هێرشەکەی پارتی بۆ سەر پارتی چارەسەری ملهوڕی سیاسیە!

 

 

 

 


سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە، 19ی ئایار، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نوسینگەکانی گۆڤاری (رۆژی وڵات)ی سەربە پارتی چارەسەریی لە زاخۆ و دهۆک و هەولێردا داخست و کارمەندانی ئەو دەزگایانەی دەستگیرکردوە
.

ئەو پەلامار و سەرکوتگەریە سیاسیەی پارتی، لە کاتێکدایە کە زۆربەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان شایی و لۆغانی دیموکراسیانە.سەرگەرمی ئاهەنگی سەرکەوتنەکانیانن لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان.ئەو هەڵکوتانە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارتی چارەسەری و دەستگیرکردنی ئەندام و هەڵسوراوەکانیان لەلایەن پارتیەوە، بەشێکە لەو دەسکەوتە دیموکراتیەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنیان بە خەڵکی کوردستان دابوو.

هێرشکردنە سه‌ر باره‌گاكانی پارتی‌ چاره‌سه‌ری‌‌و ده‌زگاکانی‌ راگه‌یاندن‌و رێکخراوه‌کان‌ و دەستگیرکردنی ئەندامان و کارمەندانی حزبی ناوبراو.هێرشی ڕاستەوخۆیە بۆسەر ئازادی ڕادەربرین لەکوردستان و  ملهوڕی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە.کارێکی سەرکوتگەرانەیە و بەتوندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.خەڵکی ئازادیخواز و ڕێکخراو و هیزە مەدەنیەکان بانگەواز دەکەین، هەلوێستی جدی و لێپرسراوانە لەبەرامبەر ئەو سەرکوتە سیاسیە بگرن.جڵەوی پارتی توندبکرێتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە پەلاماردانی سەربازی بۆ سەر نەیارانی سیاسیان.

ئێمە ئیمزاکەرانی ئەم ڕاگەیاندنە
داوای دەسبەجێ ئازادکردنی کارمەندانی رۆژی وڵات و ئەندامانی پارتی چارەسەری دەکەین، ئەنجامدەرانی ئەم سەرکوت و پەلاماردانە بەرەوڕووی لێپرسینەوە بکرێن.

  • ·        کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری
  • ·        ماڵی کلتوری کوردی لە شاری یۆتۆبۆری
  • ·        کۆمەڵەی گەرمیان لە شاری یۆتۆبۆری
  • ·        کۆمەڵەی کلتوری کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری
  • ·        ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
  • ·        کۆمەڵەی لاوانی کورد لەشاری یۆتۆبۆری
  • ·        شورای پەنابەرانی عیراقی لە سوید
  • ·        ڕێکخراوی مەدوسا لە یۆتۆبۆری
  • ·        کۆمەڵەی هونەری هۆبە لە سوید
  • ·        کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە سوید
  • ·        دەزگای ڕاگەیاندنی هاوپشتی
  • ·        گەنجانی کورد لە وڵاتی سوید
  • ·        کۆمەڵەی ژنانی هاوگونجاندن لە سوید

2014-05-20

 

 

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە