كاتێك كلیلی خانووه‌كانی گوندی ئیتاڵی (كه ته‌رخان كراون بۆ په‌رله‌مانتاران) درایه ده‌ست په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا به‌رێز ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی، پێیڕاگه‌یاندم كه ئه‌و ناچێته گوندی ئیتاڵی و ده‌یبه‌خشێ بۆ كاری مرۆیی، به‌تایبه‌ت بۆ مناڵانی ئۆتیزم، هه‌ر ئه‌و كات به‌ڵێنی پێداین ئه‌گه‌ر رێنماییه ئیدارییه‌كانی په‌رله‌مان رێگر نه‌بێ، ئه‌وا خانووه‌كه‌ی گوندی ئیتاڵی ده‌به‌خشێته رێكخراوه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كاری مرۆیی و خزمه‌تكردنی مناڵانی ئۆتیزم به‌كاری بێنن.
خۆبه‌خشتانه، ئه‌مڕۆكه به فه‌رمی پێیڕاگه‌یاندین كه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌كلایی بۆته‌وه‌و خانووه‌كه به‌خشراوه به رێكخراوه‌كه‌مان. كه وه‌ك سه‌نته‌ری مه‌شق و راهێنان بۆ مناڵانی ئۆتیزم سوودی لێوه‌رده‌گرین بۆ خومه‌تكردنی مناڵانی ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان.
ئێمه‌ش له‌رێكخراوی هوما سپاس و پێزانینی بێ پایانمان بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته نموونه‌یی و مرۆڤدۆستانه‌ی به‌رێزیان هه‌یه و ده‌خوازین په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ش چاو له ئومێد خۆشناو بكه‌ن و خانووه‌كانیان ببه‌خشنه ئه‌و چین و توێژ و مناڵانه‌ی كه پێویستیان به سه‌نته‌ر و په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه بۆ مه‌شق و راهێنان.
به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانین كه دیسانه‌وه داوا له خێرخوازان بكه‌ینه‌وه كه ئاوڕێك له مناڵانی ئۆتیزم بده‌ینه‌وه‌و وه‌ك كارێكی مرۆیی، سه‌نته‌ری مه‌شق و راهێنان و په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت بۆ ئۆتیزم دروست بكه‌ن، به‌تایبه‌تی داوا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كه‌ین كه زێتر خێرخوازان بۆ كاری خێرخوازی روو له‌و وه‌زاره‌ته ده‌كه‌ن، دروستكردنی سه‌نته‌ر و په‌یمانگه‌ی ئۆتیزم بخه‌نه ئه‌وه‌لیاتی كاره‌كانیانه‌وه، چونكه له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 700 منالێ ئۆتیزم هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا 2 سه‌نته‌ری بچوكی حكومی هه‌یه، كه نزیكه‌ی 40 مناڵ له خۆده‌گرن، بۆیه پێویسته هاوكاری خانه‌واده‌ی مناڵانی تری ئۆتیزم بدرێ، بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری مه‌شق و راهێنان.
فه‌ره‌یدون بێوار
سه‌رۆكی رێكخراوی هوما
24-5-2014