به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
سلێمانی 4ی حوزه‌یرانی 2014: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی و به په‌له ده‌كات له رووداوی ته‌قه‌كردن له په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (الاتحاد)، فوئاد عوسمان ته‌ها و رخنه‌ش له بێ باكی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌دیاب ده‌گرێت كه په‌رۆشیان ده‌رنه‌بڕیوه بۆ لێكۆلێنه‌وه له رووداوه‌كه.
شه‌وی سێشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی الاتحاد زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌مان كاتدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له ئاهه‌نگی یادی 39 ساڵه‌ی دامه‌زراندی یه‌كێتی كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری نزیك چواڕیانی عه‌ینكاوه دوو چه‌كدار شه‌قامی به روودا داده‌خه‌ن. پاشان یه‌كیان ته‌قه‌ی لێده‌كات.
فوئاد عوسمان ته‌ها ئه‌مڕۆ چوارشممه به میترۆی راگه‌یاند شه‌وی رابردوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له ئاهه‌نگه‌كه‌ی یه‌كێتی دوو كه‌س رێگه‌یان لێگرتم پاشان یه‌كیات ته‌قه‌ی لێكردم. وتی" فیشه‌كێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌م كه‌وت"
فوئاد باسیله‌وه‌شكرد ئه‌و ئاگاداری وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر و بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ینكاوه‌ی كردوه" ئه‌وان په‌رۆشیان ده‌ربڕی به‌ڵام بنكه‌ی پۆلیسی حه‌دیاب كه رووداوه‌كه چوارچێوه‌ی جوغرافی ئه‌واندا بوو به‌ڵام بێ باكانه‌وه وه‌ڵامیان دامه‌وه پێیان وتم: به‌یانی وه‌ره‌وه"
هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئۆفیسی رۆژنامه‌ی (الاتحاد) له شاری هه‌ولێر خالد به‌كر، به میترۆی ووت" فوئاد عوسمان له ساڵی 2003 وه په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌مانه چالاكانه‌و پیشه‌ییانه كاری كردوه" جه‌ختیكرده‌وه " ئێمه ئاگاداری رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌یان لایه‌نی به‌رپرسمان لێ ئاگادار كردۆته‌وه"
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت " داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی و به په‌له له رووداوی ته‌قه‌كردن له په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (الاتحاد)، فوئاد عوسمان ته‌ها ده‌كه‌ینو ره‌خنه‌ش له بێباكی لایه‌نی په‌یوه‌ندیار به روداوه‌كه‌وه ده‌گرین كه په‌رۆشیان ده‌رنه‌بڕیوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی"
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر (رازاو شه‌ریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ره‌حمان غه‌ریب) دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه. تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
به‌شی تۆماركردن: 07708079999
پێگه‌ی ره‌سمی سه‌نته‌ری میترۆ: www. metroo. org