به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی به‌رده‌وامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی هه‌شتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستاندا رایگه‌یاند ( (نادادپه‌روه‌ری له مووچه‌دا هه‌یه‌و پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تی "ڕازیكردنی خه‌ڵك"ی په‌یره‌وكردووه‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆر خراپی له‌سه‌ر پرسی مووچه دروست كردووه) ) .
له زووه‌كه‌وه ئێمه ئه‌و زه‌نگه‌مان لێدا كه جیاوازی موچه كه ته‌نها لایه‌نێكی دیار و بچوكی سه‌رچاوه‌ی نادادپه‌روه‌رییه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه به ئاستێكه مایه‌ی نه‌نگییه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌كانی ئاشكرا بكات، ئه‌م جیاوازییه ده‌یان جار زیاتره له وڵاتانی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا كه ناوه‌ندی سه‌رمایه‌داری جیهانین، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری خاوه‌ند موچه باڵاكان هیچ خزمه‌تێكی گشتییان نه‌كردووه‌و به نایاسایی ئه‌و شوێن و پێگه‌یه‌یان بۆ داتاشراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌و سه‌رجه‌میان به واژۆی ئه‌وان دیاریكراون، له پاڵ سیاسه‌تی نیولیبراڵیانه‌ی كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت دوای ساڵی 2003 ه‌وه، كه ئێوه پشكی شێرتان به‌ركه‌وتووه له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی، كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه بریتی بووه له به تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامان و زه‌وی كوردستان، نا دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردن، په‌رواوێزخستنی خه‌ڵكانی به‌هه‌ڵوێست و نا حیزبی، كارئاسانیكردن بۆ كه‌سه نزیكه‌كانی ناو خێزان و حیزبیه‌كان له سه‌ر بنچینه‌ی مه‌حسبوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت، . . . . . سه‌رجه‌م ئه‌مانه وای كرد هه‌زاران ملیۆنێرو ده‌یان ملیاردێر به پێی ئاماری ساڵی 2013 له‌م كوردستانه بچووكه به‌رهه‌م بێت، كه ژماره‌كه ئه‌وه‌نده زۆره مایه‌ی نه‌نگییه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی كه ژماره‌كه‌یان له ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ئاشكرا بكرێت، دیاره هیچ كام له‌م هه‌زاران ملیۆنێر و ملیاردێره به‌هۆی موچه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوونه.
به‌رده‌وامی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ئێوه كه سه‌رچاوه‌ی زیاتر هه‌ژاركردنی هه‌ژاران و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌وڵه‌مه‌ندانه، نه‌ك ئاوێك به ئاگری نایه‌كسانیدا ناكات و دادپه‌روه‌ری به‌رهه‌م ناهێنێت بۆ هاوڵاتیانی كوردستان، به‌ڵكه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌و رێبازه حوكمڕانییه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كوردستان بكرێته جه‌نگه‌ڵساتانێكی به‌رینتر و ترسناكتر بۆ هه‌ژاران، ئه‌وا ده‌وڵه‌مه‌ندانیش له سایه‌ی نیعمه‌تی یاسا‌و بڕیار‌و كرده‌وه‌كانی ئێوه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه له هه‌رێمی كوردستان
29-6