بۆ سه‌رجه‌م خوێندکاران و لاوانی کوردستان له هۆڵه‌ندا،
سڵاوی خه‌بات و کۆڵنه‌دانتان لێ بێت،
وه‌ک ده‌زانن هه‌میشه ڕۆڵی خوێندکاران و لاوانی کورد،له شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌ماندا، پێشه‌نگ بووه و له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشووه، خوێنکارانی کورد له ئه‌وروپا ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بووه و دینه‌مۆ و پاڵپشتی شۆڕشی ئه‌یلول بوون، له پاش نسکۆی ساڵی 1975 یش، به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوێندکاران بزوێنه‌ر و هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان بوون له باشوری کوردستان.
ئه‌مڕۆش جێگه‌ی شانازیمانه له پاش کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت بۆ کورد به گشتی و یه‌کێتیه‌که‌مان به تایبه‌تی له هۆڵه‌ندا، وه‌ک جێگیرکردنی مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه له ناو باره‌گای رێكخراوی دژی چه‌كی كیمیاوی (OPCW) و کۆتایی هاتنی پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رکه‌وتوویی و زیادبوونی کورسیه‌کانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق به گشتی و هه‌ڵکشان و گه‌شانه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و به‌رزبونه‌وه‌ی کورسیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ 21 کورسی په‌رله‌مانی، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی لیستی کوردستانی له که‌رکوک بۆ 6+2 کورسی، به گه‌رمی و له ناخی دڵمانه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م کوردستانیانی هۆڵه‌ندا و هه‌ڤاڵانی ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به تایبه‌تی ده‌که‌ین، هه‌ستانه‌وه و شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵا سه‌وزه‌که‌ی یه‌کێتیی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی لیستی 266 جێگه‌ی دڵخۆشی و جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتمانه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی (کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان) له هۆڵه‌ندا، داواکارین له‌سه‌رجه‌م خوێندکاران و لاوانی کوردستانیی، ڕۆژی 25-05-2014 ئاماده‌بن بۆ سه‌رخستنی کۆنفرانسی کۆمه‌ڵه‌که‌مان، که له ژێر چاو‌دێری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه ده‌چێت.تا به‌هه‌موومان بتوانین پێداچوونه‌وه‌یه‌کی وورد به شێوازی کارکردن و میکانیزمی هه‌ڵسوڕاندنی کاره‌کانی له‌وه و پێشوو خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆ ئاینده‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌مان بکه‌ینه‌وه، به‌مه‌ش گه‌شه به ڕێکخستنه‌کانمان و نوێکردنه‌وه و به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی بده‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواکارین له ئێوه‌ی به‌ڕێز و باوک و دایکه خۆشه‌ویسته‌کانمان، لێبڕاوانه به‌ده‌نگ داواکاریه‌که‌مانه‌وه بێن.هه‌روه‌ها ده‌خوازین سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی دیکه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له هۆڵه‌ندا،( کۆمیته‌ی ڕێکخستن ، نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتیی ،کۆمه‌ڵه‌ی پ.م دێرینه‌کان، ڕاگه‌یاندن) له‌م پێناوه‌دا پشتگیر و هاوکارمان بن.هه‌موو ئه‌و خوێندکار و لاوانه‌ی ته‌مه‌نیان 16 ساڵ و به‌ره‌وژوور ترن هان بدرێن، که به شه‌وقه‌وه ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که ببن، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی خوێندکاران و لاوانی ئه‌ندام و دۆست و هه‌وادارانی سه‌ر به ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و کوردستانیانی بێ لایه‌نی دڵسۆزی نیشته‌جێی هۆڵه‌نداش، له پێناوی خۆنوێکردنه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی زیاتری ڕێکخستنه‌کانمان، بێگومان خوێندکاران و لاوانی کورد له تاراوگه، هه‌میشه دینه‌مۆ و دڵی زیندووی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتییمان بوون....هەر بژین بە شادى و سه‌رفرازی.
بۆ پێشەوە بۆ به‌ستن و سه‌رخستنی کۆنفرانسی خۆ نوێکردنه‌وه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان له هۆڵه‌ندا.
بژى خه‌باتی نه‌پساوه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان، له تاراوگه له پێناو هێنانه‌دی داخوازیه پیشه‌یی و دیموکراتیه‌کانی خوێندکارانی کورد..بژى کورد و کوردستان...نه‌مری و سه‌روه‌ری بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی گه‌له‌که‌مان.
سه‌رنج: به زووترین کات له کات و شوێنی کۆنفرانسه‌که ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه..
ئالان ئه‌فراسیاب
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان له هۆڵه‌ندا
له جیاتی ده‌سته‌ی سەرپەرشتی و ئاماده‌کاری بۆ کۆنفرانس