له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا به تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رباری هه‌وڵی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت رێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه و سوتاندنی دارستان و پوش و پاوانی سروشتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له شاری سلێمانی و ده‌روبه‌ری رووی له زیادبون كردووه و به‌هۆیه‌وه تائێستا به ده‌یان دۆنم زه‌وی و دارستان و باخی هاوڵاتیان سوتاوه و له‌ناوچون كه ئه‌مه‌ش زیانی زۆری به‌ر سامانی سروشتی هه‌رێمه‌كه‌مان گه‌یاندووه، له‌م رووه‌وه و له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و رێگری كردن له زیانه‌كان داوا له هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كه‌ین به‌هه‌ست كردن به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه له ئه‌ستۆیاندایه به‌وپه‌ڕی ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دارستان و پوش و پاوانی سروشتی‌دا بكه‌ن و خۆیان به‌دوور بگرن له ئاگركردنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نین كه تیمه‌كانی پۆلیسی دارستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تری حكومه‌ت به‌رده‌وام چاودێری هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك به ئه‌نقه‌ست ئاگر له دارستان و پوش‌و پاوانی سروشتی به‌ربدات به‌پێی یاسا رووبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین كه‌س به‌و هۆیه‌وه سزا دراوه،
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوینیشدا و ئاگركه‌وتنه‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگری شارستان و پۆلیسی دارستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان توانراوه رێگری بكرێت له سوتاندنی رووبه‌ڕێكی زیاتر له دارستان و پوش و پاوانی سروشتی، داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌م ئه‌ركه مرۆڤ دۆستانه‌یه‌دا هاوكاری زیاتری دامه‌ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكه‌ن و له كاتی گه‌شته‌كانیاندا به‌ووریاییه‌وه مامه‌ڵ بكه‌ن و نه‌بنه هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه و زیان گه‌یاندن به سامانی سروشتی وڵاته‌كه‌مان و له‌كاتی ئاگاداربونیان له بونی هه‌ر ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك ده‌ست به‌جێ له رێگه‌ی ژماره (115) ی به‌رگری شارستانی تیمه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی