گوته‌بێژی فه‌رمیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له 25/12/2013وه تا 5/1/2014 هێزه‌كانیان به هاوكاریی پۆلیسی هاتوچۆ و زێره‌ڤانی و ئاسایش، پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه‌یان داڕشتووه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان له بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵی زایینی‌دا كردووه، بۆیه هاووڵاتیان له بوونی ئاسایش و ئه‌منییه‌تێكی ته‌واو له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه.
ڕائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان به هه‌ماهه‌نگیی پۆلیسی هاتوچۆ و زێره‌ڤانی و ئاسایش، خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و له 25/12/2013وه تا 5/1/2014، له ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه ئاهه‌نگیان تێدا ساز ده‌كرێت.
ڕائید كاروان هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه، جگه له پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاهه‌نگیان تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، له ڕێگه‌ی تیمی گه‌ڕۆكه‌وه سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان له شه‌وی سه‌ری ساڵدا ده‌پارێزرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆك به‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئومێد پشده‌ری
07504302755
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.