ئه‌مڕۆ 24ی حوزه‌یرانی 2014، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی سه‌رپه‌ره‌شتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد
پارێزگاری سلێمانی له وته‌یه‌كدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌ئكیدی له یه‌كریزی و هاوكاری لایه‌نه سیاسیه‌كان كردووه بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگای سلێمانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه خواست.
پاشان پارێزگار داوای ئامانج نه‌جیب له به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌رێوه‌به‌رێت.
ئامانج نه‌جیب سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌رگای خۆپاڵاوتنی كرده‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك خۆی بۆ ئه‌و پۆستانه نه‌پاڵاوت
بۆیه به ده‌نگی كۆی گشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بریاردرا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نه‌كه به كراوه‌ی بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ بمێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌گه‌نه ته‌وافق بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاری سلێمانی.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌رۆكی هه‌ر شه‌ش لیسته سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ته‌ئكیدیان له وه‌لاوه‌نانی ململانی سیاسیه‌كان و هاوكاری و پێكه‌وه‌كاركردن كرده‌وه بۆ خزمه‌تی شاری سلێمانی.
ئامانج نه‌جیب شه‌معون، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌دایك بووی ساڵی 1959 سلێمانییه‌و به‌كالۆریۆسی له‌كۆلێجی كارگێری ئابووری/ زانكۆی صلاح ا‌لدین بۆساڵی 1981 به‌ده‌ست هێناوه. پسپۆری له‌ژمێریاریوئابووریدا هه‌یه. و شاره‌زای له زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، سریانی، سویدی هه‌یه.
جگه‌له بواری كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری سه‌نته‌ری رۆِشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی سلێمانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی رۆژنامه‌نوسانی سریان له‌سلێمانی بووه و له‌سه‌ر لیستی رافیده‌ین وه‌ك كۆتای مه‌سیحیه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ركه‌وتووه.
{AG rootFolder="/images/wene/" thumbWidth="150" thumbHeight="80" thumbAutoSize="none" arrange="priority" backgroundColor="ffffff" foregroundColor="808080" highliteColor="fea804" frame_width="500" frame_height="300" newImageTag="1" newImageTag_days="7" paginUse="1" paginImagesPerGallery="40" albumUse="1" showSignature="1" plainTextCaptions="1" ignoreError="1" ignoreAllError="0" template="classic" popupEngine="fancybox"}articl-foto/kobunewei-ancumen{/AG}