بۆ به‌ڕێزان:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان
وه‌زیری داد
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت: به دۆكۆمێنت كردنی تاوانه‌كانی داعش
له رێگای ئه‌م نامه‌یه‌وه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به زوترین كات تیمێكی پسپۆڕ دروست بكه‌ن بۆ به دۆكۆمێنتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی داعش به‌رامبه‌ر به برا ئێزیدی و كریستان و كه‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بی و ئاینییه‌كانی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه وه‌ك تاوانه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكان و پێشتری به‌سه‌ردا نه‌یات و به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاماده و ده‌قیق بن بۆ دادگاییكردنی بكه‌رانی، له‌م روه‌وه داواكارین:
1- ته‌واوی تاوانه‌كان به دۆكۆمێنت بكرێن ( (بینراو، بیستراو نوسراو) ) .
2- له رێگای هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگای ئاسایش و هه‌واڵگری زانیاری له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كان كۆبكرێته‌وه‌و ده‌ستنیشان بكرێن.
3- به‌شی زۆری ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌و وڵاتانه‌وه هاتوون كه وڵاته‌كانیان ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تین و ده‌كرێت له دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.
4- ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی هاووڵاتی كوردستان یان عێراقن، به یاساكانی دادگای باڵای تاوانه‌كان دادگایی بكرێن، چونكه ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان داوه ( (جینۆساید، تاوانی جه‌نگ، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی) ) ده‌چنه چوارچێوه‌ی پسپۆڕی دادگای ناوبراوه‌وه.
5- ئه‌و دیلانه‌ی ده‌گرترێن به پێی پرنسیبه‌كانی په‌یمانامه‌ی جنێف مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵام گرنگه هه‌موو زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر كه‌سی بكه‌رو خاوه‌ند بڕیاری تاوانه‌كان لێ وه‌ربگرترێت، چ به‌رامبه‌ر به كه‌س یان مه‌زارگه‌ی كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان و شوێنه‌واره مێژوییه‌كان.
6- هه‌ر چه‌كدارێكی دیل كرا‌و ته‌مه‌نی كه‌متر له 15 ساڵ بوو، ئه‌وه بۆ خۆی تاوانی جه‌نگه، رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه‌و ته‌سلیم به‌وان بكرێن.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
6-8-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانه.