كوردان به‌ دوو بابه‌ت به‌شداری كۆنفرانسی جیهانی جینۆساید ده‌كه‌ن یانزه‌مین كـۆنفرانسی جیهانییجینۆساید

كـــه‌نــــه‌دا ــ شــــاری ویـنـیـپـیـگ

Canada - Winnipeg

رۆژانی 16 ــ 19 ی ته‌موزی 2014 و له‌ یادی بیست ساڵه‌ی جینۆسایدی رواندادا كۆنفرنسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستری له‌ ژێر ناونیشانی "لێكۆڵینه‌وه‌كانی جینۆساید و گه‌له‌ ره‌سه‌نه‌كان". كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی رێكخراوی جیهانیی لێكۆڵه‌رانی جینۆساید و زانكۆی مانیتۆبا له‌ شاری وینیپیگی كه‌نه‌دا ساز ده‌كرێت و ماوه‌ی چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و نزیكه‌ی دووسه‌د پرۆفیسۆری زانكۆ جۆراوجۆره‌كانی جیهان و چالاكوانی بواری جینۆساید تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن. له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوار رۆژه‌دا نزیكه‌ی هه‌شتا لێكۆڵینه‌وه‌ی بواری جینۆساید پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه‌ رۆژانه‌ بیست باس پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌ چه‌ند هۆڵێكی ته‌رخانكراوی ئه‌و زانكۆیه‌، بێجگه‌ له‌ چالاكیی جۆراوجۆری كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی كاری هونه‌ری و فۆتۆگراف له‌ گه‌له‌رییه‌كانی زانكۆكه‌دا و نمایشی فیلم و كارو چلاكیی تری په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌جێندای چوار رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌وه‌.

له‌م كۆنفرانسه‌دا گرووپێك نووسه‌ر و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی بواری ئه‌نفال و جینۆساید له‌ كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن و دوو باسیش بۆ كورد ته‌رخان كراوه‌: یه‌كه‌میان به‌ ناونیشانی: "ئه‌نفال وه‌ك جینۆسایدی كوردAnfalas Kurdish Genocide" له‌ لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح تۆفیقه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت و دووه‌میان له‌ لایه‌ن خاتوو گوڵستان ئه‌بوزه‌یده‌وه‌، كه‌ كوردێكی كوردستانی باكووره‌و نیشته‌جێی كه‌نه‌دایه‌، به‌ ناونیشانی: "چاوپۆشی كردن له‌ به‌رپاكردنی جینۆسایدی كورد Turning The Blind Eye to the Kurdish Genocide".

شیاوی باسه‌ رێكخراوی ناوبراو ساڵانه‌ كۆنفرانسی خۆی له‌ بواری جینۆسایددا ده‌به‌ستێت و هه‌ر ساڵه‌ی له‌ وڵاتێك، به‌ هاوكاریی زانكۆیه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌یبه‌ستی، كه‌ ئه‌مساڵ به‌ میوانداری و هاوكاریی زانكۆی مانیتۆبا ده‌بێت، كه‌ ته‌مه‌نی 137 ساڵه‌ و له‌ ویلایه‌تی مانیتۆبا و شاری وینیپیگی ئه‌و وڵاته‌یه‌. واش نیازه‌ گرووپی كورد بانگهێشتی به‌ستنی كۆنفرانسی ساڵی داهاتوو بكه‌ن بۆ كوردستان و به‌ هاوكاریی یه‌كێك له‌ زانكۆكانی.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ چه‌ندین ساڵه‌ رێكخراوه‌كه‌مان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كۆنفرانسی دیاری كراو بێته‌ كوردستان و له‌ گه‌ڵ ده‌ستگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیگرتووه‌، به‌ڵام ئه‌وان دركیان به‌ گرنگی ئه‌و كۆنفرانسه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین گردبونه‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ له‌ بواری جینۆساید ئه‌نجام ده‌درێت، تا ئێستا له‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامین.

بۆ دووه‌م ساڵه‌ رێكخراوه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌وه‌ی كارئاسانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بچالاكوانان و نووسه‌رانی كورد له‌ ناوخۆی كوردستانه‌وه‌ به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ جیهانییه‌ بكه‌ن.

بۆ زانیاری زیاتر: 07503714620

11thConference of Genocide

Time، Movement، and Space: Genocide Studies and Indigenous Peoples
International Association of Genocide Scholars

July 16-19، 2014
University of Manitoba، Winnipeg- Canada


Thursday July 17، 2014

[At 7:30 am and 8:30 am a shuttle will leave from in front of the Fort Garry Hotel to the University of Manitoba campus]

Room 224b (Souris) – Finding Peace in Local and International Space

Moderator: Kimberley Ducey، University of Winnipeg

1)     VahramAyvazyan، Independent Scholar، “Globalization and ‘Humane’ Culture”

2)     Peter Karari، University of Manitoba، Independent Scholar، “The Role of the 4Cs in de-THEMification and Genocide Prevention: The Kenyan Case Study”

3)     TusharKantiSaha، University of Lesotho، “Experiment with Truth and Reconciliation Commission: A South African Perspective” (Check with TKS)

4)     GulistanAbuzeyit، University of Waterloo، “Turning a Blind Eye to the Kurdish Genocide”.

Saturday July 19، 2014

[At 7:30am and 8:30am a shuttle will leave from in front of the Fort Garry Hotel to the University of Manitoba campus]

*Room 224b (St.  Anne) – Explaining and Understanding Genocide

Moderator: Adam Muller، University of Manitoba

1)  Kjell Anderson، Independent Scholar، “Instrumental and Prejudicial Motives in Mass Hate Crimes: An Assessment of Indonesian Oppression in West Papua”

2)  Timothy Williams، University of Mannheim، “The simple complexity of perpetrator motivations – an innovative and multifaceted model of why people participate in genocide”

3)     RamuManivannan، University of Madras، “Doctrine of Double Effect and the Genocide of Ethnic Tamils in Sri Lanka”

4)     MohammedH.  Tofiq، Independent Scholar، “Anfal as Kurdish Genocide”.

كوردستان بێ جینۆساید

Kurdistan without genocide

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

11-7-2014

https://www.  facebook.  com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl

كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه‌، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه‌ له‌ كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوه‌كانی ئاشتی جیهانی و جینۆساید جیهان و هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی ئایكانه‌.

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە