بۆ به‌رێزان:
فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پارتی كرێكارانی كوردستان، یه‌په‌گه)
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
سه‌رجه‌م كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كان
رای گشتی
به‌رێزان ئه‌و دوخه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا پیایدا گوزه‌ر ده‌كات هه‌ستیار و نه‌خوازراوه بۆ هه‌موو نیشتیمان په‌روه‌رێك و تێكڕای ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی، بۆیه به‌رپرسیارێتی فره لایه‌نه‌ی تێكڕای لایه‌نه‌كانه له حكومه‌تی هه‌رێم و هێز و پارته سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها تێكڕای ده‌زگا راگه‌یاندنه كوردییه‌كان، كه به‌ده‌ر له جیاوازی ئایدۆلۆژی و حزبی ئاینی بڕواننه ئه‌م دۆخه.
به‌داخه‌وه له ئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فشارێکی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نه‌كان ئاڵاونه‌ته وه‌رگێڕانی به‌رژه‌وه‌ندی تاك لایه‌نه‌یان و دروستكردنی رای گشتی بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌یان له‌رێگای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و میدیاوه.
ئێمه ده‌مانه‌وێت بڵێین: هه‌ر دۆڕان و سه‌ركه‌وتنێك له هه‌ر ئاست و ناوه‌ندێك گوزارشته له دۆڕان و سه‌ركه‌وتنی قه‌واره‌ی سیاسی و ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ک دۆڕان و سه‌رکه‌وتنی لایه‌نێکی دیاریکراو.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كان، به‌زوورترین كات ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن و پابه‌ندبن پێوه‌ی، چونکه ئه‌زموونی کوردستان به‌رگه‌ی هه‌ڵه‌ی زیاتر ناگرێت:
1- ده‌ست به‌رداربوون و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر ململانێیه‌كی حزبی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و له‌نێو میدیاكاندا، هه‌روه‌ها ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و داكۆكیكردن له خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له هه‌موو شتێك.
2-ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره هه‌واڵ و زانیارییانه‌بن كه ده‌چنه خانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ هێزێكی نامرۆڤ دۆستانه‌ی وه‌ک گرووپی چه‌كداره‌كانی داعش، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به‌و بنه‌مایانه‌ی كه هانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ئاینه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان و خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دووركه‌وتنه له‌و روانگه به‌رژه‌وه‌ندییه زاڵه‌ی كه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر په‌یامی میدیا حزبیه‌كاندا.بۆیه پێویسته كه‌ناڵه راگه‌یاندنه کوردییه‌کان له‌سه‌ر ئاسته‌کانی بینراو و وێب سایته‌كان و ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وگرته ڤیدیۆیانه‌ی كه چالاكی گرووپه توندڕه‌وه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
3- داواكارین له هاوڵاتیان و هاونیشیمانیانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان به‌تێكڕای ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان خۆیان به‌دووربگرن له هه‌ر هاندانێك بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی، و دروستكردنی نا ئارامی له‌نێوان كۆمه‌ڵگادا.
4- داوا له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین ده‌ستی هاوكاری كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ئاواره نیشته‌جێكانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه درێژ بكه‌ن.
ژووری هاوكاری مرۆیی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،
ئه‌مڕۆ رێكکه‌وتی 7 ئاب له كۆبونه‌وه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان خۆی راگه‌یاند، به ئامانجی پاڵپشتی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ئه‌و بارودوخه نه‌خوازراوه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه.
ئه‌م ژووره له چه‌ند به‌شێک پێكدێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌شی میدیا و IT
به‌شی خۆبه‌خشی و كۆمه‌ك
به‌شی په‌یویه‌ندییه‌كان
سه‌رجه‌م ئه‌م به‌شانه به ئامانجی خزمه‌تكردنی مرۆیی و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره هاتووه‌كان و پته‌وكردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی کار ده‌کات .هه‌ر خۆبه‌خش و رێكخراوێك ئاره‌زووی هاتنه نێو ئه‌م ژووری هه‌یه، ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به:
هه‌ولێر
7ی ئاب 2014