به رپرسی کۆمیته ی ئه ڵمانیا وداهینانێکی نوێ بۆ دیموکراتی و سۆسیال دیموکراتی خێڵه کیانه ... خدر زوحاك

 

 

 

یه کێتی نیشتمانی کوردستان وه ك حیزبێکی سۆسیال دیموکرات له کوردستان و عیراق کاربۆ به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگای کوردی و عیراقی ئه کات ،به هه مان شێوه ش به رنامه ی کاری خۆی چ له ڕووی سیاسی و به ڕیوه بردنی حیزبایه تی داڕشتووه و کادیره کانی ئه و حیزبه ئه بێ شاره زای ته واویان له سه ر سۆسیال دیموکرات و چۆنیه تی سۆسیال دیموکات بوونی حیزبه که یان هه بێت و به لانی که مه وه ئه گه ر له پێشه وه ی حیزبه کلاسیکی یه کانی تره وه نه بن خۆ ناشکرێت بکه ونه دواوه یان .

به و مانایه ی هه ندێك له کادیرانی یه کێتی جگه له یه کێتی به شێکی زۆری حیزبه کانی تر نێومه یدانی سیاسی به حیزبی خێڵ و حیزبی کلاسیکی دواکه وتتوی خێڵه کیانه پێناسه ئه که ن و خۆشیان و یه کێتیه که یان به حیزبی عه یاره ٢٤ ی دیموکراتی و سۆسیال دیموکراتی پێشکه وتووخواز له عیراق وڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست ئه زانن ،که من پێم وایه ئه گه ر سه رکردایه تی ئه و حیزبه له هه ندێك له به رپرسه کانی نێو ئۆرگانه حیزبیه کانی خۆی بپرسێت سۆسیال دیموکرات پێناسه بکه ن ویان هه روا چه ند ده قیقه یه ك باس له یه کێتی له دوێنێ و ئه مرۆ و سبه ی بکه ن ئه وا بۆ یان ڕوون ئه بێته وه که یه کێتی به و عه قڵیه ته و به وکادیرانه وه نه ك هه رگووناحه باس له سۆسیال دیموکرات بکات به ڵکو تاوانه باس له سۆسیال عه شائیرو خێڵیش بکات .

لێره دا ئه مه وێت سه رنجتان بۆ یه کێك له کاروداهێنانه کانی به رپرسی کۆمیته ی ئه ڵمانیای یه کێتی ڕابکێشم ،سه باره ت به جارێکی تر پێك هێنانه وه ی کۆمیته که له و کاته ی زۆرینه ی ئه ندام کۆمیته و کارگێڕه کانی ئه م کۆمیته یه له به ر نه زانی و نائیدارتی وناحاڵی بوونی ئه و به رپرسه وازیان هێناو ئه گه ر کار وابڕوات پێم وایه که سانێك هه بن هه رواز له یه کێتیش بێنن ،به داخه وه ئه وه نده ی ڕاپۆرتی ئه ڵمانیا پێشکه ش کراوه به ناوه ندی ده ره وه و مه کته بی ڕێکخستن و ته نانه ت چه ند که سێك له نێو مه کته بی سیاسیش ،پێم وانیه ئه وه نده ڕاپۆرت له مه ڵبه ندێکی یه کێتی یه وه پێشکه ش کرابێت که چه ندان کۆمیته ی وه ك ئه ڵمانیای هه یه .

خراپی به ڕێوه بردنی ئه و کۆمیته یه و له ڕێگه لادانی یه کێتی وای کردووه که زۆرینه ی که سایه تی و دڵسۆزانی یه کێتی دوربکه ونه وه ،هه ر ئه مه ش جۆرێك له مه یدان چۆلکردنی دروست کردووه بۆ ئه و به رپرسه ی کۆمیته تا به که یفی خۆی ئه سپه بێناڵه هاوسارنه کراوه که ی خۆی تێدا تاوبدات و شه لم کوێرم بکه وێته وێزه ی یه کێتی و ڕێکخستنه کانی یه کێتی له سه رتاسه ری ئه ڵمانیا دا ،دیاره ئه مه ش زیانی گه وره ی لێده که وێته وه به تایبه ت له وکاته ی کورد گووته نی به ردێك نه زان فڕێی بداته ناو گۆمه وه به ده یان زانا ده ر نایه ته وه ،که دیاره باپیرانی کورد ئه م په نده یان هه رله خۆیانه وه نه ووتووه .

