ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كردووه، خۆشبه‌ختانه به حه‌ماسه‌ته‌وه په‌رله‌مان له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پڕۆژه باران كرا، ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی ئێمه‌یه چاوه‌ڕوان بووین یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازات و نه‌هێشتنی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌تییه‌كان بوایه كه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بنه بارگرانی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مانه‌وه به‌هۆی زۆربوونی به‌رده‌وامی ژماره‌یانه‌وه، له گه‌ڵ هه‌ر خولێكی هه‌ڵبژاردن به ده‌ستی خۆمان و به ده‌نگی خۆمان ژماره‌یه‌ك زۆر له په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین ده‌كه‌ین.
هیوادارین په‌رله‌مانی كوردستان له نزیكترین ماوه‌دا پرۆژه یاسایه‌ك به پشتیوانی سه‌رجه‌م لیسته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت دوور بێت له موزایه‌ده‌ی سیاسی و ته‌نها له خزمه‌ت دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان بێت.
ئێمه لای خۆمانه‌وه وه‌ك خاوه‌ند ئه‌م بیرۆیه‌كه پشتیوانی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین به ئاگاداری و راوێژ له گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بنوسرێته‌وه كه ژماره‌یان 11 په‌رله‌مانتاره كه پێشتر ئاماده‌یی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاته‌كانیان نیشان دا، هاوكات ده‌مانه‌وێت راوێژ به سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان بكرێت.
له كۆتادا هیوا خوازین له نزیكترین ماوه‌دا گوێبیستی پێشكه‌شكردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه بین.
هەڵمەتی دادپەروەری
25-5-2014