بابه‌ت: ده‌ستخۆشی
له سه‌ره‌تای ساڵی 2009 ه‌وه به‌ڕێزتان له هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی موچه بۆ كابانی ماڵه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بوو له پێناو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌مانه‌ت كردنی ژیانی ئه‌و دایك و خۆشكانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی داهاتیان نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵی زۆر و ڕه‌نجی پڕ به‌ره‌كتتان دا و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی له كابانی ماڵه‌وه‌و خه‌ڵكانی عه‌داله‌تخواز پشتیوانتان بوون، ئێستا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ئێوه بۆته پڕۆژه یاسا له په‌رله‌مانی كوردستان و به پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه جیاجیاكانی ناو په‌رله‌مان پشتیوانی لێده‌كه‌ن، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌تا پیرۆزیایی له ئێوه‌و هاوڕێانت له هه‌ڵمه‌ته‌كه و پاشان له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پشتیوانی ده‌كه‌ن له بیرۆكه‌كه و له سه‌رجه‌م دایكان و خوشكان و هه‌ژارانی كوردستان ده‌كه‌ین.
هه‌ر بمێنن بۆ داهێنانی بیرۆكه‌ی یه‌كسانی خوازانه له پێناو سه‌قامگیر كردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان.
https://www.facebook.com/salam.abdula.5/media_set?set=a.1871002656360.110022.1279933092&type=3
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
28-5-2014