لێره وه به شێك له کاره کانی ئه وبه ڕێزه ئه خه مه به ردیدی خوێنه ران و ئه ندام و کادیرانی یه کێتی تابزانن من غه دری لێناکه م ئه وه خۆیه تی غه در له خۆی و یه کێتی ئه کات ،به هه رحاڵ چه ند مانگێك به رله ئێستا به ڕێز به رپرسی کۆمیته به پێ ی پلانێکی توکمه و خێڵه کیانه و به ئاره زووی خۆی چه ند که سێکی بانگهێشت کرد بۆ پێك هێنانی لیژنه یه ك به ناوی لیژنه ی ڕاوێژکاری که دیاره ئه و که سایه تیانه ی که ئه م ئه رکه یان پێ سپێردرابوو له لایه ن به رپرسی کۆمیته و کوتله که یه وه دیاری کرابوون و به پێ ی ویست و ئاره زوو ی خۆیان بوو ،که له بنچینه دا ئه بوو ئه و دیاری کردنه له لایه ن که رته کانه وه بوایه و له ڕێگای که رته کانه وه که سایه تیه کان دیاری بکرابان ،له گه ڵ ئه وه ش به شێك له که رته کان ئاگاداری ئه و سه وداو مامه له یه ی به رپرسی کۆمیته نه بوون ،هه رچه نده له نێو که سایه تیه کاندا که سانی خاوه ن ئه زومونو شۆڕش گێڕ بونیان هه بوو ،له هه مان کاتیشدا که سانێك بوونیان هه بوو مه گه ر هه ربه رپرسی کۆمیته بزانێت چیان بۆ یه کێتی کردووه یان چۆن چۆنی پێناسه یان بکه ین ،به هه ردوو لایه نی خراپی و باشی من پێم وایه کۆمیته ئۆرگانێکی حیزبیه و ئه بێت به پێ ی په یره وی ناوخی حیزبه که هه ڵس وکه وت بکات وبڕیاره کان له ئاستی به ر پرسیارێتی دابن نه ك به پێ ئاره زووی تاکی و ئاره زووی به رپرس و به رژه وه ندیه کانی ئه و به رپرسانه ئۆرگانه کان ڕێك بخرێن و دوست و خزمه کانیان دابنرێن و نزیکترین هاوڕێ کانیان ده ست نیشان بکرێن .

له دوای هه ڵبژاردنه کان بۆ په رله مانی عیراق به شێك له ئه ندام کۆمیته و به رپرسه کانی نێو کۆمیته ی ئه ڵمانیا له پێناو خۆناونوس کردنیان وه ك فه رمان به ر ودانانی که سانی خۆیان وه ك فه رمان به ر له نێو لیژنه ی هه ڵبژاردنه کان کارێکیان کرد که نه ك یه کێتی تێیدا زه ره ر مه ند بوو ،به ڵکو سودێکی زۆریشیان به پارتی و گۆران گه یان ،وه ك ئه وه ی ئه و کاره له لایه ن که سانی پسپۆر له ده زگا تایبه تیه کانه وه کاری بۆ کرابێت وابوو ،که دیاره ئه م کاره ی هه ندێك له ئه ندام کۆمیته کان وای کرد یه کێتی ده نگی که متر بهێنێت و که سانی زۆر له ڕێکخستنه کانی نێو یه کێتی ئاماده نه بن بۆ ڕۆژی ده نگ دانه کان ،ته نانه ت هه ندێك له و فه رمان به ره یه کێتی یانه ی کۆمیته ی ئه ڵمانیا نه ك ئاماده نه بوو بۆ ده نگ کۆکردنه وه به ڵکو هه ندێك جارو دژ به هه ندێ که س کاریان ئه کرد که هاتبوون ده نگ به یه کێتی بده ن .

