داوایەکی بەپەلە لە کۆمەڵگای فینلاند

 

 

 

 


ئێمە لە رێکخراوەکانی مەدەنی، دەوڵەت و نەتەوەی فینلاند داوا دەکەین، یارمەتی خەڵکی کوردستان بدەن بۆ پێشگیری لە کارەساتێکی مرۆڤی و بەرگری لە ژێنۆسایدێکی دیکە لە باشووری کوردستان.

لە چەند رۆژی رابردوودا چەکدارەکانی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و سووریە (داعش) هێرشیان کردۆتە سەر چەند شار و دێی باشووری کوردستان و بەتایبەت شەنگال، زومار و قەرەقۆش و بوونەتە هۆی شەهید کردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سیڤیل و ئاوارەبوونی سەدان هەزار لە خەڵکی دەڤەری شەنگال.بە پێێ زانیاریەکانی رێکخراوی یوونیسێف (Unicef)لانی کەم 40 مناڵ بوونەتە قوربانی هێرشەکانی تیرۆریستەکانی داعش.بە پێی هەواڵەکان لانی کەم پێنجسەد (500) ژنی کورد لە ناوچەی شەنگالەوە لە لایەن چەکدارە تیرۆریستەکانەوە رفێندراون، زیاتر لە چل هەزار لە خەڵک لە شاخەکانی شەنگال لە گەمارۆی هێزە تیرۆریستەکانی داعش بەسەر دەبەن.ئاوارە گەمارۆ دراوەکان گەر بە پەلە خواردن، خواردەمەنی و دەواو و دەرمانیان پێ نەگات ژیانیان لە مەترسی جیددی دایە.

تروریستانی داعش شۆێنه‌ ئایینیه‌كانی ئێزدی، مەسیحی و موسوڵمان و بیرو باوه‌رێکانیدیكه،کەبەشێکیگرنگلەئاسەواروسەرمایەمەعنەویوکولتووریەکانیخەڵکیناوچەنوشارستانیەتیمرۆڤایەتین،‌له‌ناوده‌به‌نوده‌یته‌قێننه‌وه‌وبه‌و جینایه‌ته‌ دژی مرۆڤی و ودرندانه‌یانسیمایره‌شوقینله‌دڵیانبه‌رانبه‌ربه‌هه‌مووبایه‌خه‌ئینسانیەکاندەسەلمێنن.

بەهۆینەبوونینانوبێئاویوهەروەهاهەڕەشەیتیرۆریستانلەسەرخەڵکیهەرێمەداگیرکراوەکان،ژیانیانلەمەترسیلەناوچووندایە.بە هۆی گەمارۆیەوە بەتایبەت یارمەتیەکانی مرۆڤی نەتوانراوە بە ناوچەکانی شەنگالبگەیەندریت.

دەستدرێژیەکانی چەکدارەکانی داعش بۆ سەر کوردستان لە کاتێکدابوو کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی باشووری کوردستان هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی تووشی جەنگێکی نەخوازرو و و وێرای ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بپارێزن کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بووتە مەکۆی ئارامی و پەناهێنانی سەدان هەزار لە ئاوارەکانی شەڕی داعش لە عێراق و سووریاوە.بەڵام تیرۆریستان هێرشی دڕندانەیان کردە سەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیاریەکان دەست درێژیان کردۆتە سەر ژنان و تەنانەت بەزەییان بە مناڵانیش نەهاتووە.

ئێمە وێرای مەحکووم کردنی جینایەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعیش بۆ سەر مرۆڤایەتی و هێرش و جینایەتی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، داوا لە دەوڵەت، نەتەوە و رێکخراوەکانی مرۆڤدۆستی فینلاند دەکەین کە هاوکاری خەڵکی باشووری کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ بەرەورووبوونەوە لە گەڵ تیرۆریستان و یارمەتیدانی پەنابەرانی شەڕ.تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) مەترسیە دژی هەموو مرۆڤایەتی و بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی رۆژاوا.

ئێمە داوا لە کۆمەڵگای فینلاندی دەکەین:
1.یارمەتی خێرا و ئینسان دۆستانە بۆ ئاوارەکانی شەڕی داعش دژی خەڵکی کوردستان بەتایبەت هەرێمی شەنگال بنێرن.
2.نەخۆشخانەی گەڕا (مۆبایل) بۆ پێراگەیشتنی خێرا بە نەخۆشەکان لەو هەرێمانە دمەزرێت و دەرمانی پێویست بۆ کوتانی مناڵان بۆ پاراستنیان لە هەمبەر نەخۆشیە واگیرەکان بنێردرێت.
3.یارمەتی بدرێت بۆ پێکهێنانی شوێنی خوێندن و حەوانەوەی مناڵانی ئاوارەی شەڕ
4.یارمەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بدرێت بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئاسەوارە وێرانکراوەکان لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە.

5.پشتیوانی و یارمەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.
6.پشتیوانی خەڵکی کورد بکەن لە دیاری کردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
کوردستان لە هێلی سەرەکی خەبات دژی تیرۆریزمی ناونەتەوەیی و توندئاژۆیی هەڵکەوتووە، بۆیە پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان، هاوخەباتیە دژی تیرۆریزمی ناونەتەوەیی کە هەڕەشەیە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناونەتەوەیی و ئاسایشی نەتەوایەتی وڵاتی فینلاند.

هاوپشتی و هارکاری خەڵکی باشووری کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو هەلومەرجە ناسکەدا ئەرکێکی شارستانی، ئەخڵاقی و مرۆڤی کۆمەڵگای فینلاندە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رزگاری لە تیرۆریزمی ناونەتەوەیی.

دەستەیکاریدامەزراندنیفیدراسیۆنیکۆمەڵەکوردیەکانلەفینلاند

هێلسنکی – فینلاند، 8.8.2014
ri, This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it., 050-66732

 

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە