با ئیسرائیل وەك خۆی بناسین

لە ماوەی رابردوو ئێمە خاوەنی دەزگایەكی كلتوری بووین بەناوی(دەزگای دۆستایەتی كورد و جوو - ئیسرائیل كورد) لە ماوەی 3 ساڵی كاركردنمان توانیمان چەندین دەستكەوتی گەورە بەدەست بێنین بۆ لەیكتر نزیك كردنەوەی هەردوو میللەتی خاوەن مێژووی دێرین و هەردوو گەلی رەسەنی ناوچەكە(كورد و جوو) بەڵام بەهۆی ناجدی و پەبەند نەبوون و سەرەڕۆیی و قۆستنەوەی ئەو دەزگایە بۆ بەرژەوەندی كەسی سەرتاپای ئەو دەزگایە لەیەكتر هەڵوەشایەوە و تەنها پایەكانی ئەو دەزگایە مایەوە لەلای چەند كەسایەتیەكی كوردستانی و ئیسرائیلی كە خوازیار و ئامانجی ئەم دەزگایەیان لە كۆڵ نابوو..

ئێمە وەك ستاڤی تازەی ئەو دەزگایە پەیوەندیمان بە رابردووی ئەو دەزگایەوە نییە و ئەو بەڕێزانەش كە پێشوو كاریان لەو دەزگایە كردووە جێگەی رێزی ئێمەن و ئەوانەیش كە لەسەر خوانی ئەو دەزگایە نانی خۆیان پەیداكردووە و جارێكیتر بۆیان نیە بەناوی ئەو دەزگایەوە لێدوان بدەن و ئێمەش ئامادەنین باجی هەڵەی كەس بدەین چونكە بەڵگەی هەموو كار و شتێكمان لەبەر دەستە لە هەموو ئەوانەش بێ باكین كە هەڕەشەی وەستاندنی ئەم كارە پیرۆزەمان لێ دەكەن.
ئێمە دەزگایەكی نهێنی و سیخوڕی و ئاراستەكراویش نین و دژایەتی هیچ كەس و لایەن و وڵات و گەل و ئاینێك ناكەین تەنها دژی ئەوانەین كە دوژمنی كوردن و لەو پێناوەش درێغی ناكەین.
بەڕێزان: ئێمە لە هەر چوار پارچەی كوردستانەوە هەمیشە بەو دەستەواژەیە گۆش كراوین كە میللەتی جوو و دەوڵەتی ئیسرائیل دوژمنی ئێمەیە، نە میللەتی جوو نە حكومەتی ئیسرائیلیش شەڕی كوردی كردوە و نە ئەوانیش لە گەلی زیلان و گەرمیان و هەڵەبجە و بارزان و بادینان و سینەمای عامودا و كۆبانی و قارنێی رۆژهەڵات كوردیان جینۆساید كردووە و هەوڵی سڕینەوەی رەچەڵەك و نەژادی كوردیان داوە، ئێمە بە عەقڵیەتی عارەبی و توركی و فارسی گۆشكراوین كە دەبێ جوو و ئیسرائیل دوژمنانمان بێ چونكە ئەو سێ میللەتە موسڵمانن و ئیسرائیلیەكانیش جوون، ئێمەی كورد كە رێژەیەكی زۆرمان موسڵمانین و شانازیش بەو ئاینە پیرۆزەوە دەكەین كە تیایدا بەناویەوە خاكی كەسمان داگیرنەكرد و سەری هیچ مرۆڤێكمان نەبڕی و سورەتە پیرۆزەكانمان نەكردە دروشمی سڕینەوەی میللەتان و بەناوی ئەو ئاینەوە زوڵممان لە كەس نەكرد، ئەوان عارەب و تورك و فارس بەناوی موسڵمانێتیەوە خاكی ئێمەیان داگیر كرد و جینۆساید و كیمیابارانیان كردین و هەرچی ئەزموونی قێزەوەنی نامرۆڤانە هەیە بەسەر میللەتی كوردیان تاقی كردەوە، ئێمە رەچەڵەكی ئاریایین و ئێرەش خاك و وڵاتی ئێمەیە و هەزاران ساڵە رەگ و ریشەمان تێیدا داكوتاوە بۆیە قڕ نەبووین و لەناو نەچووین و دەستبەرداری هیچێ لە مافە رەواكانمان نەبووین بە هەمان شێوەش جووەكان.
ئێمە و گەلی جوو لە یەك رەگ و ریشەی نەژادین، نە عارەب و نە تورك و نە فارس نابنە دۆست و برامان چونكە ئەوان خاكی ئێمەیان داگیر كردووە.
ئێمە وەك دەزگای دۆستایەتی كورد و جوو كار دەكەین لە پێناو راست كردنەوەی ئەو مێژووەی كە دوژمنانمان لە نێوان ئێمە و گەلی جوو دروستیان كردووە و شێواندویانە، ئێمە كار دەكەین لە پێناو لەیەكتر نزیك كردنەوەی كلتوری هەردوو گەلی زوڵم لێكراو، لە ئایندەدا تەواوی پڕۆگرام و ئامانج و و بنەماكانی كار و چالاكیەكانمان دەخەینە روو.
بە رەخنە و پیشنیار و بۆچوونەكانی ئێوەی بەڕێزیش زیاتر كار و چالاكی و ناوەڕۆكی دەزگاكەمان دەوڵەمەند دەبێت بۆیە چاوەڕوانی بۆچوون و پێشنیار و رەخنەكانی ئێوەین.

ستاڤی كارگێڕی
دەزگای دۆستایەتی كورد و جوو
هەولێری پایتەخت/ باشووری كوردستان 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە