ئاشکرایه، زۆر له ده‌وڵه‌تانی جیهان، له‌هه‌لی به‌رپابوونی شه‌ڕێکدا دروستبوون، شه‌ڕ به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه: جه‌نگ، راپه‌ڕین، شۆڕش، کوده‌تا، ئاژاوه‌و. . . هتد.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێسته‌ی نێوان سوننه‌و شیعه له عێراقدا، هه‌لێکی زێڕینه بۆ جاڕدانی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان به ناوچه داگیرکراوه‌کانیشه‌وه که ئێستا هێزی پێشمه‌رگه تیایاندا جێگیربوه.
سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ک مافێکی ره‌وای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که به‌بێ هیچ قه‌یدو مه‌رجێک، ئێسته ئه‌م پاڵپشت و هه‌لومه‌رجانه‌ش بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان له ئارادایه:
1-بوونی قه‌واره سیاسییه‌که‌ی باشووری کوردستان به توانایه‌کی ئابووریی به‌هێزه‌وه، به‌تایبه‌تی دوای هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و کڕینی له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا.
2-بوونی کۆمپانیه زه‌به‌لاحه‌کانی نه‌وت له‌باشووری کوردستاندا که تا ئێستا ملیاره‌ها دۆلاریان خه‌رجکردوه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندییاننیه له‌به‌ر چاوی ره‌شی عه‌ره‌ب ره‌نجبه‌خه‌ساربن! ئاشکرایشه سیاسه‌تی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری، تا راده‌یه‌ک، له‌سه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه ئه‌سووڕێ.
3-هه‌ر له‌ئێستاوه هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه دانبنێن به سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا.
4-هیچ کاتێک ئه‌وه‌نده‌ی ئێسته یه‌کده‌نگی له‌ناو ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا نه‌بوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
5-ئێسته، وه‌ک جاران، یه‌کێتیی خاکی عێراق، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌کانی دنیا نه‌ماوه.
6-ئه‌و شه‌ڕوئاژاوه‌یه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه‌ی عێراق، له‌لایه‌ک هه‌ردوو لایانی شه‌که‌ت و لاوازکردوه‌و توانای شه‌ڕکردنیانی بڕیوه له‌گه‌ڵ کوردا، له‌لایه‌کیتره‌وه ئه‌وهه‌له‌یانداوه به خه‌ڵکی کوردستان (کورد‌و هه‌موو که‌مینه‌کان، به‌تایبه‌تی تورکومان و مه‌سیحیه‌کان) که به‌ناوی خۆپاراستنه‌وه له‌و شه‌ڕه، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رابگه‌یه‌نن.
7-بڕینی قووتی خه‌ڵکی، به‌تایبه‌تی بووجه‌و مووچه له کوردستان و چاوبڕینه بیره نه‌وته‌کانی هه‌رێمیش سه‌رباری نه‌وته‌که‌ی بابه گوڕگوڕ که‌هه‌مووی مڵکی سرفی خه‌ڵکی کوردستانه، هۆکارێکی یاسایی و ویژدانییه بۆ جیابوونه‌وه‌مان له‌عێراق. ئه‌وانه سه‌رباری تاقیکردنه‌وه‌ی 90ساڵی رابوردوومان که سه‌لماندی ئه‌نجامی پێکه‌وه‌ژیانمان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان، هه‌ر کۆیله‌کردن و به‌کۆمه‌ڵ کوشتنمان و تاڵان‌کردنی سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌ویی نیشتمانه‌که‌مانه‌و به‌ڵێنه‌کانی کۆمه‌ڵی گه‌لان (عێبه‌تول ئومه‌م) بۆ ئۆتۆنۆمی له رابوردووداو گه‌مه‌ی فیدراڵی و درۆی ماده‌ی140 له‌ئێستادا، له ته‌فره‌دان به‌ولاوه چیترنین. هه‌رکاتێک ده‌ستیانڕۆیشت، بێشه‌رمانه لێی په‌شیمانن!
بۆیه داوا له په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ناوچه داگیرکراوه‌کان، به‌تایبه‌تی هی که‌رکوک، ئه‌که‌ین، ئه‌م هه‌له‌ش وه‌ک هه‌له‌کانی پێشتر له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و جاڕی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان بده‌ن. ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمیشه، هه‌رچی زووتره، هێزی پێشمه‌رگه پڕچه‌کی مۆدێڕن بکا، به‌تایبه‌تی فڕۆکه‌و کۆپته‌ری جه‌نگی و چه‌کی دژه ئاسمانی، ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک به‌ناوی (نه‌وت به‌رامبه‌ر به چه‌ک) ه‌وه که له‌به‌رژه‌وه‌ندیی کورد‌و زۆرێک له ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و جۆره چه‌کانه‌یه‌و هه‌میشه به‌شوێن بازاڕی فرۆشتنی چه‌که‌کانیاندا ئه‌گه‌ڕێن و ئاماده‌ن راهێنان و مه‌شقی لاوانی کورد له‌سه‌ر ئه‌و چه‌کانه بکه‌ن.
ئێمه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تیش ئاماده‌یی خۆمان پیشانئه‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌موو هێزو توانایه‌کی خۆمان له‌و پێناوه‌دا به‌ختبکه‌ین. ئه‌وه‌ش رائه‌گه‌یه‌نین که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه داگیرکراوه‌کانی باشووری کوردستان، به فه‌رمانی هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی ناوخۆیی یا ده‌ره‌کی و به‌هه‌ر بیانوویه‌ک، ناپاکییه‌کی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌و رسوابوونه له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری گه‌لدا.
سه‌رکه‌وتووبێ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا.
کۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی
باشووری کوردستان 16/6/2014