به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی چه‌كداره تیرۆریستیه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عیراق و كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیانی بی ده‌ره‌تان له هه‌موو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كانی عیراق، توشی ماڵ وێرانی و ئاواره‌ی بوون و له ناچاریدا روویان له ناوچه ئارامه‌كانی كوردستان كردووه له ناویشاندا پارێزگای سلێمانی كه خۆش به‌ختانه به هیمه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پشتیوانی هاووڵاتیان ئارامی و ئاسایش تیدا سه‌قامگیره.
بۆیه وه‌ك پارێزگای سلێمانی له روانگه‌ی به‌ها جوانه‌كانی كورده‌واری و مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ له خۆگرتنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌و په‌نادانیان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان، چونكه ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد له هه‌موو كه‌س زیاتر د‌رك به ئازاره‌كانی ئاواره‌ی و ماڵ وێرانی ده‌كه‌ین.
هه‌وڵه‌كانی پارێزگای سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئێستاشدا به‌رده‌وامه بۆ هاوكاریكردن و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان به تایبه‌ت كوردانی ئێزدی و شه‌به‌ك و مه‌سیحیه‌كان و سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی تر، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ركه به ته‌نیا به پارێزگای سلێمانی و لایه‌نه حكومییه‌كان ناكرێت و پێویستمان به هاوكاری و كارئاسانی هاووڵاتیان رێكخراوه ناحكومی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه
بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، د‌رك به بارودۆخی ئاواره‌كان بكه‌ن و هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه به ته‌نگیانه‌وه بچین و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین و ئه‌ركی مرۆی خۆمان به‌رامبه‌ریان به‌جی بهێنین.
پارێزگای سلێمانیش وه‌ك هه‌میشه په‌ناگه‌و داڵده‌ده‌ری هه‌موو لێ قه‌ماوان و ئاواره‌كانه و به‌ها جوانه‌كانی كوردایه‌تی له‌م شاره‌دا بووه‌ته پاڵپشت بۆ له خۆی گرتنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هانایان بۆ شاره‌كه هێناوه بی جیاوازی نه‌ته‌وه‌ی و مه‌زهه‌بی.
وه‌ك پارێزگای سلێمانیش ئاماده‌ی له خۆگرتنی هه‌موو ئاواره‌كانین بی جیاوازی به‌ڵام رێز له بریاری ئه‌و ئاوارانه‌ش ده‌گرین كه خوازیارن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ده‌یانه‌وێت بچنه پارێزگاكانی تری عیراق.
هه‌روه‌ك هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به ئاواره‌كان له‌رووی ئه‌منیه‌وه هه‌موو رێوشونێكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه‌سانی خراپ خۆیان نه‌خزێننه ناو ئاواره‌كانه‌وه
دووباره داواكارین هه‌موو هاووڵاتیان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌چاوێكی مرۆی و به ره‌وشتی كوردایه‌تیه‌وه سه‌یری ئاواره‌كان بكه‌ن و هاوكاریان بن، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ئه‌م بارودۆخه كۆتای پێ بێت و هاووڵاتیانی ئاواره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان
پارێزگای سلێمانی
10ی ئابی 2014