له‌پارێزگای سلێمانی بڕیارده‌درێت 70% رێژه‌ی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو به‌به‌راورد به مانگه‌كانی رابردوو كه‌م بكرێته‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاڵپشتی كردنی زیاتری به‌روبومی ناوخۆی مریشك و هه‌روه‌ها رێگری كردن له هاتنه ناوه‌وه‌ی مریشكی زیندوو بۆ پارێزگای سلێمانی و جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كه‌ش له هه‌ردوو پارێزگاكه‌ی هه‌رێم.
ئه‌م بڕیاره له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه 4/6، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و لیژنه‌ی چاودێری كردنی به‌روبومی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی پارێزگای سلێمانیدا هات كه له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی خۆماڵی پاڵپشتی زیاتر له پڕۆژه ناوخۆییه‌كان بكه‌ن تاك و له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانرێت پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابین بكرێت، له‌م رووه‌شه‌وه بڕیاریدا سوته‌مه‌نی زیاتر بۆ كێڵگه په‌رله‌وه‌ریه‌كان دابین بكرێت و هه‌روه‌ها به‌پێی پێویست هه‌موو كارئاسانی و هاریكارییه‌كیان پێشكه‌ش بكرێت.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشكی زیندوكرایه‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی و ئاماژه به نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمیش كرا كه له‌سه‌ر پێشنیاری قائیمقامی سلێمانی و لیژنه‌ی به‌روبومی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی پارێزگای سلێمانی داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه كه هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ رێگری كردن له هاورده‌كردنی مریشكی زیندوو له هه‌ردوو پارێزگاكه‌ی تری هه‌رێم.