حکومەتەکەی ئۆردوغان بەرپرسە لەکوشتاری بەکۆمەڵی کرێکاران!

 

 

 

بەداخێکی گرانەوە دۆێنی لەکانێکی خەڵوز لەشارۆچکەی سوما، ڕۆژهەڵاتی تورکیا، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەقولای زیاتر لەدوو کیلومەتر، زیاتر لە ٢٠٠کرێکار گیانی لەدەستداوە وبەدەیانیش برینداربون وتائیستاش ژمارەیەکی دیکەی کریکاران لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە نەتوانراوە رزگار بکرێن.زۆربەی قوربانیەکانیش بەهۆی تەسەمومی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەم کارەساتە دڵتەزێنە ئەوەمان نیشان دەدات کەسەرمایەداران وحکومەتەکانیان هیچ باکێکیان بە ژیانی کریکاران نیە بەخاتری چاوچنۆکی وقازانجی زیاترو کەلەکەی سەرمایەی زیاتر نایانەوێت بەشێک لە قازانجی سەرمایەکانیان بخەنە ئیختیاری سەلامەتی وهەڵومەرجی تەندروستی شۆێنی کارەوە.بەم پێیەش رۆژانە لەدنیادا شاهیدی چەندین نمونە و تراژیدیاو کارەساتی قوربانیانی شۆینی کارو مەرگی کریکارانین، بەجۆرێک کەمەیدانی کریکاران بۆتە جەنگێک کەئەوپەڕی دیار نەبێت و لەگەڵ پرتاوبوونی جوڵەی سەرمایەو دەورانی خێرای سەرمایە وەبەرهەمهیناندا ریژەی قوربانیان بەم ئاستە بگات.

لە کوردستاندا کریکاران سەرباری نەبوونی هیچ مافیک رۆلیکیان نیە لە بریاردانو چاودێریکردنی هەلومەرجی کارەکانیان وقوربانیانی شۆینی کار تەنها لەم سالدا زیاتر لە ١٦کرێکار بووە.

دەسەڵاتە فەسادەکەی ئوردوغان کە رۆژانە سەرسەختانە بەرامبەر بە تەقەڵاو ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری فراوانی تورکیا ڕادەوەستی وکۆت و زنجیری ئاسنین لەگەردنو دەست پی کریکاران دەکات بەرپرسی ئەو کۆشتارە بە کۆمەڵەی کانەکانی خەڵوزە وبۆ قازانج پەرستی وسەرماییەی زیاتر ژیانی کریکارانی لەگەڵ مەرگێکی بەکۆمەڵدا رووبەرووکردۆتەوە.

کرێکاران بەرهەمی سەرمایەداریو پیشەسازی مۆدرینەو چینی چەوساوەی سەرەکی ئەم نیزامەو نۆینەری گۆرین و باشکردنی ئەم نیزامەی ئیستایە بە قازانجی جەماوری بیبەش ومحروم و ستەمدیدەی کۆمەلگای تورکیاو کۆمەلگا لەسەر شانی هاوکاری وهەولی بەکۆمەلی ئەوان بیناکراوە.

رێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرباری بەرپرسکردنی حکومەتەکەی ئوردوغان لە وکوشتارەی کرێکارانی کانەکانی خەڵوزی سوما، هاوکات ئەوپەری پرسەوسەرەخۆشی وهاوخەمی خۆی ئاڕاستەی کەسوکارو دۆستانی قوربانیەکان دەکات .

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ‏

١٤-٥-٢٠١٤

--
Dashty Jamal
Secretary
International Federation of Iraqi Refugees-IFIR
Tel:07856032991 Fax:08712664391
www.federationifir.com
www.csdiraq.com

 

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە