هه باسه له کۆمیته ی نوری مالکی ئه ڵمانیا ،چ باسه ؟؟؟؟؟خدرزوحاك

 

 

 

باسه که هه تابڵێت خۆشه ،به جۆرێك که سه رت سوڕئه مێنێت ،ڕووداوه کان هه رسه رله قاندنیان ئه وێت و پێموایه ئه کرێت بڵێن سبحان الله له و معجیزه یه ،له ڕاستیشدا له معجیزه معجیزه تره ،به ده ردی کابرا ئه ڵێ معجیزه ی کوڕی معجیزه یه ،به واتایه کی تر له معجیزه گه وره کانه ،

سه رتان نه یه شێنم ،لێره ی ئه ڵمانیاو له نێودڵی ئه وروپای دیموکراتی دا هه ربه گونده ی به رپرسی کۆمیته ئه ڵمانیا هه ڵبژاردن بۆ جێگه گرتنه وه ی ئه و ئه ندام کۆمیتانه ئه کات که چ به هۆی سڕکردن و ده ست له کارکێشانه وه یان له کۆمیته و یه کێتی دورکه وتوونه ته وه ،که ئه بوو وه ك په یره وی ناوخۆی یه کێتی که له کۆنگره ی سێ دا په سه ند کراوه و ده نگی له سه ردراوه ،ئه و جێگه یانه له لایه ن که سانێك پڕبکرێنه وه که له کاتی خۆیدا به هۆی که می ده نگه کانیانه وه نه یان توانیوه ببنه ئه ندامی کۆمیته ،به ڵام دیاره بانێکه و چه ند هه وایه ك ،هه ربۆیه با په یڕه وی ناوخۆی یه کێتی هه ربدات له ورگی خۆی ،هه ربه گونده ی ئه و به رپرسه گونده یه هه ڵبژاردنی بۆئه کات و ئه و که سانه ش دێنێته پێشه وه که وا براده رن و ئه زانێت له دوایدا وه ك غولامی ئه ڵقه له گوێ هه رئه ڵێن به ڵێ ئاغا ،جوان ئه فه رموویت ،به تایبه ت جه نابی ئاغای به رپرس ىروایان به دیموکراتی هه رگیز له ق نابێت ،هه ربۆ ئه م مه به سته هه ندێ که س ئاگادارکراونه ته وه که ئه بێت به پێ ی ویست و خواستی ئاغای به رپرس ده نگ بده ن وله کاتی ده نگ نه دانیان دا به رپرسیاریه تی سڕی په یوه ندی یه کانیان ئه که وێته ئه ستۆ بۆ ئه م مه به سته ش هه موو که س ئازاده چۆن هه ناسه ئه دات له کۆمیته دا به مه رجێ هه ناسه که ی قوڵ نه بێت و ده ست به ئۆکسجینه وه بگرێت ،ئه وا بۆقسه کردن هه رپێویست ناکات ،به تایبه ت هه موو گفتووگۆکان له ڕێگه ی ته له فۆنه وه ڕێکۆرد ئه کات و به شێك له وده نگانه هه ربۆخۆشی وبۆ کات به سه ربردن له کۆڕوکۆبوونه وه کاندا به کاردێنێت وهه ندێك جاریش بۆ خۆبردنه پێش ئه وده نگه ڕیکۆردکراوانه به دیاری ئه نێرێت بۆ به رپرسه کانی سه رووی خۆی تابه ڵکو لێی ڕازیبن و به ده رده که ی نوری مالکی نه چێت .

له هه موشی سه یرتر ئه و به رپرسه ئاغایه پسپۆره له بواری زانستی یاسادا و خواپێم نه گرێت ئه شڵێن دکتۆرای هه یه له و بواره دا ،که چی تائێستا نازانێت سیخوڕی کردن به سه رکه سانی تردا چ له ڕێگای ته له فۆنه وه و چ له ڕێگای به کاربردنی کامیراو ئامێره نهێنیه کان سزاکانی زۆره و به تاوان ئه ژمار ئه کرێت و به شێکه له پێشێل کردنی ئازادی یه کانی تاك و ته نانه ت پۆلیسیش به بێ ڕه زامه ندی دادگا ناتوانێت ئه و جۆره کاره ئه نجام بدات ،ئائه وه یه که به شێك له گه وره ده سه ڵات دارانی نێو ده زگاکانی یه کێتی به رگری لێده که ن و هه وڵ ئه ده ن وه ك نوری مالکی بیهێڵنه وه له حوکم داو مه رامه کانی خۆیانی به سه ردا بسه پێنن ،به تایبه ت له و کاته ی نوری مالکی کۆمیته که ی ئه ڵمانیا نه ك کۆمیته که ئه کات به سێ به شه وه به ڵکو من پێم وایه ئه گه رکاروابڕوات ئه پڕوون به ئه پڕونی ئه کات و یه کێتی ئه بێت له پرسه ی کۆمیته که ی ئه ڵمانیادا فاتیحایه ك بخوێنێت.

