له‌سلێمانی له رۆژی ژینگه‌ی جیهاندا چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت و پارێزگاری سلێمانی وێرای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند پاخچه‌یه‌كی سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت له سلێمانی هه‌نگاوی باشمان بۆ پارێزگاری له ژینگه ناوه.
ئه‌مرۆ 5ی حوزه‌یران له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك رۆژی ژینگه جیهانی ناسراوه بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له مه‌ترسیه‌كانی تێكچوونی ژینگه‌و هاندانی به‌رپرسان بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگه.
بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و یاده‌ش ئه‌مرۆ له سلێمانی چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر به‌رێوه ده‌چێت.
هه‌ر له‌و یاده‌دا به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند باخچه‌یه‌كی شاری سلێمانی كرد.
پارێزگار له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا وێرای پیرۆزبای، ده‌ستخۆشی له به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ران و كرێكارانی باخچه‌كان و به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندووبوونیان بۆ راگرتنی پاك و خاوێنی ژینگه‌ی شاره‌كه.
پارێزگاری سلێمانی له لێدوانكیشدا بۆ میدیاكان، ئاماژه‌ی بۆ به‌ره‌وپێچوونه‌كانی بواری ژینگه‌كرد له شاری سلێمانی.
پارێزگار رایگه‌یاند له‌شاری سلێمانی هه‌نگاوی باش نراوه بۆ پاراستنی ژینگه و ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی كرد له‌و رووه‌وه.
پارێزگار وتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا كارمان له‌سه‌ر دوو پرۆژه‌ی گرنگی بواری ژینگه كردووه، كه ئه‌وانیش پرۆژه‌ی ریسایكلنی خۆڵ و خاشاكی ره‌قی سلێمانییه كه ئێستا پرۆژه‌كه چووته بواری جی به‌جی كردنه‌وه‌و له‌رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م خاشاكی سلێمانی ده‌كرێت بۆ قه‌زاكانی سلێمان به هه‌مان شێوه پرۆژه‌ی ریساكلین جی به‌جی ده‌كه‌ین.
پرۆژه‌ی دووه‌میشیان چاره‌سه‌ركردنی ئاوی قورس (ئاوه‌ڕۆ) ی سلێمانییه كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی له شاره‌وانی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ته‌واو بووه‌و ته‌نیا ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه.
پارێزگار وتیشی جگه‌له‌و دوو پرۆژه ستراتیژییه بۆ ژینگه‌ی سلێمانی، له‌رووی رووبه‌ری سه‌وزاییشه‌وه هه‌نگاوی باش نراوه‌و نزیك بووینه‌ته‌وه له ستانداردی جیهانی و ساڵانه‌ش نزیكه‌ی 1 ملیون نه‌مام ده‌روێنین.
پارێزگار وتیشی حكومه‌تی هه‌رێمی گرنگی زۆر به پاراستنی ژینگه ده‌دات پۆلیسی دارستان چالاكتر كراون و چاودێری راوكردنی ئاژه‌ڵی كێوی توندتر كراوه و مه‌رجی ژینگه‌یش بووه‌ته یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی جی به‌جی كردنی پرۆژه‌كان.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی وشیاری هاووڵاتیان بۆ پاراستنی ژینگه به‌ره‌و پێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه دیووه‌و داوای كرد هاووڵاتیان هاوكاری زیاتری ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن و گرنگی زیاتر به پاراستنی ژینگه بده‌ن.
جێگه‌ی باسه به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، سلێمانی له‌رووی خاوێنی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندوستیه‌وه یه‌كه‌م شاری عیراقه.
رووبه‌ری سه‌وزای ده‌ستكردیش له‌م شاره‌دا 10%ه له‌كاتكێكدا له ساڵی 1991 ئه‌و رێژه‌یه 1% بووه.
له‌سه‌رجه‌م پارێزگای سلێمانیش 740 پارك دروست كراوه.