ئه م هه وڵ دانه ی هه ندێك له ئه ندام کۆمیته و به رپرسه کانی ئه م ئۆرگانه جۆرێك له یه کترترازاندنی به خۆیه وه بینی و کارگه یشته ئه وه ی به رپرسی کۆمیته تاکه که س بمێنێته وه له جێ به جێ کردنی کاروباره کانی کومیته و ده ست له کارکێشانه وه ی هه ندێك له ئه نندام کۆمیته کان وای کردووه جارێکی تر کۆمیته بیر له خۆسازکردنه وه و ئاماده باشی بکاته وه ،که دیاره مه به سته که ی ئێمه لێره دا ئه مه یه ،بابزانین ئه و به رپرسه ی کۆمیته ی یه کێتی چۆن چۆنی ئه وشوێنانه پڕئه کاته وه ؟ وه چۆن به شێوازێکی دیموکراتیانه و سۆسیال خێڵانه هه وڵ بۆ درێژکردنه وه ی ته مه نی کۆمیته که ئه دات ؟ئه م پرسیارانه و چه ندانی تر که ناکرێت لێره دا هه موو ئه و وه ڵامانه مان ده ست بکه وێت ،هه ربۆیه هه وڵ ئه ده م له چه ند ووتارێکی تردا باس له و پرسیارو وه ڵامانه بکه م تابزانن ئێوه ش له ئه ڵمانیاو کۆمیته که ی چ باسه ؟

له سیستمی دیموکراتی و هه ڵبژاردندا واڕێك خراوه که هه موو ئه و که سانه ی که خۆیان پاڵاوتووه بۆ ئه و شوێنه ی که مه به ستیانه ده نگی له سه ربێنن و یان ببنه نوێنه ری ئه و که سانه ی که ده نگیان پێیان ئه ده ن بۆ ئه م به رپرسیاریه تیه ،لێره دا ئه م به رپرسیاریه تیه یان خۆکاندید کردنه حیزبی بێت یان مه ده نی ئه بێت ڕێزی تایبه تی لێبگیرێت ،هه ربۆیه له کاتی هه رکێشه وگرفتێکدا ویان هه رکاتێك یه کێك له وئه ندامه هه ڵبژێردراوانه مردن یان واز هێنان یان هه ربیانوویه کی تر وای کرد نه توانن له م بواره دا کاربکه ن یان دووربکه ونه وه ئه بێت ئه و که سانه ی که ده نگه کانیان له ئه ندامه ده رچووه کان که متره جێگه یان بگرنه وه ،هه ربۆیه له کاتی ئه نجامدانی هه ڵبژاردندا ئه بێت ده نگه کان به شێوه یه ك بنوسرێت و له ئه رشیفی ئه و کۆمیته یه یان ئه و ده زگایه ی هه ڵبژاردنی کردووه هه ڵبگیرێت ،وبه م شێوه یه ش که سانی دوای ئه وان بێنه پێش وله جێگه ی ئه وانه ده ست به کاربن که ده ستیان له کارکێشاوه ته وه وه یان به هه رهۆیه که وه دورکه وتوونه ته وه ،که واته به پێ ی یاساکانی حیزبی و سۆسیال دیموکراتی یه کێتی و سیستمی دیموکراتیش ئه بێت کۆمیته ی ئه ڵمانیا ئه رشیفه که ی خۆی بکاته وه و ناوی ئه و که سانه ئاشکرابکات بۆ جێگرتنه وه ی ئه وانه ی ئێستا ده ستیان له کار کێشاوه ته وه ،نه ك به بڕیارێکی خێڵه کیانه ی به رپرسی کۆمیته بڕیاربدات کێ بۆی هه یه و کێ بوی نیه خۆی کاندید بکات و هه ڵبژاردنی بۆ بکات تا بتوانێت جێگه ی ئه ندام کۆمیته کان پڕ بکاته وه ،هه رچه نده ئه بوو ئه و به رپرسه به ڕێزه ی کۆمیته سه باره ت به یاساو چونیه تی کارکردن به یاساو سه پاندنی یاسا ئه و پێمانی بڵێت به تایبه ت له کاته ی به ڕێزیان شه هاده که یان له بواری یاسادا هێنده ی به رماڵێکی سۆفیه کان پانه ،عه جه ب ئه و ه نه زانێت که ناکرێت هه ڵبژاردن بۆ کۆمیته بکات له وکاته ی هه ڵبژاردنی بۆ کراوه و ئه ندامانی تر هه ن که له کاتی خۆیدا به هۆی که می ده نگه کانیانه وه و پیداویستی کۆمیته که بۆ ئه ندامه کانیان نه یان توانیوه بێنه پێشه وه و له کاتی هه ر ئه گه رێك دا ئه توانن ئه و ئه ندامانه جێگره وه بن ،یان خواپێم نه گرێ ئه و ئه رشیفه ی نیه و چه نده له سۆسیال دیموکرات ئه زانێ هه رئه وه نده ش له هه ڵبژاردن و یاساکانی هه ڵبژاردن و دیموکراتیه ت .

 

 

 

 

Related Articles