له ئێستادا باشتروایه ئاغای نوری مالکی له مه ڕخۆمان

١/پابه ندی په یڕه وی ناوخۆی یه کێتی بێت به تایبه ت سه باره ت به هه ڵبژاردن و به ڕێوه بردنی کۆمیته که له ئه ڵمانیادا .

٢/چیتر ده نگی ئه ندامانی یه کێتی تۆمارنه کات ،چونکه ئه و کرداره به سخوڕی کردن ئه ژمارئه کرێت له و کاته ی ئه وده نگه بۆ ئامانجی جیاجیا به کاردێت ،که ئه م جۆره کرداره سزای یاسای به دواوه یه به تایبه ت له ئه ڵمانیادا ،چونکه ئه مه پێشێل کردنی ماڤه ئازادی یه کانی تاکه و به بێ بڕیاری دادگا هیچ که س ولایه ن و ئۆرگانێك به پۆلیسیشه وه ناتوانێت به کاری بهێنێت .

٣/هه موو جۆره هه ڵبژاردنێك بۆ جێ گرتنه وه ی ئه ندامه ده ست له کارکێشراوه کان و سڕکراوه کان پێچه وانه یه به په یره وی ناوخۆی یه کێتی به تایبه ت په یڕه وی په سندکراوی کۆنگره ی سێ ،تا هه ڵوه شاندنه وه ی ئه و کۆمیته یه و له نوێ دروست کردنه وه ی که به پێ ی په یڕه وی ناوخۆی یه کێتی ئه بێت که دیاره کۆنگره ی چوار بڕیاری له سه رئه دات ،هه ربۆیه له ماوه ی ئه و چه ندساڵه ی پێویسته بۆ به ستنی کۆنگره ته نها یه ك جار هه ڵبژاردن ئه کرێت بۆ ده ست نیشان کردنی ئه ندامانی هه ر ئۆرگانێکی یه کێتی به کۆمیته شه وه ،نه ك وه ك ئه وه ی ئاغای نوری مالکی گه ره کیه تی .

٤/ به زوترین کات ده ست تێوه ردان هه ڵبگرێت له

أ/هه موو که رته کان وڕێکخستنه کانی یه کێتی له ئه ڵمانیا ،به ئامانجی دروستکردنی ده سته و ده سته گه ری .

ب/ده ست تێوه ردان ودژایه تی پێکردنی که سایه تیه کان و ب ه رپرسی که رت و ئه ندام و لایه نگرو دۆستانی یه کێتی به ناونازناوی جۆراوجۆر.

ج/ده ست وه رنه دان له کاروباری ناوه ندی ڕۆشنبیری ئه ڵمانی کوردی ،به تایبه ت له و کاته ی به رێزیان دورونزیك ئاگاداری ئه و ناوه نده نین و هیچ جۆره په یوه ندیه کیان نیه به و ناوه نده وه .

د/ده ست وه رنه دان له کاروباری خوێندنگای کوردی که سه ر به ناوه ندی ڕۆشنبیری یه و کۆمه ڵێك مامۆستای خۆبه خش ئاماده ن کاری تێدابکه ن ،دیاره به نده یه کێك بووم له و مامۆستایانه و به پێ ی بڕیاری ئاغای نوری مالکی که هیچ بنه مایه کی یاسای و حیزبی نیه و به ڕێزیان نه ك بێ ئاگان من پێم وایه نه خوێنده واریشن ،به تایبه ت له و کاته ی که ناوه ند ناسناوی کوردی هه ڵگرتووه و ڕێگری ده کات کوردێك سه ردانی ئه و ناوه نده بکات به نیازی فێرکردنی منداڵانی کورد به هونه ری کوردی ،دژه به ناونانی ناوه نده که و به ڕێزیان وه ك گووتمان دوورو نزیك ئاگاداری ناوه ندو کاروچالاکی ئه و ناوه نده نین و ته نانه ت هاوکاری کردن و دابین کردنی کرێ ی شوێنه که ،له کاتی خۆیدا له سه ربڕیارێکی مه لابه ختیار بووه بۆ ناوه نده که نه ك کۆمیته و دیوه خانه که ی ئه و به رپرسه ،

باش وایه نوری مالکی له مه ڕخۆمان به کارو کرداره قیزه وونه کانی دا بچێته وه ئه گه ر نا ،ئه وا ناچار ئه بم یاسای لێ ئاگادار بکه مه وه به تایبه تی له سه ر سیخوری کردنی وکات به سه ربردنه که ی به ده نگی ئێمه و مانانه وه ،هه رچه نده تۆسقاڵی په شیمانی نیشان ناده م تائه وکاته ی نوری مالکی و هاوشێوه کانی کاربه ده ست و فه رمانبه ری ئه م کۆمیته یه بن ،من خۆم له پشتی ئه نگوسته کانم ناشارمه وه هه ریه که مان ئه زانین چیمان له هه مبانه که ماندایه .

 

 

 

 

Related Articles