کۆمەڵکوژکردنی دانیشتوانی گوندی تلیلیەی ڕۆژئاوای کوردستان بەتوندی مەحکومدەکەین

 

 

 

لەکاتژمێر سێی بەرەبەیانی ٢٩/٥/٢٠١٤ لەگوندی تلیلیەی نزیک شاری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان چەتە ئیسلامیە تیرۆریستەکانی تاقمی ناسراو بەداعش ، ژمارەیەک ژن و منداڵی بێتاوانی گوندەکەیان کۆمەڵکوژکرد ، هاوکات لەگوندی تیمادی کەدەکەوێتە هەمان دەڤەر ، تیرۆریستەکانی داعش تەقینەوەیان ئەنجامداوە ژمارەیەک خەڵکی سڤیل بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆڕتە) کۆمەڵکوژی دانیشتوانیگوندی تلیلیە و تەقینەوەکەی گوندی تیمادی بەتوندی ئیدانە و مەحکومدەکەین ، هاوکات نەفرەت لەبێهەڵوێستی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین هەرچۆن لە ٢١ ی تەموزی ساڵی ڕابردوو هێز و گرووپە تیرۆریستیەکان لەبەرچاوی هەموو جیهان کوردەکانی نیشتەجێی شارۆچکەی ( تەلعەران و تەلحاس ) یان کۆمەڵکوژ کرد ، بەهەمانشێوە سیناریۆی کۆمەڵکوژکردنی کوردان بەدەستی تیرۆریستەکان لەشوێنێکی تری ڕۆژئاوای کوردستان بەبەرچاوی هەموو جیهان دووبارەدەبێتەوە .

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆڕتە) داوادەکەین :

١.ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خاوەن هەڵوێستبن و هەوڵبدەن تاوانی کۆمەڵکوژیەکانی تاقم و گرووپە ئیسلامیە تیرۆریستیەکان بەجیهان بناسێنن و لەئاستی نێودەوڵەتی کاری لەسەربکەن .

٢.کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی تیڤیەکان ئەرکی ئەخلاقی خۆیان جێبەجێبکەن بۆ دەرخستن و گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی تاوانەکانی کۆمەڵکوژیەکانی تیرۆریستان دژ بە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان .

٣.تیڤیەکان ڕێگا نەدەن تیرۆریستان بەناوی ئایین و سەلەفی و هتد...ناڕاستەخۆ ڕێکلام بۆ داعش و نوسرە بکەن (تەکفیر) ی هیچ پارتێکی سیاسی کوردی عەلمانی پێشکەوتووخواز بکەن ، هەر وەکو لە کەناڵی ڕووداو لەو چەند شەوەی ڕابردوو ڕوویدا ، سەلەفیەک کە لەناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکان بەکرێگیراوی (دائیرەی ئەمن) ی ڕژێمی بەعسی بووە لەسەردەمی دیکتاتۆر سەدام حسێن ، ئەرکی (تەلقین) دانی زیندانیانی سیاسی کوردی بەزیندوویی ئەنجامدەدا ، کەچی ئێستا لە ڕووداو تیڤی وەک سەلەفیەک پارتێکی سیاسی وەکو حزبی شێوعی کوردستانی (تەکفیر) کرد بەمەبەستی حەڵاڵ کردنی خوێن ، ئەوەش هەمان ڕێبازی تاقمە تیرۆریستەکانی داعش و نوسرەیە کە ژن و منداڵی کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەفەتوای تەکفیر کۆمەڵکوژدەکەن .

ڕووداو تیڤی هیوادارین لەبری هێنانی ئەو جۆرە کۆلەوارانەی فیکری و سیاسی و توندڕەوە شەڕخوازانە بەناوی ئیسلام ٤.و سەلەفیەت بۆ سەرشاشە ، ڕاستی کۆمەڵکوژیەکانی تەموزی ساڵی ڕابردوو کە لەتەلعەران و تەلحاسڵ ڕوویاندا و تاقمی نوسرە و داعش بەدەیان کوردیان کۆمەڵکوژکرد و ئێشتاش کۆمەڵکوژکردنی دانیشتوانی تلیلیە بەدەستی ئەو چەتە ئیسلامیە تیرۆریستانە بخاتە ڕوو .

لەکۆتاییدا دووبارە ئەو تاقمە تیرۆریستانە شەرمەزاردەکەین کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژ دەکەن ، هاوکات ستایشی خۆڕاگری گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین ، هیوادارین هەموو پارتە سیاسیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەپێناو پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان پێکەوە کاربکەن .

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆڕتە)

FPPK

30.05.2014

 

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە