بابه‌ت: چاره‌نوسی ئه‌و كچه ئه‌نفالكراوه‌ی دۆزیوتانه‌ته‌وه
له‌سه‌رو به‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێزت ئاشكرات كرد كه كچێكی ئه‌نفالكراوت دۆزیوه‌ته‌وه، ئێستا پاش ته‌واو بوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆت بگه‌یه‌نیته سه‌ر و له رێگای ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌نده‌وه كه‌سی دۆزراو بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ كوردستان.
ئێمه هیوادارین به‌ڕێزت ئه‌و دۆسیه‌یه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كار نه‌هێنابێت و هاوكاری كه‌ر بیت له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئازیزه ئه‌نفالكراوه‌مان، ده‌نا به‌رپرسن له‌و لێدوانانه له به‌رامبه‌ر یاسا.
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=88507&Jor=1#.U1jIfRNRBLA
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
8-5-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوه‌كانی ئاشتی جیهانی و جینۆساید جیهان و هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و ئایكانه.