لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ به‌رچاو ڕونی زیاتری هاوڵاتیان ئاماری كار و چالاكییه‌كان و هه‌روه‌ها بڕی پاره‌ی غه‌رامه‌كراوی مانگی 5 بۆ رایی گشتی بڵاوده‌كاته‌وه،
به‌پێی ئاماره‌كه له 1-5 تا 31-5-2014، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له سه‌رپێچییه‌كان لیژنه‌كان (4065) شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و به‌ووردی به‌دواداچونیان كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان و له كۆی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه (271) شوێن به‌هۆی وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه و (16) شوێنیش به‌هۆی جۆری سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه بڕیاری داخستنیان دراوه و یه‌ك شوێنیش رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه،
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌و مانگه‌دا 5 تۆن و 500 كیلۆ گرام خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی له‌ناو براوه،
هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه له ئه‌نجامی سه‌رپێچی شوێنه‌كان كراوه بڕی 10 ملیۆن و 735 هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كانیش ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر داهاتی گشتی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی