تونسی پایته‌ختی وڵاتی تونس، له په‌راوێزی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی راده‌بڕین كه‌له رۆژانی 28-30/5/ 2014 به‌رێوه‌چوو، له‌دایكبونی هاوپه‌یمانیه‌كی عێراقی تایبه‌ت به پرسه‌كانی ئازادی راده‌ڕبرین به‌خۆوه بینی به‌ناوی هاوپه‌یمانی عێراقی بۆ ئازادی راده‌بڕین.
هاوپه‌یمانی عێراقی بۆ ئازادی راده‌ڕبرین سیمایه‌كی كراوه و ئاسۆیی وه‌رگرتوه كه تیایدا ئه‌ندامه‌كانی یه‌كسانن له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانیاندا.
ئه‌م هاوپه‌یمانیه نوێیه په‌یوه‌سته به نه‌وه‌یه‌كی نوإ له هاوپه‌یمانییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به له‌به‌رچاو گرتنی گه‌شه‌پێدانی چه‌مكی ئازادی راده‌ربڕین و فره‌یی ئه‌و ئامرازانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م ئازادییه. هه‌روه‌ها روماڵی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له میدیای ترادسیۆن و له ئینته‌رنێت ده‌كات. ئه‌م هاوپه‌یمانیه ته‌به‌ننی ئه‌م هه‌ڵوێستانه ده‌كات:
1- پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق خوێندنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاساكانی تایبه‌ت به ئازادی راده‌ربرین و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌ڵپه‌سێرێت، له‌نێویشیاندا ره‌شنوسی یاسای تاوانی زانیاری (جرائم المعلوماتیه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌شنوسانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان به‌ده‌رن له پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و له رۆحی ده‌قه ده‌ستورییه‌كانی تایبه‌ت به ئازادییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌باشكردنی دۆخی ئازادی راده‌ربڕینه نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی.
2- داواكردن له ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ خستنه رووی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی تایبه‌تن به ئازادی راده‌ڕبرین بۆ خه‌ڵكی عێراق و هه‌ل ره‌خساندن بۆ رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری ئازادی راده‌ربرین به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن به‌شێوه‌یه‌كی ئاكتیڤانه له گفتوگۆی پرۆژه یاساكان پێش خوێندنه‌وه‌یان له په‌رله‌مان.
3- داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌رپرسیارێتیان له‌ئه‌ستۆ بگرن له‌باره‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران و به‌رگریكاران له مافه‌كانی مرۆڤ و بلۆگه‌ران له رێگه‌ی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و گونجاو بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه به ئه‌ركه‌كانیان هه‌ستن.
4- داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت چاره‌سه‌ری دیارده‌ی چاوپۆشی له تاوانباران بكات له‌رێگه‌ی به‌دادواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانی پێشلكاری به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و بلۆگه‌ران كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا رویانداوه.
5- داوا له ده‌سه‌لاتدارانی عێراق بكرێت ته‌به‌نی چاكسازی یه‌كه‌م له یاسای مافی رۆژنامه‌نوساندا بكات كه ئه‌م هاوپه‌یمانیه نوێیه پشتی پێدبه‌ستێت و داویه‌تی به په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆ.
6- داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكرێت بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و هه‌راسانكردن كه روبه‌روی رۆژنامه‌نوسانی ئافره‌ت ده‌بیته‌وه.
7- داودكردن له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ته‌رزكردنی پرسی ئازادی راده‌ربرین و پاراستنی رۆژنامه‌نوسان و میدیكاران و بلۆگه‌ران و به‌رگریكاران له مافی مرۆڤ له (UPR) ی تایبه‌ته به دۆسێی عێراق له بواری مافه‌كانی مرۆڤ كه واچاوه‌روان ده‌كرێت له ئۆكتۆبه‌ری 2014 له جنێڤ به‌رێوه‌بچێت.
8- داوا له په‌رلمانی كوردستان بكرێت گۆرانكاری له یاسای ئازادی خۆپیشاندان بكات به‌چۆرێك كه له‌گه‌لڕ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێت هه‌روه‌ها دادوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت كار به یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بكات كه له حوزه‌یرانی 2013 ده‌رچووه.
تێبینی: بوون به ئه‌ندام له‌م هاوپیمانیتیه‌دا كراوه‌یه بۆ رێكخراوه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریكردنی كاره‌كانی بۆ پاراستنی وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ پاراستنی ئازادی راده‌ڕبرین.
تونس/ حوزه‌یرانی2014
ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه:
كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی – به‌غداد
رێكخراوی مه‌سه‌له – هه‌ولێر
تۆڕی نیشتمانی بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق – به‌غداد
تۆری عێراقی بۆ سۆشیه‌لڕ میدیا (ئه‌نسم) – به‌غداد
كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی و هاریكاری ئێزیدی – موسلڕ
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی – كوردستان/ سلێمانی
سه‌ندیكای نیشتمانیی رۆژنامه‌نوسانی عێراق
مونته‌دای رۆژنامه‌نوسانی مێیینه له به‌غداد
ده‌ستپێشخه‌ری هاریكاری له‌گه‌لڕ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی عێراقی (ICSSI) عێراقی /نێوده‌وڵه‌تی
تۆری داهاتویی دیموكراسی عێراقی
هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌مان ئاماده‌یه بوَ كاركردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وخاڵانه‌ی كه له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه
بوَ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی، یان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه له رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه: