نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌ری، یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانی په‌رله‌مان.ئه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆی نادادپه‌روه‌ریی کرد!؟.
دوای چاوه‌وانکردنێکی چه‌ندساڵه،یاسای ژماره(10)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندووقی خانه‌نشێنیی پارێزه‌ران له‌هه‌رێمی کوردستان ژماره (18)ی ساڵی 1999له‌په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌رچوو، به غه‌درو نادادپه‌روه‌رییه‌کی زۆره‌وه له‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه خانه‌نشینکرابوون و به‌کوله‌مه‌رگی ساڵانێکی زۆر ئه‌یانگوزه‌ران که رێژه‌یان که‌متر له 5% ی کۆی پارێزه‌رانه.
ئه‌و یاسایه به‌بێ هیچ پاساوو بیانوویه‌ک،پارێزه‌رانی خانه‌نشین، له‌ڕووی مووچه‌وه، ئه‌کات به دوو کۆمه‌ڵه‌وه به‌مجۆره:
6000دینار بۆهه‌ر مانگێکی ماوه‌ی خانه‌نشینیی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م/دوای یاساکه
3000دینار بۆهه‌ر مانگێکی ماوه‌ی خانه‌نشینیی کۆمه‌ڵه‌ی دوه‌م/پێش یاساکه
وه‌ک ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه‌یه له‌دوو ئه‌ستێره‌ی جیاوازدا بژین! ئه‌ویش به‌پێی بڕگه‌ی یه‌که‌م و دوه‌م له‌ماده‌ی سێیه‌می یاساکه.
به‌وجۆره مووچه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دوه‌م نیو ئه‌وه‌نده‌ی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌مه! ئه‌مه‌ش غه‌درو نادادپه‌روه‌رییه‌کی ئه‌وه‌نده زه‌ق و زۆره که هیچ ویژدان و ده‌ستوورو شه‌رعێک قبووڵی ناکات.بۆیه داوا له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ئه‌که‌ین چاوێک به‌و یاسایه‌دا بگێڕێته‌وه‌و ئه‌و ناداتپه‌روه‌ری و جیاوازییه نه‌هێڵێ و مووچه‌ی خانه‌نشینیی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌که یه‌کسان بکاته‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌موو لیسته‌کانی ئه‌م په‌رله‌مانه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندابوو که ناداتپه‌روه‌ی له مووچه‌ی خانه‌نشیناندا نه‌هێڵن.له‌گه‌ڵ رێزمان.