونه وه و سیمینارو ته نانه ت یاده کانیش یاساغ ئه که ن ؟ له وکاته ی ئه گه ر به پێ ی قسه و ڕێنمایه کانی به رپرسه کوێخا ئاساکانی ئه و ده زگایه ی که ناوی کۆمیته یان لێناوه ،نه بێت وه یان دیاری نه کرابێت ؟

ئایه تۆبڵێت مه لابه ختیار ئه وه بزانێت که به رپرسی کۆمیته که ی حیزبه که ی به بڕیارێکی قه ره قوشانه ده ستی گرتووه به سه ر ناوه ندی ڕۆشنبیری کوردی ئه ڵمانی له شاری لودڤیگس هاڤن وبه بێ ئه وه ی ئه وبه ڕێزه له دوورونزیکه وه په یوه ندی هه بێت به ناوه نده که وه ،به شێوه ی فه رمی بڕیاری یاساغ کردنی که سانێك ده ربکات که بۆیان نیه بێنه ناوه نده که؟ به بیانووی ئه وه ی که ئه و که سایه تیانه ئه ندامی گوشارن یان ڕه خنه له یه کێتی و مه کته بی سیاسی و هه ندێك به رپرسی گه نده ڵ و ئێکس پایه ری ناویه کێتی ئه گرن و له گه ڵ به ستنی کۆنگره و چاك سازی کردنی نێو ماڵی یه کێتی و له ناوبردنی گه نده ڵی و خراپ به کارهێنانی ده سه ڵاتی حیزبی و حکومین؟ ،ئه و ڕه خنه و گازندانه ی که له هه ڵبژاردنه کانی ئه م جاره ی په رله مانی کوردستاندا یه کێتی له سه ر سزادراو جه ماوه ره که ی یه کێتی ئاگاداری سه رکردایه تی یه که ی یه کێتی کرده وه ئه گه ر به خۆتانا نه چنه وه جارێکی تر ناتوانن متمانه مان به ده ست بێنن ؟

که دیاره ئه و به رپرسه به ڕێزه جگه له وه ی ئه ندامی یاسای ئه و ناوه نده نیه و پێشم وایه هیچ سه باره ت به و ناوه نده و مێژووه که ی نازانێت وئه گه ر لێی بپرسن که ی و چۆن و له کوێ ئه و ناوه نده دامه زراوه و کێن ئه وانه ی دایان مه زراند دڵنیام مه گه ر وه ك به رنامه ی ملێۆن نێر هاوکاری ته له فۆنیه که به کاربێنێت .وخۆی له م پرسیاره ڕزگاربکات ،هه موو ئه مه ش ته نها بۆ ئه وه یه که گوایه پاره ی کڕێ ی هۆڵه که له لایه ن یه کێتی یه وه دابین کراوه و ئه گه ر ناوه ند گوێڕایه ڵی ئه وبه رپرسه نه بن ئه وا ناوه نده که ته فروتونائه کات ، دیاره به رله هه رشتێ ئه م بڕیاره قه ره قوشیانه ی ئه و به رپرسه له و کاته دادێت که کۆمه ڵێك که سی خۆبه خش ئاماده ن منداڵانی ڕه وه ندی کوردی ڤێری ئه لف بێ ی زمانی شیرینی کوردی بکه ن و له و کاته ی کردنه وه ی خوێندنگایه ك تاکه ئاواتی ئه و ناوه نده و به شێکی زۆری ڕه وه ندی کوردی بووه ،تۆبڵێت که سێ له ناو دڵی ئه ورووپادا وله ووڵاتێك که ناو ئه ڵمانیایه و به شێوه یه ك ڕێك خراوه نه ك ته نها ماڤی مرۆڤ و ئازادی بیرو ڕاده ربڕین بوونی هه یه ته نانه ت ئاژه ڵ و سروشت و دره خته کانیش ماڤی خۆیانیان به پێ ی یاسا دابین کراوه ،ئاله م ووڵاته دا که سانێك هه ن وائه زانن له دیوه خانی خێڵه کانیانه وه فه رمان وبڕیاره کانیان دائه ڕێژن وفه رمان ڕه وای ئه که ن له ناوحیزبێك دا که ناسنامه ی سۆسیال دیموکراتی هه ڵگرتووه و بڕیاره کۆمه ڵگایه کی خێڵه کی و شوانکاره ی وه ك کۆمه ڵگای کوردی بگۆڕێت به کۆمه ڵگایه کی مه ده نی و مۆدێرن ؟

