به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت / یاداشت
دوای سڵاو‌و ڕێز:
به‌ڕێزتان ئاگادارن ڕۆژی 14/4 ی هه‌موو ساڵێك ساڵیادی جینۆسایدی به‌كۆمه‌ڵی 182، 000 هاوڵاتی بێ گوناهی مرۆڤی كورده، له‌ساڵیادی ئه‌مساڵدا 14/4/2014 كه‌نوێنه‌ری زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ئاماده‌بوون له‌داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك و به‌رپرسانی حكومی له‌شاری چه‌مچه‌ماڵی تێكۆشه‌ر كه‌به‌ر شاڵاوی به‌ناو ئه‌نفال كه‌وتوون كردنه‌وه‌ی زانكۆی (چه‌رمۆیه) له‌و شاره‌دا، ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه پشتگیریان ده‌كه‌ین و داوا له‌به‌ڕێزیشتان ده‌كه‌ین هاوكار و پشتیوان بن به‌پێی ڕێكاره یاساییه‌كان، وه‌لایه‌ن و شوێنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كه‌یان.
سه‌ركه‌وتووبن. .
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا. . .
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌یئیسلامی