سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان
به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
سلێمانی، 6ی ئابی 2014: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادرسوت و هه‌ڵه به‌شێك له هه‌واڵی میدیاكان به‌شداربوون له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی (داعش) به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی مه‌دنی شه‌نگال ئه‌نجامایندا.
شه‌وی شه‌ممه 2ی ئابی 2014 هێزه‌كانی (داعش) هێرشیانكرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی ئابی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌نگال كشانه‌وه هێزه‌كانی داعش توانیان شاره‌كه به ته‌واوه‌تی كونترۆڵ بكه‌ن.
له ترسی چه‌كداره‌كان خه‌ڵكی شاری شه‌نگال و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ره‌و چیای شه‌نگال به‌ڕێكه‌وتن ئێستا سه‌دان خێزان به بێ نان ئاو له‌و شاخه گیریان خواردوه. هه‌واڵه‌كان باس له كاره‌ساتی مرۆی ده‌كه‌ن له شاخه‌دا.
عوسمان خه‌له‌ف ئیسماعیل خه‌ڵكی ناحیه‌ی سنونی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگاله ئه‌و رۆژی داعش ئاڵای ره‌شی له شاره‌كه هه‌ڵكرد رویانكرده چیای شه‌نگال.
به میتری راگه‌یاند سه‌دان خێزان كه ئێمه یه‌ك له‌و خێزانانه بوین رومانكرده چیای شه‌نگال وتی " پاش 24 كاتژمێر له رێگه‌ی خزمانه‌وه كه زۆر به زه‌حمه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانمان وه‌رده‌گرت پێیان راگه‌یاندین كه میدیاكان ده‌ڵێن ئێستا ئاڵای كوردستان له شه‌نگال ده‌شه‌كێته‌وه ئێشمه‌رگه رزگاریكردوه"
خێزانه‌كه‌ی عوسمان له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه ده‌چنه خواره به‌ڵام ئه‌مان له ناوه‌ڕاستی رێگادا باوه‌ڕناكه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وتی" ئه‌وانه‌ی دابه‌زین ده‌یان كه‌سیان ده‌سگیركران و داعش قه‌تلوعامی كردن"
عوسمان ناوی چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاند راگه‌یاند كه ئه‌و هه‌واڵانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه ناوی كه‌ناڵه‌كان له لای سه‌نته‌ری میترۆ، پارێزراوه.
هه‌روه‌ها حسین ناسر كه ئه‌ویش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ڵمه‌تی كۆكوژی رزگاری بووه به میترۆی ووت" دڵنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كان بوون كه به له رێگه‌ی خزمانه‌وه به ئێمه ده‌وترا ئه‌و خه‌ڵكه ویستیان ژیانیان نه‌جات بده‌نو كه‌تنه ده‌ستی ئه‌و دڕندانه"
دوێنی سێشه‌ممه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی بۆ مناڵان " UNICEF" رایگه‌یاند 40 مناڵ له تایفه‌ی ئیزیدی له ناوچه‌ی شه‌نگال به هۆی توندوتیژی نه‌بونی ئاوی خواردنه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
" UNICEF" ده‌ڵێت خێزانه‌كانی شه‌نگال كه له ناویاندا 25 هه‌زار مناڵ هه‌یه پێویستییه‌كی زۆریان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
سه‌رنجێكی خێرای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه هه‌واڵێكی زۆری به‌ره‌كانی جه‌نگ سه‌رچاوه‌ی ره‌سمی سه‌ربازی پشتڕاستی نه‌كردۆته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان داوا له میدیكانی كوردستان ده‌كات به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعشدا بكه‌ن " وردبینی راستگۆیی نه‌كه‌نه قوربانی پێشبڕكێی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی خێرا. " جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه " هه‌ندێ هه‌واڵ و زانیاری ناڕاست و بێ بنه‌مای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌شدارن له تاوانی كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی مه‌دنی گیرخواردوو له شاخی شه‌نگال"
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان كه له به‌ره‌كانی جه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌و داعش ئه‌وپه‌ڕی وردبینی و به‌رپرسیارێتی پێویسته. با " له هه‌واڵی هه‌ستیاردا وه‌ك هه‌واڵه‌كانی هێرش و پاشه‌كشه ددان به خۆیاندا بگرن چاوه‌ڕوانی مانفیستی ره‌سمی وه‌زراه‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن یان خۆیان په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن"
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر (رازاو شه‌ریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ره‌حمان غه‌ریب) دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
به‌شی تۆماركردن: 07708079999
پێگه‌ی ره‌سمی سه‌نته‌ری میترۆ: www. metroo. org