تۆبڵێت مه لابه ختیار وه ك که سایه تیه ك که بڕوای به دیموکراتی و ئازادی و ماڤه کانی تاك ودادوه ری کۆمه ڵایه تی و کۆمه ڵگای مه ده نی هه یه ،له و بڕوایه دابێت چونکه یه کێتی کڕێ بۆ ناوه ندی ڕۆشنبیری کوردی ئه ڵمانی ئه دات ؟ ئه بێت کۆمیته بڕیاربدات کێ دێته ناوه ندو کێ نایه ت و کێ بۆی هه یه ڕه خنه بگرێت و کێ بۆی نیه ؟

یان تۆ بڵێت مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی وناوه ندی ده ره وه ئاگاداربن چ لێره ئه گوزه رێت و به چ شێوه یه ك ئه و کۆمیته یه ره فتار له گه ڵ لایه نگرو که سه تێکوشه ر و دڵسۆزه کانی یه کێتی ئه کات ؟ یان تۆبڵێت مه لابه ختیار داوای ئه و شریته ڤیدیۆیه ی کردبێت که له یادی ٣٩ساڵه ی یه کێتی دا به ڕێزیان به ته له فۆن قسه ی بۆ ئاماده بوان کردبێت که له نۆرمبێرگ سازکرا ؟ یان تۆبڵێت پرسیاری کردبێت ئه و رۆژه چی گوزه راو هۆکاری ئه وه چی بوو به رپرسی ئه و کۆمیته یه به ته نهاخۆی بوو بۆ ده رمانیش ئه ندام کۆمیته یه کی له پاڵ دانه بوو له یاده که دا؟ وه یان له به رچی له کاتی به خشینی ڕێزلێناندا ناوی ئه و دووکه سه یان سڕیبۆوه که بڕیاربوو وه ك وه فایه ك بۆ ماندووبونیان ڕێزیان لێبنێن ؟دیاره له سیاسه تیش دا بانێك و دوو هه واهه یه هه ربۆیه له خه ڵکی عاده ته و له ئێمه ش عیبره ت .

له وه زیاتر نامه وێت باس له فه رمانه قه ره قوشیه کانی ئه و کاربه ده ستانه ی کۆمیته ی ئه ڵمانیا بکه م که بوونه ته مۆته که و چۆکیان له سه رسنگی یه کێتی داکوتاوه وڕێگه ناده ن ئه ندام ولایه نگره کانی هه ناسه بده ن ،یان ئازادانه بیروڕاکانی خۆیان ده ربڕن ،بێگوومان من پێم وایه که ئه و براده رانه چ له مێژووی له یه کێتی تێنه گه یشتوون وچ له سۆسیال دیموکرات بوون ئاگاداریه کیان نیه وباش وایه مه کته بی سیاسی تێیان بگه یه نێت که چۆن چۆنی مامه له له گه ڵ باری سیاسی وماڤه ئازادی یه کانی ئه ندام و لایه نگرو دوسته کانی یه کێتی بکه ن و بزانن یه کێتی سۆسیال خێڵ نیه و زۆر ده مێکه مه لیك فه یسه ڵ نه ماوه و سالانێکی زۆری به سه رداڕۆیشتووه و دکتاتۆری زۆرهاتن و بارگه وبنه یان بۆتێك نان ،ئێستا سه رده مه که به ته واوی گۆڕاوه باشتروایه خۆیان له گه ڵ ئه وده نگه ئازادانه بگونجێن و باشتر شاره زای یه کێتی و مێژووی دووێنی بن تابتوانن ئه مڕۆو سبه ینێیان ڕۆشن بێت ئه گه ر نا ئه وا یه کێتی به وده رده ئه به ن که چاوه ڕوان نه کرابێت .

 

 

 

 

Related Articles