له رێككه‌وتی 20 و21 ته‌مموزی 2014 دا یاسای دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر درا و ده‌رچوو، ئه‌مه‌ش جێگای ده‌ست خۆشییه و هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین له‌و باره‌یه‌وه، سه‌ره‌ڕای تێبینیمان له‌سه‌ر به‌شێك له مادده و خاڵه‌كانی یاساكه كه ده‌كرێت له ئاینده‌دا به باشی جێبه‌جێ نه‌كرێن و هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ئه‌زموونی عێراق دووباره ببێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به سه‌ربه‌خۆی كۆمسیۆنه‌كه و بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و كارایی و وردی و پاك و بێگه‌ردی كه له رابردوودا پرسیار گه‌لێكی زۆریان له‌باره‌وه هه‌یه. بۆیه داخوازین ره‌چاوی داواكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بكه‌ن، به‌مه‌ش بڕگه‌یه‌كی گرنگی بڕیاری ژماره (5) ی ساڵی 2013ی په‌رله‌مانی كوردستان (په‌یمانی هاوبه‌شی و گه‌شه‌پێدان له نێوان ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان و رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان – عێراق) جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
بۆیه داواكارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌ینه روو:
1- لیژنه‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێندرێت و به‌شداری به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بكرێت به مه‌به‌ستی شفافیه‌ت.
2- ده‌رگای خۆ پاڵاوتن به یه‌كسانی له به‌رده‌م هه‌مووان كراوه بێت و بنه‌مای توانا و به‌هره‌ی ئه‌كادیمی و زانستی و ئه‌زموون ته‌نها پێوه‌ری بنه‌ڕه‌تیبن بۆ وه‌رگرتنی كۆمسیاران و پله باڵاكان.
3- بۆ زه‌مانه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، ده‌بێت به‌ته‌واوی له ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی بپارێزرێن و یاساكه‌شی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
4- توانای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و پله باڵاكان و پیشه‌گه‌رییان چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵێك گرفت ده‌كات كه له ئه‌زموونه‌كانی رابردوودا گرفتی گه‌وره‌بوون، له‌وانه: (دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به حزبی كردنی كارمه‌ندان، پشتبه‌ستن به تۆمارێكی پڕ له كه‌م و كوڕی كه جێگای متمانه نییه) .
لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆدایه و پێویسته ئه‌م پرۆسه‌یه به دوور بگرن له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی، چونكه ده‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی و قۆرخكاری دابمه‌زرێت، هه‌ر زوو ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كان و متمانه‌ی خه‌ڵك له ده‌ستده‌دات.
هه‌ولێر
27ی ته‌مموزی 2014
ناوی رێكخراوه‌كان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌دنی
1- ره‌وتی ناڕزایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك (56) كه‌سایه‌تی
2- تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن (113) رێكخراو
3- رێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی
4- تۆڕی نه‌وه‌كانی ئاشتی، (21) رێكخراو
5- نیاز عه‌بدوڵڵا – چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌دنی
6- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
7- رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی كورد
8- هاوبه‌ندی راهێنه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ، (136) راهێنه‌ر
9- تۆڕی دادپه‌روه‌ری به‌ندییه‌كان، (54) رێكخراو
10- رێكخراوی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان
11- رێكخراوی لێكۆلینه‌وه و زانیاری جه‌نده‌ر
12- رێكخراوی ده‌ستی هاوكاری مرۆڤایه‌تی
13- هه‌وپه‌یمانێتی ئازادییه‌كان، (65) رێكخراو
14- تۆڕی ماف، (86) رێكخراو
15- رێكخراوی گه‌یاندن
16- رێكخراوی خۆبه‌خشانی كوردستان
17- رێكخراوی مرۆڤ بۆ داكۆكی له مرۆڤ
18- سه‌نته‌ری كات بۆ هۆشیاری و راهێنانی لاوان
19- رێكخراوی داهێنان بۆ هه‌مووان
20- رێكخراوی هه‌وڵ
21- رێكخراوی چاو
22- رێكخراوی هاریكاری مرۆڤایه‌تی