به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له رۆژامه‌ی ئاوێنه‌ی رۆژی سێشه‌مه 1یۆلی بڵاو كراوه‌ته‌وه ماهیر عه‌بد ره‌شید ژه‌نه‌راڵی به‌ناوبانگی خانه‌نشینی به‌عس و قاره‌مانی شه‌ڕه‌كانی سه‌دام حوسێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی هێنراوه‌ته شاری سلێمانی و دواتر له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه میوانداری تایبه‌تی كراوه.
ئێمه ئه‌م كاره‌ی ینك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین به‌هه‌ر بییانوه‌یه‌كه بێت میوانداری له كه‌سانێك بكات تاوانباره به ئه‌نجامدانی تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی جێگای شه‌رمه‌زارییه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دوای راپه‌ڕینه‌وه مێژووی پڕه له‌م هه‌ڵوێسته شه‌رمه‌زارییانه‌و له ئاینده مێژوو ره‌حم به‌م كارنامه ره‌شانه‌ی ناكات.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
1-7-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانه.