کەمپینەکەمان فراوان بوو دەتوانن ناوى سیانى و پیشە و ناوى رێکخراوەکەتان بنوسن

 

 

 

بۆ خەڵکى بەشەرەفى کوردستان

بۆ راى گشتى

بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن

لەگەڵمان بن بۆ ئەوەى فشارى دروست بەین لەسەر کۆمپانیاکانى تەلەفون لە کوردستان کە لەسەر رەنجى شانى هاووڵاتیان خۆیان دەوڵەمەند کردووە ، بەبێ ئەوەى بتوانن خزمەتگوزاریەکانیان فراوان بکەن لەئاست پێویستى ئێمەدابێت .

ئێمە لە کەمپینى داخستنى موبایلەکەت لە کوردستان داوا لە تۆى بەشەرەفى هاووڵاتى کوردستان دەکەین لە هەرکویەکى ئەم ووڵاتە هەیت بۆ ماوەى 5 کاتژمێر موبایلەکەت دابخە بۆ ئەوەى کۆمپانیاى ( ئاسیاسیڵ و کۆرەک تیلکۆم) بتوانن بە شێوەیەکى باشتر و خزمەتگوزارى زیاتر خزمەتى بەشداربوانى خۆیان بکەن .بەم شێوەیەى خوارە

1-  ئێمە لە سەر ئاستى کوردستان بۆ ماوەى (5 ) کاتژمێر موبایلەکانمان دادەخەین لەکۆمپانیاى (ئاسیاسیڵ و کۆرەک تیلکۆم)

2-  پێویستە کۆمپانیاکانى (ئاسیاسیڵ و کۆرەک تیلکۆم ) بۆ هەر خولەکێک پەیوەندیکردن بکەن بە ٥٠ دینار.

3-  داوا دەکەین هەمان نرخ پەیوەندى لە کۆمپانیایەکەوە بە کۆمپانیایەکى تر بکرێت نرخى زیاتر نەسێنرێت.

4-  نرخى پەیوەندیکردن بۆ دەرەوەى ووڵات لە 100 دینارى عێراقى زیاتر نەبێت.

5-  پێویستە هەردوو کۆمپانیا نرخى ئەنتەرنێت بکەنەبەخۆرایی بۆ بەشداربوانى.

رۆژى داخستنى موبایل 1-7-2014

کاتژمێر : 12 ی نیوەرۆ بۆ 5 ن ئێوارە

کەمپینى داخستنى موبایلە لە کوردستان

بۆ پەیوەندى کردن : جەلال هۆرێنى 07701920334

1-  رێکخراوى کارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى .سلێمانى

2-  رێکخراوى ژیان بۆ فریاکەوتن و گەشەپێدان .سلێمانى

3-  رێکخراوى پەیامى خەڵک .گەرمیان

4-  رێکخراوى گەنجانى بوێر.گەرمیان 5-سەنتەرى کات .هەولێر6-رێکخراوى دەوەن بۆ ژینگە پارێزى .هەولێر7-              رێکخراوى داهێنان بۆ هەمووان .هەولێر

8-  تۆڕى نەوەکانى ئاشتى .هەرێمى کوردستان

9-رێکخراوى هاوینەى هونەرى .هەولێر

10-      رێکخراوى ماب .هەولێر

11-      رێکخراوى هاریکارى مرۆڤایەتى .هەولێر

12-رێکخراوى سازکار بۆ نەخوشى MS

13-      رێکخراوا سیما.دهۆک

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
kurdistan_ darbandixan
009647701920334
009647501114825
jalalhoreeny
facebook
jalal horeeny

 

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە