له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئه‌یلولی پارساڵ و نیسانی ئه‌مساڵ كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامدران له هه‌رێمی كوردستان، بڕیار وایه ئێوه‌ش په‌یوه‌ست بن به سوپای خانه‌نشینانی پله باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه له ریزه‌كانتانا كه‌سانێك هه‌ن ته‌مه‌نی یاسایی خزمه‌تی گشتی له بواری كارگێڕی یان خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی پێش راپه‌ڕین یان هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی خزمه‌تی گشتی ته‌واو نه‌كردووه به هه‌موو پێوه‌رێك به یاسا بێت مافی خانه‌نشینی نییه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی خانه‌نشینكردنی ئێوه به موچه‌یه‌ك 13 جار موچه‌ی گیان به‌ختكردووانی پێشمه‌رگه‌و قوربانیانی جینۆساید بێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه.
هاوكات وه‌ك ئاگادارن ئێستا كوردستان به قه‌یرانێ ئابوری‌دا تێده‌په‌ڕێت، وه‌رگرتنی زیاتر له 45 ملیۆن دینار و ئۆتۆمۆبێلێك له ئێستادا له لایه‌ن گه‌له‌وه مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه، بۆیه داواكارین ئه‌و ئیكرامییه‌ی كه ته‌رخانكراوه وه‌ك پێشه‌كی له گه‌ڵ ئۆتۆمۆبێلێكدا پێتان بدرێت وه‌ری مه‌گرن و بیگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوێك به موچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان و سه‌رجه‌م سسته‌می موچه له هه‌رێمی كوردستان بخشێنێته‌وه، به شێوازێك رێكی بخاته‌وه دادپه‌روه‌ری بێت له نێوان كه‌مترین و به‌رزترین موچه له‌و نێوه‌دا موچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین به پێوه‌ر وه‌ربگرترێن، به شێوه‌یه‌ك هیچ موچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان له 3 ملیۆن دینار تێنه‌په‌ڕێت.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه
2-7