فریای ناوەندی ڕۆشنبیری مانهایم بکەون، داعشەکان هاتن

 

 

 

ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی مانهایم ساڵانێکی زۆرە لەسەر دەستی ژمارەیەک رۆشنبیرو چالاکوانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی دامەزراوەو خزمەتێکی بێوینەی کوردو کلتوری کوردی کردوە، ماوەیەک بوو بێ بارەگایی تەنگی پێهەلچنی بوین و چالاکی مەڵبەندەکەمانی سست کردبو بۆیە سەرپەرشتکارانی ناوەندەکە کە زۆربەیان ئەندامی یەکێتین لە ٢٠١٣ داوایان لە مەلابەختیار کرد کە کرێی مانگانەی بارەگایان بۆ بداو لەو کێشەیە رزگاریان بکات، بۆیە پێشنیاری بارەگایەک ی هاوبەش بۆ ماڵبەندەکەو کۆمیتەی ئەڵمانیا لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی دراو، مانگانە یەکێتی کرێکەمان بۆدەدات، لە پرۆتۆکۆلێکی نێوان ناوەندو کۆمیتەدا ڕیککەوتن لەسەر ئەوەکراوە کە بەپیی بەرنامەیەکی گونجاو هەردوو لا دەتوانن بارەگاکە بۆ کارو چالاکی خۆیان بەتەنیاو بەهاوبەشیس بەکار بێنن.

بەڵام بەداخەوە لێپرسراوی کۆمیتەی ئەڵمانیا جگە لەوەی لە کڕینی پێداویستی وکەل وپەلی ناو بارەگاکە تاکڕەوانە تەسەڕوفی کردو ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ ی تەرخانکرابوو تەخشان وپەخشانی کرد، بەوەش نەوەستاوە ئیستا کلیلی بارەگاکەی لە ئەندامانی مەڵبەندی رۆشنبیری وەرگرتۆتەوەو کەس ناتوانێت چالاکی تێدا بکات لە کاتێکدا کە چەند مامۆستایەکی خۆبەخشی کورد پەروەر پلانی ئەوەیان داناوەهەفتەی جارێک زمانی کوردی فێری مندالانی خیزانە کوردەکان بکەن، ئەوەشی راگەیاندوە کە ئیتر لەخۆی زیاترکەس ناتوانێت تەسەروف بە مەڵبەندەکەوەبکات وهەموانی بێبەش کردوە بەو بیانویەی کە ئێمەی ئەندامانی مەڵبەندەکە خەڵکی سەر بە ئەنجومەنی گوشارین وسەربەتەکەتولی دکتۆر بەرهەمین، بۆیە لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیشدا ڕێگری لێ کردین ونەیهێشت یادەکە لەناو بارەگاکەی خۆماندا بکەینەوە، سەبارەت بە کێشەیە چەند جارێک هەوڵمان داوە پەیوەندی بە ناوەندی دەرەوەبکەین وکێشەکە بخەینەڕوو بەڵام بەداخەوەتا ئێستا کەسێک وەڵامی نەداینەتەوەو کاروابڕوات مەلبەندەکە هەڵدەوەشیتەوەو بەقوربانی مەرامەکانی مەسئولی کۆمیتەی ئەڵمانیا دەبێت.

ئەو لێپرسراوە لەو ووڵاتە یەکێتی هەپڕون بە هەپڕون کردوە وداعشیانە ڕەفتار دەکات، جێگرێکی لەداخی ئەو رەفتارانەی ئیستیقالەی داو یەکێکی تر دوور خرایەوەو باقی ٥ کارگێڕ کۆ، میتەکەی تریش بە بڕیارێکی قەرەقوشی مەسئولی کۆمیتەوە سڕ کراون، هەر خۆی بەشی حیسابات و لێپرسراوی چاودێری وبەدواداچوون وریکخستن بەڕیوە دەبا و هیج کام لە کارگێرەکانی بەشداری لە کۆبونەوەو جالاکیەکاندا ناکات ووەک ئیمپراتۆرێک هەڵسوکەوت لەگەڵ کادیرو تێکۆشەرەدێرینەکانی ئەو ووڵاتە دەکات، بۆ نموونە لە ئاهەنگی یادی ٣٩ ساڵەی یەکێتیدا کەلە نۆرەنبێرگ لەڕۆژی ١٤/٦ سازکرا هیج کام لەو کارگێرانەی بەشداری پێنەکردو ژمارەیەکی زۆر لە کادیران بەهۆی ڕەفتاری کۆمیتەوە نەچوونە یادەکەوە، بۆیە خەڵکی لە هۆڵەنداو شارە دوورەکانەوە بانگهێشت کردبوو تاوەکو قەرەباڵغیەک دروست بکات، جگە لەوەش بەهۆی ڕەفتاری داعشیانەی ئەو مەسئولە لەناو ئاهەنگەکەدا پێشمەرگەیەکی دێرین سەرپەرشتکاری ئاهەنگەکە (شەهاب شێخ عوسمان) ی ڕیسواکرد بەوەی کە گوایە کاتی خۆی بەعسی بوەو خەڵکی تێکۆشەری بەگرت داوە، پشێوی کەوتە ناو ئاهەنگەکەو تکامان لە تێکۆشەری دێرین (عوسمانی پیتزا) کرد کە بۆ خاتری خوێنی شەهیدان ئەو کێشەیە هەڵگرێ بۆ کاتێکی تر وبائاهەنگەکە تێکنەچێت.

بۆیە ئەندامانی یەکێتی لەو ئەڵمانیا زۆر بێزارن لەو هەڵسوکەوتانەی لێپرسراوی کۆمیتەو ئەندامانی مەڵبەندی کوردیش ئەو ڕەفتارانە بە ڕەفتار داعش ناودەبەن کە دوورە لەهەموو سیفەتەکانی دیموکراسی وسۆسیالدیموکرات وبەرنامەی داڕێژراوی یەکیتی.

ئەندامێکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کوردی مانهایم

ئەڵمانیا

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە