به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت، ئاواره‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و ناحییه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا پارێزگار سه‌ردانی ناحیه‌ی عه‌ربه و خوێندنگه‌ی عه‌ره‌بی كرد كه له ئێستادا 23 خێزانی ئاواره‌ی كوردانی شه‌به‌ك و ئێزدی تێدا نیشته‌جێ كراوه.
پارێزگار له نزیكه‌وه له حاڵی ئاواره‌كانی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیانی پرسیه‌وه
پارێزگار ده‌ستخۆشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ئاواره‌كان و ئاواره‌كانیشی دڵنیا كرده‌وه كه له‌نێو كه‌س و كاری خۆیاندان و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانیان.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كدا پارێزگار كه‌مپی عه‌ربه‌تی به‌سه‌ركرده‌وه، له‌وێش داوای كرد لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌له بكه‌ن له رێكخستنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی كه‌مپه‌كه بۆ گواسته‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له خوێندنگه‌كاندا نیشته‌جی كراون بۆ ئه‌و كه‌مپه.
پارێزگار راشیگه‌یاند ئه‌و كه‌مپه له توانایدا هه‌یه 500 خێزان له خۆی بگرێت، هاوكات كه‌مپی باریكه‌ش زیاتر له 2 هه‌زار خێزان له خۆی ده‌گرێت و له ناوچه‌ی كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵیش كه‌مپی تر دورست ده‌كرێت بۆ ئاواره‌كان.
پارێزگار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له 4 رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 20 هه‌زار ئاواره له كوردانی ئێزدی و شه‌به‌ك و مه‌سیحیه‌كان و خه‌ڵكانی تر له ناوچه‌كانی موسڵه‌وه روویان له سلێمانی كردووه‌و سه‌رجه‌میان له خوێندنگاكانی قه‌زاو ناحیه‌كاندا نیشته‌جی كراون.
پارێزگار وتیشی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له سه‌ر هێڵن بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و له‌و رووه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرووه‌ته‌كان ئاماده‌ی نیشانداوه بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپی نوی و كۆچ و كۆچبه‌رانیش له ئێستادا به‌شێك له خۆراكی ئاواره‌كان دابین ده‌كات.
{AG rootFolder="/images/wene/" thumbWidth="150" thumbHeight="80" thumbAutoSize="none" arrange="priority" backgroundColor="ffffff" foregroundColor="808080" highliteColor="fea804" frame_width="800" frame_height="500" newImageTag="1" newImageTag_days="7" paginUse="1" paginImagesPerGallery="40" albumUse="1" showSignature="1" plainTextCaptions="1" ignoreError="1" ignoreAllError="0" template="carousel_big" popupEngine="fancybox"}articl-foto/aware2{/AG}