هه‌رسی كۆمپانیای توركی جێ به‌جێكاری شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی، بڕیاریندا وێرای قه‌یرانی دارایی و بی وه‌رگرتنی سولفه‌ی پێشه‌كی كاركردن له دروستكردنی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌ست پی بكه‌ن و ئه‌مڕۆش له مه‌راسیمێكدا گرێبه‌ستی پرۆژه‌كه ئیمزا كرا.
ئه‌مرۆ 8ی ئایاری 2014، له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی خه‌سره‌و كه‌مال بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سلێمانی و ژماره‌ك له فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌نكارانی سلێمانی، گرێبه‌ستی جی به‌جی كردنی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی واژۆ كرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كردوو تیشكی خسته‌سه‌ر ورده‌كاری پرۆژه‌و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی.
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان دروست كرد و كار گه‌شته ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له پرۆژه‌كان به‌هۆی دوا كه‌وتنی سولفه‌وه رابگیرێن.
پارێزگار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، وێرای ئه‌و قه‌یرانه، گروپی كۆمپانیاكانی جی به‌جی كاری ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك هه‌نگاوێكی دۆستانه و له پێناو خزمه‌تكردن به شاری سلێمانی ئاماده‌ی خۆیان نیشاندا به‌بی وه‌رگرتنی سولفه‌ی پێشینه، پرۆژه‌كه بخه‌نه بواری جی به‌جی كردنه‌وه و به ره‌چاو كردنی ئه‌و گرفته داراییه‌ی هاتۆته ئاراوه هه‌تا ساڵی 2015 بودجه‌ی ته‌رخان كراوی پرۆژه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ر نه‌گرن و له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان ده‌ست به جی به‌جی كردن بكه‌ن، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ ته‌واو كردنی ئه‌م پرۆژه ستراتیژییه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا. و پرۆژه‌كه دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، ده‌ست ده‌كرێته‌وه به جێ به‌جی كردنی.
له‌باره‌ی ورده‌كاری پرۆژه‌كه‌وه پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌قامی سه‌د مه‌تری له پاڵ پرۆژه‌كانی ماسته‌رپلانی هاتوچۆ و دووسایدكردنی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه بۆ ئاینده‌ی سلێمانی ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر كێشه‌ی هاتوچۆ كه‌م بكاته‌وه.
پارێزگار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی سه‌د مه‌تری له تاسلوجه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ بازگه‌ی عه‌ربه‌ت و درێژی پرۆژه‌كه 33 كم مه‌تره، شه‌قامه‌كه بریتیه له رێگه‌یه‌كی دوو سایدی خێرا، كه هه‌ر سایدێك پێكهاتووه له چوار هێڵی ئۆتۆمبێل، سه‌رباری هێڵی وه‌ستان، 8 یه‌كتر بڕی تێدایه‌و و 60 ئاوبڕی سندوقی و چه‌ندین بڕگه‌ی ته‌واوكاری له خۆی ده‌گرێت.
پرۆژه‌كه وه‌ك پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند پرۆژه‌كه له ماوه‌ی 36 مانگی ته‌قویمی و به گوژمه‌ی 469 ملیارد دینار له‌لایه‌ن هه‌رسی كۆمپانیای توركی (كور+ئینتاش+ئیلیتبای) جی به‌جی ده‌كرێت.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ بۆ شاری سلێمانی كرد كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چنه بواری جی به‌جی كردنه‌وه
له‌و رووه‌وه پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای كرد ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌به‌رهێنان وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی ترمیناڵێكی نوێ كه هه‌شت گه‌یت و ده‌روازه له خۆی ده‌گرێت به شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دروست بكرێت كه به‌وه‌ش فرۆكه‌خانه‌كه زۆر فراوان ده‌بێت و تواناكانی زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ك پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ دوو پرۆژه‌ی گرنگی تری بواری هاتووچۆ كرد له سلێمانی كه بریتین له پرۆژه‌ی یه‌كتربڕی 3 هێڵی كارێزه‌وشك- شێخ ئه‌حمه‌دی هندی، و پرۆژه‌ی دروستكردنی 18 به‌رزه پرد (فلای ئۆڤه‌ر) له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود و رێگه‌ی سلێمانی-تاسلوجه. پارێزگار رایگه‌یاند ئه‌و دوو پرۆژه‌یه رۆڵی گرنگیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆی سلێمانی ده‌بێت و هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا جی به‌جی ده‌كرێن.
له وته‌یه‌كیشدا نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی جی به‌جی كاری پرۆژه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی 100 مه‌تری به‌ڵێنی دا له ماوه‌ی دیاریكراودا پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن.