به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێی زاینیه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی و كوردستان و پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌م، به ئومێدی ئه‌وه‌ی ساڵی نوی ساڵی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی زیاتر و ئارامی زیاتر وته‌بایی زیاتر بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی پارێزگای سلێمانیش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ئاینده پلان و به‌رنامه‌ی زۆرباشمان هه‌یه بۆ هه‌رچی زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتنی پارێزگاكه‌مان.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا به گه‌رمی سوپاسی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌م، كه به ماندووبوون و شه‌ونخونی توانیان ئارامی و ئاسایشی ته‌واو بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه هاووڵاتیان ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ به خۆشی و شادی و له كه‌شێكی ئارام‌دا به‌ڕی بكه‌ن.
دووباره ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌م دڵسۆزی و له خۆبردوویان جێگه‌ی شانازییه.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح
پارێزگاری سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.