پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان 1%ی بودجه‌ی كوردستانیان بۆ خۆیان ته‌رخانكرد (2)

پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان 1%ی بودجه‌ی كوردستانیان بۆ خۆیان ته‌رخانكرد

پاش چه‌ندین ساڵ مشتومڕ، رۆژی پێنج شه‌مه‌ 24ی ته‌موز، په‌رله‌مانی كوردستان یاسای بودجه‌ی حیزبه‌كانی په‌سه‌ند كرد، په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ یه‌كێك له‌ داخوازه‌كانی 3 پارته‌ به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی جارانی ناو په‌رله‌مان بوو بۆ هاتنه‌ نا حكومه‌ت.

به‌ پێی یاسا نوێكه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بودجه‌كه‌ی له‌ 600ملیۆن دیناره‌وه‌ به‌رز بوه‌وه‌ بۆ 3 ملیار و 600 ملیۆن دینار به‌ رێژه‌ی 600% زیادیكردووه‌، یه‌كگرتوی ئیسلامی بودجه‌كه‌ی له‌ 450 هه‌زاره‌وه‌ بۆ ملیارێك و 140 ملیۆن دینار به‌ رێژه‌ی 260% زیادی كرد، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌ 350 ملیۆنه‌وه‌ بۆ 780 ملیۆن زیادی كرد. به‌ رێژه‌ی 105% زیادی كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ پارتی و ینك و گۆڕان پێكه‌وه‌ مانگانه‌ ( (4، 800+3، 600+3، 600) ) 11ملیار دینار وه‌رده‌گرن، له‌ ساڵێكدا ده‌كاته‌ 121 ملیار دینار كه‌ نزیكه‌ به‌ 100 ملیۆن دۆلار، كه‌ ته‌نها بودجه‌ی ئه‌م 3 لایه‌نه‌ هاوتایه‌ به‌ بودجه‌ی سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، ته‌نانه‌ت زیاتره‌ له‌ بودجه‌ی حیزبه‌كانی توركیا له‌ ساڵی ئاسایی كه‌ هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام نه‌درێت، له‌ كاتێكدا ئابووری توركیا32 جار گه‌وره‌تره‌ له‌ ئابووری كوردستان و ژماره‌ی دانیشتوانیشی 15 هێنده‌ی كوردستانه‌.

ئه‌م بودجه‌ زه‌بلاحه‌ بۆ ئه‌م پارتانه‌ وێڕای وه‌رگرتنی ته‌موینی خارجی و خاوه‌ندارییه‌تی كۆمپانیا و به‌خششی زۆرو زه‌به‌نی سه‌رمایه‌داران و ئۆلیگارشییه‌كان نا هاوسه‌نگی سیاسی دروست ده‌كات و زه‌مینه‌ بۆ باڵاده‌ستی سیاسی دروسته‌ كات كه‌ هیچ لایه‌نێك نه‌توانێت پێشبڕكێیان بكات، به‌مه‌ش زه‌مانه‌تی باڵا ده‌ستی سیاسی خۆیان بۆ ماوه‌یه‌ك درێژ دیاریده‌كه‌ن.

ئێمه‌ وێڕای شه‌رمازاركرنی ئه‌م یاسا تاڵانییه‌، داواكارین بودجه‌ی حیزبه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ نیوه‌ی پێشوو و هاوسه‌نگی له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ روی ئابوورییه‌وه‌ رابگرترێت و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌یان بدرێت و كار ئاسانی بكرێت بۆ دامه‌زراندنی پارتی سیاسی نوێ و به‌شداری هاووڵاتیان له‌ ژیانی سیاسی به‌ دانانی بودجه‌ی دیاریكراو به‌ پارتی نوێ و لانی زۆری بوجه‌ی هیچ لایه‌نێك له‌ 1 ملیۆن دۆلار زیاتر نه‌بێت له‌ مانگێكدا و ته‌موینی خارجی و به‌خششی سه‌رمایه‌داران وشك بكرێت و حیزب و سه‌ركرده‌كانیان بێبه‌ری بكرێن له‌ چالاكی ئابووری و سزای قورسیش بۆ پێشێلكاران دیاریبكرێت.

هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە