بۆ به‌ڕێز: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێزان: سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێزان:لیژنه‌ی یاسایی پارله‌مانی كوردستان
بابه‌ت: رێكخستنی بودجه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان
وه‌ك ئاگادارن ژماره‌یه‌ك لایه‌نی كه‌م له پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان نه‌بێت، ئه‌وانی دیكه جگه له‌و سه‌رچاوه داراییه‌ی به ئاشكرا حكومه‌ت دابینی كردووه بۆیان، سه‌رچاوه‌ی دارایی دیكه‌یان هه‌یه كه هه‌ندێك جار زۆر زیاتره له‌و به‌خششه‌ی حكومه‌ت بۆیانی دیاریكردووه، بۆیه داواكارین له رێكخستنی بودجه لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م خاڵانه‌ش له‌به‌رچاو بگرن له پێناو دادپه‌روه‌ری بۆ رێكخستنی ژیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
1- هه‌موو ته‌مویلێكی ده‌ره‌كی قه‌ده‌غه بكه‌ن، سزای پێشێلكاران به داخستنی پارت و لایه‌نه‌كان دیاریبكه‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو ده‌ست نه‌خستنه ناو كاروباری سیاسی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمییه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان پێوه لكێنراوه.
2- پارت و لایه‌نه‌كان ناچار بكه‌ن داهاتی پارته‌كان و سه‌ركرده‌كانیان شه‌فاف بێت و بۆ هاووڵاتیانی كوردستان له رێگه‌ی كه‌ناڵه نوسراوه‌كانیانه‌وه ئاشكرا بكه‌ن، چاودێری دارایش وردبینی بۆ سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانیان بكات.
3- كۆمه‌كی سه‌رمایه‌داران بۆ پارت و كیانه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر پارت و لایه‌نه‌كان له لایه‌ن ئه‌و چینه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار بهێنرێن.
4- داهاتی حیزب ته‌نها له به‌خششه‌كانی حكومه‌ت و ئابونه‌ی ئه‌ندامان و داهاتی فرۆشتن و ریكلامی راگه‌یاندنه‌كانی حیزبه‌وه بێت، سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی داهات وشك بكرێت.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
13-5-2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.