به‌ڕێزان: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت: به‌شداری خه‌ڵك له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
پاش سڵاو
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكور و لاتین، هاوڵاتیان بۆیان هه‌یه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كانیان له‌ناو هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، له هه‌ندێك وڵات‌دا هاووڵاتیان مافی به‌رز كردنه‌وه‌ی لافیته‌شیان هه‌یه، ئێمه له پێناو به دیموكراتیزه‌كردنی زیاتری كاری په‌رله‌مانی له كوردستان و به‌شداری زیاتری هاووڵاتیان له ژیانی سیاسی كوردستاندا، داواكارین له به‌ڕێزتان:
- له هۆڵی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كات بۆ به‌شداریكردنی خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن، به‌شدارییه‌كان له رێگای پسپۆری كه‌سان و رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانی رۆژه‌وه دیاری بكرێن.
- مافی به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم و لافیته به به‌شداربووان بدرێت.
- مافی دابه‌شكردنی به‌یاننامه‌و بڵاو كراوه‌و داواكاری به هاووڵاتیان بدرێت.
- به‌شداربوان پێشتر ناوی خۆیان بۆ به‌شداریكردن تۆمار كردبیت.
سه‌ركه‌وتوو بن
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
27-5-2014