رۆژی یه‌ك شه‌مه 15ی حوزه‌یران هێزه‌كانی داعش تاوانێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا، 1700 خوێندكاری كۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی له بنكه‌ی سه‌ربازی (سبایكه‌ر-شاری تكریت) به كۆمه‌ڵ گوله بارانكرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی داعش كردبوو، به كۆمه‌ڵكوشتنی دیله‌كانی جه‌نگ ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه مه‌زنه‌كان ( (تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی) ) .
داعش له ته‌مه‌نی خۆیدا به‌رده‌وام بووه له ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید به‌رامبه‌ر به كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كانی سوریا و سه‌پاندنی ئابلوقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر هاوڵاتیان و ئیغتیسابی ژنان به ناوی زه‌واجی نیكاحه‌وه، كوشتنی دیله‌كان و هاووڵاتیان و پیشاندان بڵاو كردنه‌وه‌یان، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م هێزه دڕنده‌یه‌ی كردۆته یه‌كێك له هێزه هه‌ره دڕنده‌و تیرۆریسته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌ركی هه‌موو مرۆڤێكه به‌ره‌و رویان ببێته‌وه.
ئێمه وێڕای ئیدانه كردنی كوشتنی دیله‌كان به تایبه‌ت 1700 قوتابی عێراقی له شاری تكریت له لایه‌ن داعشه‌وه، وه داواكارین سه‌رانی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه له دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی دۆسیه‌یان بۆ بكرێته‌وه و مولاحه‌قه‌ی یاسایی بكرێن.
هاوكات لایه‌نگیری له داعش له هه‌موو بواره‌كان فكر، راگه‌یاندن، ته‌جنیدی لایه‌نگیر وه‌ك تاوان سه‌یر بكرێت و ئه‌نجامده‌ر سزای یاسایی بدرێت.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
17-6-2014
https://www. facebook. com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانه.